بیست و سێ ساڵه....
Friday, 07/03/2014, 12:00
بیست و سێ ساڵه نیشتیمان ، مه‌لێکی پڕ به ئازاره
تینووی شه‌قه‌ی فڕینێکه له ناوه‌ڕاستی به‌هارا.....
بیست و سێ ساڵه هه‌وارم ، له خه‌وی قورس ڕاچه‌نیوه
که‌چی سه‌یره هه‌تا ئێستا ماچی ئازادی نه‌دیوه....
بیست و سێ ساڵه پیره‌مێرد سرودی نه‌ورۆز ناخوێنێ
چاوه‌ڕێی نه‌وه‌ی نه‌وه‌یه ئاگری نوێ هه‌ڵگیرسێنێ
له‌سه‌ر که‌لاکی بۆگه‌نی دوژمنان په‌یمانیان داینێ....
هه‌موو چاوێکی پڕ ئه‌سرین ده‌بێ به دڵ پێبکه‌نێ
که‌چی دوای بیست و ساڵی درێژ
دوای قه‌قنه‌س و ئه‌نگوسته‌چاو
بووینه کاڵایه‌کی ساده و گۆڕینییانه‌وه به دراو......
دوای لێخوڕینی سه‌ر‌جاده‌ی قیر
دوای قه‌به‌بونی سامانیان
دوای بوون به حاکم و وه‌زیر......
چوونه به‌ره‌ی دژه گه‌ل
و
له دوو هه‌رێمی جیاوازا ئه‌و ملی دۆلار ده‌کێشێ
ئه‌میش هه‌رچی ده‌ست بکه‌وێ
به ته‌وقه‌یه‌ک ده‌یفرۆشێ.....
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست