بۆپاراستنى عەرشى دەسەڵاتى پێوستە بەرزانى كرنوش بۆ ئۆپۆزسیۆن بەریت
Thursday, 24/03/2011, 12:00
لەسەرەتایى دەست پێ كردنى خۆپیشاندانەكانى هەریمى كوردستان دەسەڵات كە بەباوكى میلەت دەناسرێت وەكو كورێكى یاخى بوو تەماشایى خۆپیشاندەرانى بەردەركى سەراى دەكرد بەڵام لەگەل فراوان بوونى خۆپیشاندەران و داواڕەواكانیان دواى نزیكەى مانگێك لە پێداگرى دەسەڵات بێدەنگى خۆى شكاند و وەكو جارەكانى دیكە بەبەڵێن ویستى ئەم خۆپیشاندانانە سارد بكاتەوە بەڵام ئەوەى ئیستا دەیبینین لەسەرا نەك دەسەڵات تەنانەت ئۆپۆزسیۆنیش ناتوانیت ئەو بارو دۆخە هێور بكاتەوە بەرزانیش وەكو دەزگاكانى پارتى بەناو دیموكراتى كوردستان بە سەرۆك پێناسەى دەكەن ناوبەناو لەسەر شاشەكانى دەسەڵاتەوە تەنازولاتى سیاسى دەست پێ كردوە بۆ ئەو ئۆپۆزسیۆنەى كە ئەوان بەكەمینە ناوى دوەبەن و دیموكراسییەكەى ئەوان چەندین ساڵە ئەم ئۆپۆزسیۆنەى لەژێر چەترى گەندەڵى خۆیان و دیكتاتۆرى دەسەڵاتەكەیان بێ دەنگ كردوە تەنانەت ئەگەر نوزەیەكیشى لێوە بێت بەئاژاوەچى لە قاڵب دەدرێت سوپاس بۆ خوا ئیستە بەچاوى خۆمان دەبینین كە بەرزانى چۆن كرنوش بۆ ئۆپۆزسیۆن دەبات تا هەوەڵبدەن بۆ هێور كردنەوەى بارودۆخەكە هەروەكو سەرۆكى یەمەن عەلى عەبدالله سالح كە سەرەتا ئاماژەى بەوە دەرك كە دەسەڵاتى بە خەنجەر وەرگرتوە هەركەسێكیش بیەویت لێى بسێنێت دەبێت بەخەنجەر بێت بەڵام ئەم قسەیە زۆرى نەخایان دواى تێپەر بوونى چەند هەفتەیە بەسەر خۆپیشاندانەكان دەبینین ئێستا داوا لە ئۆپۆزسیۆن دەكان كە كۆببنە بۆ كۆتایى هێنان بەو ئەزمەیەى یەمەن تێى كەوتوە لەگەل ئەوەشدا ئاماژەى بەوە كردوە كە لە نزیكترین كاتدا دەستورێكى نوێ بۆ یەمەن دابنرێت و هەڵبژاردنى پەرلەمان و سەرۆك كۆمار پێش كۆتایى ئەمساڵ ئەنجام بدرێت هەندێك لە لایەنى ئۆپۆزسیۆنى یەمەنى ئەم موبادەرەیەى سەرۆكى یەمەنیان پێ باش بوو بەڵام لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە بەتوندى رەت كرایەوە و خۆپیشاندەرانى یەمەن ئاماژە بەوەدەكەن كە شۆرشى یەمەن تەنها خۆپیشاندەران بریارى لەسەر دەدەن نەك ئۆپۆزسیۆن و دەسەڵات .
بەڵام كوردستان بەجیاواز لەگەل یەمەن جارێ سەرى گوریسەكە بەدەستى ئۆپۆزسیۆنەوەیە بۆیە دەبێت ئۆپۆزسیۆن لە خۆپیشاندەران خۆڕاگرتربن و بەبڕیارە بریقەدارەكانى بەناو سەرۆك بروانەكەن چونكە كەسێك هەموو ژیانى بەگەندەڵى و خوێن مژینى ئەم میلەتە بەسەر بردبێت ناكرێت بروابكەین لەماوەى چوارمانگدا ئەوەى كە ئەوان ناوى لێ دەنَین چاك سازى لەو ماوە كورتەدا دەسەڵات ببێتە دەسەڵاتێكى سالار و باوكێكى باش بۆ نەوەكانى كە ئەم میلەتەیە
لەوانەیە هەندێكەس پێمان بڵێن ئێوە ڕەشبینن بەرامبەر بەو دەست پێشخەریانەى بەرزانى كەدەیانخاتە ڕوو بۆ چاكسازى بەڵام ئێمەش دەڵێین
چۆن ڕەشبین نابین بەرزانى یەكێك لەو خاڵانەى كە بۆ چاكسازى خستویەتیە ڕوو ئەوە بوو كە دەبێت هەموو دەزگاكانى ڕاگەیاندن و بەرپرسانى حكومى و حزبى بەشەفافانە سەروەت و سامانى خۆیان بۆ میلەت ئاشكرا بكەن ئەگەر ئەو مەبەستى چاكسازى بوو بۆچى یەكەمجار لەخۆى و حزبەكەى خۆیەوە دەستى پێ نەكرد ئاخر ئێمە چۆن ڕەش بین نەبین ؟ یان پێ دەچێت بەرزانى سامانى هێندە زۆر بێت لە ژماردن نایەت بۆیە تا ئێستا ئاشكراى نەركردوە یان دەیەوێت ئەو سامان و موڵكانەى كە لە دەرەوەى ووڵات بەخوێنى ئەم میللەتە كریویەتى و كۆى كردۆتەوە بەشێوەیەكى نهێنى سەرپۆشى بكات و دواتر سامانى خۆى ئاشكرا بكات پێدەچێت ئەو كاتە میللەت قەرزاریش دەربچێت بەرامبەر بەرزانى .
بەرزانى ئێستە ئەو كیبراو جەبەروتەى ئەو كاتەى نەماوە كە خۆى بە كێشە حەل كەرى عێراق دەزانى ئێستا كارى ئەو بوەتە پاڕاناوە لە ئۆپۆزسیۆن ئەگەرچى بەشەرمەوە داواى كۆبونەوە و دانیشتن لە ئۆپۆزسیۆن دەكات بەڵام ئەو لەحاڵى حازردا لە هەموو كات زیاتر پێوستى بە ئۆپۆپۆزسیۆن هەیە بەڵام جوامێرى و سەركەوتویى ئۆپۆزسیۆن لەو كاتەدا دەردەكەوێت كە موبادەرەكانى بەرزانى و دانیشتنەكانى رەت بكاتەوە و هەموو ئەمانە ڕادەستى خۆپیشاندەران بكات بائەوان بڕیارى لەسەر بدەن تا كار دەگاتە ئەوەى یان بەرزانى ئەم كوردستان بەجێ دیڵێت و ئیرادەى بەهێزى خۆپیشاندەران سەردەكەوێت یان بەرزانى كرنوش بۆ خۆپیشاندەرانیش دەبان .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست