بەیاننامەی ژمارە ٢ ی خۆپیشاندەرانی خۆرسک (بازنەی هەولێر)
Friday, 25/02/2011, 12:00
کۆبونەوەی جەماوەری درێژە پێدەدەین
بۆ سەرجەم هاوڵاتیانی شاری هەولێر و دەزگاکانی ڕاگەیاندن
دوای ئەوەی رۆژی هەینی ٢٥-٢-٢٠١١ بەیاننامەی ژمارە یەکمان دەرکردو چەند گروپێكی تریش خۆیان ئامادە کرد و بریاری خۆپیشاندانیکی خۆرسکی جەماوەری درا ، بەخۆشحاڵییەوە ژمارەیەکی زۆری هاوڵاتیان و لاوانی هەولێر پێشوازییان لێکردین و بەشداری کۆبونەوەی جەماوەری بەردەم بازاڕی نیشتیمانیان کرد سەرەڕای ئەو هەموو زەبرو زەنگ و چاوسورکردنەوانەی پیاوانی دەسەڵات بە جلی مەدەنی و ڕەسمییەوە ، ئەمەش چاو نەترسی و بوێری لاوانی ئەو شارە قارەمانە دەردەخات بەڵام بەداخەوە هەر زو دەسەڵات ژمارەیەکی زۆری دەمانچە بەدەستی بەجلی مەدەنییەوە لەناو کۆبونەوەکەو بە سەیارەکانیان دەستیان کرد بە هوتاف کێشان بەسەر حیزبدا و ئەمەش بووە هۆی ڕقیکی زۆر لەناو دڵی لاوە خوین گەرمەکاندا
بۆیە دڵنیاتان دەکەینەوە کە بۆ گۆڕینی ئەم سیستەمەی ئیستا
بە بەردەوامی ڕۆژانە کۆبونەوەی جەماوەری لە بەردەم بازاری نیشتیمان درێژە پێدەدەین لە کاتژمێر ١ی پاش نیوەڕۆ
داواکرین لەسەرجەم خەڵکی شاری هەولێر رۆژانە بەوپەڕی پەرۆشییەوە بەشدای بکەن و تا خۆپیشاندان وای لێدێت ڕێڕەوی خۆی وەردەرگرێت
داواکارین لەلایەنە ئۆپۆزسیۆنەکان چیتر ڕێگری لە ئەندام ولایەنگرانیان نەکات جەماوەری خۆیان هان بدەن بەشداری بکەن چونکە شاری هەولێر تایبەتمەندی خۆی هەیەوە پێویستی بەشکاندی ئەو ترسەهەیە
بەشداری خۆپیشاندان و کۆبونەوەو رێ ڕۆشتنتان لەبەدەم بازاری نیشتیمان ئەرکیکی نیشتیمانیە بۆ ڕزگار بوون لەو دەسەڵاتەی قۆرغی هەموو کایەکانی ژیانیی کردوین
خۆپیشاندەرانی خۆرسک
هەولێر
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست