بەڕیوەبەرى نەحۆشحانەى شۆرش لە چوارقوڕنە ڕێگەیەكى تازەى گەندەڵى دەدۆزێتەوە
Sunday, 10/05/2009, 12:00
1173 بینراوە
بۆ بەڕێزان :
-وەزیرى تەندروستى حكومەتى هەریمى كوردستان
-نەقیبى سەندبكاى پزیشككارانى كوردستان
-دەزگاى چاودیرى دارایى
-بەڕێوەبەرى گشتى نەحۆشحانەكانى شۆڕش:
بەڕێز بەڕێوەبەرى نەحۆشحانەى شۆڕش لە چواڕقوڕنە (د.شادیار أكرم) هەستاوە بە گواستنەوەى كۆمەڵێك مێز وكورسى تایبەت بە نەحۆشحانەكە بۆ ناو كلینكە تایبەتەكەى حۆى بە ئاشكرا بە پاساوى ئەوەى گوایە كە ئەم شتانەى بە (زمە) وەرگرتووە و هەر كاتێك لە ئەو نەحۆشحانەیە گواسترایەوە : :ئەوا دەیان گێڕێتەوە.
نازانم ئەم یاسایەى لە كۆیوە هێناوە,ئەگەر یاساى وا لەگۆڕیە كەوا بێت هەموو شۆفێرەكانى حكومەتى هەریم دەتوانن دواى دەوام بۆیان هەیە كارى تەكسى و گواستنەوەى كەل و پەل و نەفەر بە ئوتومبیلەكانى حكومەت بكەن ,هەروەها هەموو فەرمانبەرێك مافى ئەوەى هەیە كە هەموو كەل و پەلەكانى فەرمانگەكەى بباتەوە بۆ ماڵى حۆى ئەگەر پێویستى پێ بێت یا نا وگرنگ ئەوەیە بە (زمە) وەرى بگرێت.
دیارە ئەو شتانەى نەحۆشحانە كە ئێستا لە عەیادەكەى بەكارێندێنێت : بێگومان دواى ماوەیەك كۆن دەبن و كەڵكیان هیچ پێوە نامێنێت.
ئەم پزیشكە بەڕێزەحێزانەكەشى پزیشكە بەڵام تەنیا لە عیادە دەوام دەكات گوایە مۆڵەتى دایكایەتى وەرگرتووە,لو كاتێك دا بە گوێرەى یاسا قەدەغەیە.داواكارم لە بەڕێزتان كە بە گورجى لێكۆڵینەوەى لەگەڵ دا بكرێت و بە پیێ یاسا سزا بدرێت تا ببێت بە نموونەى هەموو گەندەڵێك.ئەوەى ماوەى داحە ئەوەیە كە ئەم پزیشكە بەڕێزە هیچ پێویستى بەوە نیە (هەر چەندە هەزارى هیچ پاساو نىیە بۆ گەندەڵى) , زۆر جار شانازى بە ئەوە دەكات كە زاواى شەهیدێكى نەمرە (شەهید مفوز كمال)لە ڕاستى دا من ناوى ئەم شەهیدەم نەبیستبوو, بەڵام چەند دۆستێك و هاوڕێیەكم كە دانیشتووى شارى سلێمانین بۆیان ڕوون كردمەوە كە شەهیدى نەمر(مفوێ كمالى واجرام) نموونەى دەستپاكى و ئازایەتى و یەكەمین دوزمنى دز و پیاوحراپ وگەندەڵى بووە و هەروەها یەكێك بووە لە هەرە ئەندامە چالاك و چاو نەترسەكانى ڕێكحستنەكانى (ى.ن.ك).من نازانم ئەو شەهیدە نەمرە هەڵویستى چۆن دەبوو بەرامبەر ئەم كارەى زاواكەى ئەگەر هەنووەكە لە زیاندا بمایە ,بەڵام بێگومانم ئێستا نەفرەت لە ئەو ڕۆزە دەكات كە ئەم پزیشكە بەڕێزە بووە بە هاوسەرى كچەكەى:كێ دەزانێ ڕەنگە نەفرەت لە ئەو ڕۆزەش بكات كە حواى گەورە و میهرەبان ئەو كچەى پێ بەحشیووە.
چوارقوڕنە-سلێمانى
تێبینى 1- ئەو كەل و پەلانە ماوەى چەند مانگێك لەمەوبەر بە ئاشكرا لە نەحۆشحانەوە و بە ڕۆزى ڕووناك گواسترانەوە بۆ عەیادەكەى (د .شادیار) بە یارمەتى كارگوزارەكانى نەحۆشحانەكە.
2- لێپرسراوى گەنجینە : نوسحەى ئەو كتابەى لایە كە ئەو كەل و پەلانە حراونەتە ئەستۆى پزیشكى ناوبراوەوە.