گیراوانی دۆزی pkk و pajk لە زیندانەكانی توركیا گۆشەگیری سەر رێبەری گەلی كورد شەرمەزار دەكەن
Tuesday, 24/11/2009, 12:00
گۆشەگیری سەر رێبەری گەلی كورد عەبدوڵڵا ئۆجەلان رۆژ بەرۆژ نارەزایەتی زیاتری لێدەكەوێتەوە. گیراوانی دۆزی pkk و pajk لە زیندانەكانی توركیا دا وێرای نارەزایەتی رایانگەیاند،گوشەگیریەكە بەواتای هەنگاو بەهەنگاو پاكتاوكردنی ئۆجالانە و لەو باروە دەوڵەتی توركیان بە توندی وشیار كردەدوە. گیراوان داواشیان لە گەلی كورد كرد لە دژی گۆشەگیریەكە راپەڕن. بەناوی گیراوانی دۆزی pkkو پاژكەوە لە گرتوخانەكانی توركیا، دەنیز كایا لێدوانێكی داو سەرنجی ڕاكێشایە سەر دژواركردنی ڕەوشی ژیانی ئۆجەلان. دەنیز بەبیری هێنایەوە كە بەرپرسانی تورك بەناوی باشكردنەوە ،ڕەوشی ئۆجەلانیان دژوارتر كردوە.
كایا راشیگەیاند: سیستەمی نكۆڵی دەولەتی تورك، بەم كردەوانە رووی رساتی خۆی نیشان دا و ووتی: دەولەتی تورك بەرێبەر ئاپۆشەوە ،دەستیان بە كۆمەلكوژی كوردان كردوە.
هەروەها فشارەكانی دەوڵەتی توركی شەرمەزار كرد و هۆشیاری دایە بەرپرسان و لایەنە پەیوەندیدارەكان. دەنیز كایا بەناوی بنەماڵەی گیراوانەوە بانگی سەرهەڵدانی لە بنەماڵەی گیراوان و كوردستانیان كرد و خواستی كە لە دژی گوشارەكانی دەوڵەت بێدەنگ نەبن. كایا ئاشكراشی كرد،ئاسایشی ژیانی ڕێبەرەكەمان نییە،دەولەت دەیەوێت، بە سیستەمی ئیمرالی هەنگاو بە هەنگاو ڕێبەر ئاپۆ لە ناوبەرێت. گیراوانی دۆزی pkk و pajk سەرنجیان راكێشایە سەر ئەوە كردەوانە و زهنیەتی لەناوبردنی گەلی كورد و دەستنیشانیان كرد، لە دەستوری بنەڕەتی توركیا پیداگری لە نكۆلێ و پاكتاوكردن دەكات، پەرلەمانی توركیاش بڕیار بۆ شەری نوێ دەدات و ئەرتەش و چەتەكان درێژە بە ئۆپەراسیۆن دەەدن.
هەروەها گیراوان بە بیرشی دەخەنەوە، هەلوێست لە بەرامبەر ئۆجەلاندا، هەلوێستە لەبەرامبەر گەلی كورد دا و بە توندی ووشیاریان دا، هەلوێست لە بەرامبەر ڕێبەر ئاپۆ هۆكاری شەڕ و ئاشتیە.
گیراوان لە پێشیانەوە، لە كۆمیتەی بەرگرتن ئەشكەنجەی یەكیەتی ئەوروپا سی پی تی و دادگایی مافی مرۆڤی ئەوروپا و هەموو لایەنە پەیوەندیدارەكانی ناوخۆیی و ناونەتەوەیی داوایان كرد،لەبەرامبەر سیاسەتی كۆمەلكوژی ڕاوەستن. گیراوان داواشیان لە رایگشتی و دیموكراتی كرد، لە بەرامبەر ئەو هێرشانە دا بێ دەنگ نەبن هەلوێست بنوێنن.
گیراوانی دۆزی pkk و pajk لە4 زیندانەكانی توركیا دا وەها بانگەوازێكیان لە لایەنەكان و گەلی كورد كرد: ئێمە لە هەموو لایەنە نەتەوەیەكان و گەلی كورد دەخوازین، لە پیناوی ئازادی ڕیبەری گەلی كورد عەبدولا ئۆجالان كە بە واتایی چارەسەری دیموكراتی سەرەكی دێت لە پرۆسەكەدا، بە گرتنەبەری یەكیەتی دیموكراتی تێبكۆشن و گەلی كوردیش بەهەمان ئامانج ڕاپەڕن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست