کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


توركیا ، خاشاكی ئەتۆمی فرێدەداتە خاكی كوردستان

Friday, 26/09/2014, 12:00

3192 بینراوە


هەفتەنامەی ئەڵمانی (دی ڤێلت) لە راپۆرتێكدا ئاشكرای دەكات كە توركیا لە ئێستادا سەرقاڵی پرۆگرامی ئەتۆمییە بە بیانووی " پەرەسەندنی ئابووری توركیاو پێویستی بەكارەبا"
راپۆرتەكە كە پشتی بەستووە بە بە زانیاری موخابەراتی ئەڵمانیا (بوندس ناخرییختن دینست) و سیای ئەمریكی.
لە راپۆرتەكەدا هاتووە: توركیا لەسەر مۆدێلی ئێران خەریكی پرۆگرامی ئەتۆمیە، كە لەلایەن ڕوسیاوە بۆی دروستكراوە و هەروەك توركیا یارمەتیدەری پاكستان بووە لەدروستكردنی ئەتۆم و ئەمەش وەهای كردووە ، كە لەهەشتاكانەوە شارەزاییان لەو بوارەدا بەدەستهێناوە.
بەپێی راپۆرتەكەش توركیا لە ئاوگوستی ٢٠١١ وە داوای هاوسەنگی ئەتۆمی كردووە لەگەڵ ئێراندا.
هەفتەنامەكە ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات كە لە گرێبەستەكاندا توركیا ڕادەكات لەوەی خۆڵ و خاشكی ئەتۆم فڕێبدات، بێگومان ئەمەش گەورەترین كێشەی ژینگەیی ئەتۆمیە.
بەرای ئیسماعیل حەمە ئەمین كە راپۆرتەكەی وەرگێراوە ، " ئەم ڕاپۆڕتە زۆر گرنگە چونكە توركیا لە داهاتوودا تەماعی ئەوەی هەیە خاشاكای ئەتۆمی لە كوردستان بشارێتەوە،
ئەو دەڵێت: لە داهاتوودا توركیا پارە دەدات بە هەندێك سیاسی و هێزی ناوچەكەو ویژادانیان دەكرێت. وەك چۆن حكومەتی گەندەڵی بەشیر لەسودان ئەوەی كردووە
لە بەشێكی تری راپۆرتەكەی هەفتەنامەی (دی ڤێلت) هاتووە: ئۆردوگان سنوری خۆی بەكاردێنێت بۆ بازرگانی حەشیش و ئاودیووكردنی توندڕەو بۆ سوەریا لە دژی كورد و بۆ دەستێوەردانی سوریا. بەمەش توركیا سنوری قاچاخاچی فراواندەكات.
هەروەك ئەوەش خراوەتە روو كە توركیا خەونی ئیسلامی زیندوكردنەوەی دەوڵەتی عوسمانی هەیە و دەیەوێت هەمان خەون لە فۆرمی ئەتۆمیدا بخاتە گەڕ .

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)