حکومه‌ت و حیزبی کوردی ماف نادات‌ به‌ گه‌نجانی ده‌ره‌وه‌ی حیزبه‌که‌ی !!

Friday, 25/02/2011, 12:00







گه‌نجێکی سه‌ربه‌حیزب : موچه‌م هه‌یه‌ و زه‌ویم وه‌رگرتوه ‌و ده‌مانجه‌ش ‌هه‌ڵده‌گرم

گه‌نجێکی به‌دوور له‌حیزب: شه‌ش ساڵه‌ په‌یمانگام ته‌واو کردوه‌ و دانه‌مه‌زراوم ئێستا شاگردی به‌رگدرووم

گه‌نجیکی کۆج کردوو بۆ ئه‌ورووپا: مافم نه‌بوو بۆیه‌ رام کرد ئێستاش خه‌ریکه‌ شێت ده‌بم..!!

گه‌نجان داینه‌مۆی هه‌ڵسورێنه‌ری گشت بزوتنه‌وه‌ و کارێکن بۆیه‌ حیزب پۆلێنی کردوون به‌ شێوازێک تێیان ده‌روانێت که‌ هه‌میشه‌ نه‌ده‌کرا ئاوها گه‌نجان ته‌فره‌قه‌ بکرین له ‌به‌ر ئه‌وه‌ ئه‌وحیزبه‌ کوردیانه‌ هه‌ریه‌که‌یان و چه‌ند رێکخراویکی کردۆته‌وه‌ بۆ گه‌نجه‌کانی خۆی و هیچی تر..
له‌ وه‌ سه‌یر تریش هه‌ر رێکخراوه‌ و ده‌ڵێت: ئیمه‌ بیست هه‌زار یان پانزه‌هه‌زار ئه‌نداممان هه‌یه‌ له ‌کاتێکیشدا گه‌ر هه‌موو رێژه‌ی ئه‌ندامی ریکخراوه‌کان کۆبکه‌یته‌وه‌ ژماره‌ی گه‌نجان له‌رێژه‌ی دانیشتوانی کوردستانیش تیده‌په‌رێت بۆیه‌ ئه‌ترسم خه‌جاله‌ت بن به‌لێکدانی ریژه‌ی ژماره‌ی ئه‌ندامانیان دلنیام قیاسی ده‌شکێنن؟
هه‌ر له‌ چاوی ئه‌م رێکخراوانه‌وه‌یه‌ که‌ ئه‌م بارگرژیه‌ دروست بوه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ ته‌نها گوێیان له ‌ئه‌ندامانی خۆیان گرتوه ‌و ئه‌ندامه‌کانیشیان هیچ داخوازیه‌کیان نیه‌، ده‌کرێت روونتر بڵێین :درۆی شاخداریان له‌گه‌ڵ سه‌رکرده‌کانیان کردوه‌ که‌ مانگانه‌ راپۆرتی خۆیان به‌رزکردۆته‌وه‌ به‌ئاگاش نین له‌ گه‌نجانی ده‌ره‌وه‌ی حیزبه‌که‌ی که ‌چۆن گوناح گوناح له ‌چاوه‌رێیدان بۆ دامه‌زراندن یا برێک هاوکاری که‌ گه‌نجێک سه‌ر به‌حیزبێک یا رێکخراویک نه‌بێت ئه‌وا هه‌میشه‌ به‌دوورده‌خرێت له‌هه‌مووشتێک .. ئه‌و حیساب بۆ نه‌کردنه و فه‌رق و جیاوازیانه‌ خوڵقینه‌ری‌ ئه‌و توره ‌بونه‌یه‌ که‌ بگاته‌ لێک ترازانێک له ‌نیوان گه‌نجاندا که ‌هه‌ر یه‌که‌یان خاوه‌ن بیرکردنه‌وه‌یه‌کی جیاوازبن و نه‌تیجه‌که‌شی ئه‌وه‌یه‌ که‌ ده‌یبینن چه‌نده‌ توره‌و بێ مافن.....
بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ په‌یوه‌ندیمان کرد به‌ گه‌نجێک که‌ کادره‌ له‌ مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی پێی وتین ناوم نه‌به‌ن قسه‌ده‌که‌م دوای دڵنیاکردنه‌وه‌ی که‌ زانی ناوی نابه‌ین ووتی:
من گه‌نجێکم زه‌ویم وه‌رگرتوه‌ مانگانه‌ش پاره‌ی خۆمم هه‌یه‌ که‌ مووچه‌ی ئه‌ندام کۆمیته‌یه‌ ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ووتی ئۆتۆمبێلێکی که‌شخه‌ی خۆم هه‌یه‌ و گه‌ر ژنیش بهێنم هاوکاری باش ده‌کرێم و جه‌ژنانه‌ و شتی تریش شمولم ده‌کات و هه‌مووشتێک به‌دڵی خۆمه پرسیمان (ده‌مانچه) هه‌ڵده‌گریت ووتی به‌ڵی‌ ‌.
گه‌نجێکی ترمان دواند که‌ ماوه‌ی 6 شه‌ش ساڵه‌ په‌یمانگای ته‌واو کردوه‌ وتی :من ئێستا شاگردی به‌رگدرووم له ‌سلێمانی هه‌رچه‌ند هه‌وڵم دا دایان نه‌مه‌زراندم ئێستاش زۆر عادزم له‌ حکومه‌ت به ‌پێکه‌نینه‌وه‌ ووتی :بابه‌ قه‌د ئیمزا بۆ حیزب ناکه‌م ..ئێمه‌ش وتمان ئه‌وه‌ قه‌د دانامه‌زرێیت و ته‌واو.
گه‌نجێکی تر که‌له ئه‌ورووپا ده‌ژیت به‌ناوی (هیوا محمد)ووتی: من ئه‌وه ‌ژیانه ‌هه‌مه‌ بی ئیقامه‌یی ماوه‌ی8 ساڵه‌ له‌ ئه‌ورووپا ده‌ژیم به‌ته‌نهایی کوردستانه‌که‌م گه‌ر ژیانی تیابووایه‌ نه‌ده‌هاتم ئێستاش ئیقامه‌م نیه‌!! و فێری چی بووم... وه‌لا دایع بووم ئه‌وه‌نده‌ ده‌خۆمه‌وه‌ و ده‌کێشم
هه‌ر ئاگام له‌ وه‌زعی کوردستان نه‌ماوه‌ هه‌موو ئۆ باڵه‌که‌شی به‌ئه‌ستۆی حکومه‌تی هه‌رێم له‌ به‌ر ئه‌وه‌ گه‌ر باشبونایه‌ .. ئێمه‌ی گه‌نج بۆ ده‌هاتین ماڵمان ویران ده‌کرد ، باوکم خانوه‌‌که‌مانی بۆ فرۆشتوم بۆ حه‌قی رێگا که‌ داومه‌ به‌قاچاخچی تابمگه‌یه‌نێته‌ ئه‌ورووپا ئێستا له‌کرێچێتیان.. به‌دڵی پره‌وه‌ و له‌ دوای هه‌ڵکێشانی ئاخێکی قووڵ ووتی: چیبکه‌م خه‌ریکه ‌شێت ده‌بم بۆ مه‌سه‌له‌ی ئیقامه‌که‌ش ئه‌وروپیه‌کان ده‌ڵێن: سه‌رکردایه‌تی کورد ووتویه‌تی کوردستان هه‌میشه‌بێ گرفت و پڕ خۆش گوزه‌رانیه ‌.
گه‌نجێکی شاری سلێمانی که‌ناوی(هه‌لدێر)ه‌ ووتی دایکم ده‌زانێت به‌شداری خۆپیشاندانه‌کان ده‌که‌م که‌ ده‌رۆمه‌‌ ده‌ره‌وه‌ دایمه ‌ده‌ڵێت:کوڕم ئێواره‌ چاوه‌ڕێتم بێیته‌وه‌ جه‌رگم نه‌سوتێنیت نه‌چیته‌ پێشه‌وه‌ (هه‌لدێر)یش ووتی: من زۆر ده‌ترسم به‌ده‌ستی (کاکه‌ ڕ‌ێژوان و کاکه‌ شیرزادو کاکه‌ سورکیو) بم واتا وه‌ک ئه‌وانم لێبێت بۆیه‌ ئیستا له‌ ته‌قه ‌ده‌ترسم له به‌ر ئه‌وه‌ی تاقانه ‌کورم حه‌زه‌ر ده‌که‌م دایمه‌ له‌دوور ‌خۆپیشاندانه‌کان ده‌وه‌ستم .

له‌ ئه‌نجام دا ده‌رکه‌وتوه‌ که‌ هه‌زاران گه‌نجی دوور له‌ حیزب رۆژێک له ‌رۆژان ئاوریان لێ نه‌دراوه‌ته‌وه‌ و بۆیه‌ گۆێ نه‌گرتن لێان به ‌دوور له‌ چاوی رێکخراوه‌ لاوانه‌کان ئه‌وا مه‌ترسیداره ‌به‌ نموونه‌ له‌م خۆپیشان دانانه‌ی کوردستان له‌سه‌دا 90 نه‌وه‌تی گه‌نج و لاو بوه ئێستا پێویسته‌ ئه‌و نا ئومێدیه‌ بره‌وێته‌وه و‌‌‌ گوێیان لێ بگیردرێت تا ئاسوده‌بن خۆ چی ده‌بێت له ‌پرا سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێم خۆی بکات به ‌ناو خۆپیشاندانه‌کاندا و وتارێکی راستگۆیانه ‌بدات تا دڵنیابن و چی داواکاری و پێشنیاره‌ وه‌ری بگرێت ئیتر کوردستان ئارام ده‌بێته‌وه و پیاسه‌یه‌کی به‌رده‌رکی سه‌را و شه‌قامی سالم ئاوێزانمان ده‌کات به‌جوانیه‌کانی ره‌نگی ئالای کوردستان ‌ .

[email protected]
 




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە