کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


لە ١٧ی شوباتا بارزانیی نەمر لە لقی ٤ بوو

Friday, 24/02/2012, 12:00









١٧ی شوبات
به‌م چاوانه‌م
ڕۆحیانه‌تی بارزانی نه‌مرم بینی

وه‌ک دوکه‌ڵێکی ڕه‌ش
ده‌رچوو له‌ توونی حه‌مامێ
خنکاو، قه‌تیس
دڵ پڕ له‌ قین
دوور له‌ ئه‌ڤین

له‌ ئاسمانی لقی چوارا
له‌ سه‌ر شێوه‌ی
ئه‌هریمه‌نێکی ترسناک
له‌ خوا ، بێ باک
شڵه‌ژاو، هه‌ناسه‌ سوار

وه‌ک تارمایی جادووگه‌رێ
‌ورده‌ ورده‌ ئه‌هاته‌ خوارێ
بینیم هه‌تا ون بوو له‌ چاو
خۆی کرد به‌ ناو باره‌گادا و
هه‌رچی ئه‌و رۆژه‌ له‌وێ بوو
له پیر و لاو

‌له‌و رۆحه‌‌یان هه‌ڵ ئه‌مژیی
هه‌تا قاڵ بن بۆ کوردکوژی
هێنده‌ی نه‌برد
ئه‌م په‌ڵه‌ی هه‌وری غه‌زه‌به‌
ئه‌م رۆحیانه‌ته‌ نەمرە
ئه‌ونده‌ی گولله‌ و فیشه‌ک باران
تــــا دای په‌ڵه

‌هه‌ر به‌م چاوانه‌ی خۆم بینیم
له‌م سه‌ر بۆ ئه‌و سه‌ری شەقام
که‌س نه‌یئه‌توانی ڕێ بکا
ده‌یان گوڵه‌نێرگزی جوان
له‌ پێش هاتنی به‌هارا
فیشه‌ک ئه‌یخستنه‌ سه‌ر خاک و
له‌ جێی خۆیان هه‌ڵ ئه‌وه‌ران

له‌ پاش چه‌ند خوله‌کێکی که‌م
به‌م چاوانه‌م بارزانی باوکم بینی
ڕینکۆتێکی سه‌رما بڕی ئاودامانی له‌ به‌را بوو
ده‌مانچه‌یه‌‌کی کوردکوژ، به‌ ده‌سته‌وه
‌به‌ڵام که‌لله‌ی سه‌ری رووتی
ته‌نها خولیای
خوێنڕشتنی گه‌نجه‌کانی
ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌ی له‌ سه‌را بوو

به‌ ڕاکردن
به‌ ده‌م ته‌قه‌کردنه‌وه‌
که‌وتبوه‌ شوێن
مناڵانی سلێمانی و
تۆڵه‌ی زووی لێئه‌کردنه‌وه‌

دوای ئه‌وه‌ هه‌واڵم زانی
له‌گه‌ڵ جه‌نابی بارزانی
ڕۆحیانه‌تی، شای ئێران و
سه‌دام حسێن و ئه‌تاتورک
له‌ گه‌ڵیدا وه‌کو یاوه‌ر
هاتبوون بۆ سلێمانی

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە