دکتۆره ئه‌ڵمانییه‌کان ئاماده‌نه‌بوون له‌سه‌ر مان و نه‌مانی تاله‌بانی لێدوان به کوردستانپۆست بده‌ن
Friday, 24/05/2013, 12:00
کاتێک د. نەجمەدین کەریمی پارێزگای شاری کەرکوک و پزیشکی تایبەتی تاڵەبانی لە ڕێگەی کەناڵی کوردسات و راگه‌یاندنه‌کانی دیکه‌ی یه‌کێتیی سیناریۆی چاکبوونه‌وه‌ی جه‌لال تاله‌بانییان دروست کرد، لەگەڵیشیدا چەند وێنەیەکی تاڵەبانیان لەباخچەیەکدا نیشان دا، به‌مه کۆمه‌ڵێک له چه‌کداره‌کانی یه‌کێتی که‌وتنه ته‌قه‌کردنی خۆشیی به ئاسمانی سلێمانی و چه‌ند شار و شارۆچکه‌یه‌کی تر، سه‌ره‌نجام ژماره‌یه‌کی زۆر له هاوڵاتییان تێیدا بریندار بوون.
پەیامنێری کوردستانپۆست لە ئەڵمانیا توانی پەیوەندی بکات بەو خەستەخانەیەوە و لەگەڵ یەکێک لە دکتۆرە دانیشتوەکانی ناو وێنەکە قسە بکات، تا لە ڕاستیی ئەو وێنەیە بکۆڵێتەوە و هه‌واڵی باری تەندروستی تاڵەبانی بپرسێت، به‌ڵام ئەو دکتۆرە ئامادە نەبوو لەسەر تاڵەبانی هیچ بدرکێنێت، جگه له‌وه‌یش ئێمه دۆستێک و نووسه‌رێکی تری کوردستانپۆستمان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته راسپارد، دیسان به‌هه‌مان سه‌ره‌نجام گهیهشتین، ئه‌و دکتۆرانه پاساوی سه‌یریان ده‌هێنایه‌وه، گوایه جگه له که‌سوکاره‌که‌ی و ئه‌وانه‌ی که به فه‌رمی رێگایان پێدراوه ناتوانن زانیاریی له‌و باره‌یه‌وه وه‌ربگرن، وه‌ڵامی ئێمه‌ش بۆ ئه‌و پاساوه ئه‌وه بوو، که مادام تاله‌بانی سه‌رۆک کۆماره و به‌رپرسیارێتی له ناو حیزبێکی کوردیی‌شدا هه‌یه، ناکرێت وه‌کو که‌سێکی ئاسایی زانیاریی به راگه‌یاندنه‌کان نه‌درێت، بۆ خۆشتان لێدوانی تهلهفیزیۆنیتان داوه، ئیتر مه‌سه‌له‌که له‌وه چۆته ده‌رێ که شتێک له‌و باره‌یه‌وه بشارنه‌وه. تاله‌بانی که‌سێکی ئاسایی نییه، تا ته‌نها که‌سوکاره‌که‌ی ئه‌و زانیارییانه بزانێت، هه‌موو ئه‌م قسانه که‌ڵکی نه‌بوو و ماڵئاواییان کرد و خۆیان له پرسیاره‌کان قووتارکرد، کاتێک ئێمه ڕووماڵی ئەم هەواڵەمان دەکرد یەکێک لە پەیامنێرەکانمان لە ووڵاتی سوید پێی ڕاگەیاندین لەکاتێکدا سۆسیال دیموکراتەکانی سوید ده‌سه‌لاتیان بەدەستەوەبوو (یۆران پەرشۆن) سەرۆک وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته نەشتەرگەرییەکی بۆ کرا کە ماوەی مانگێک بۆ چل رۆژی پێچوو، کاتێکیش لە خه‌سته‌خانه که‌وت کەسێکی تر لە جێ ئەو دانرا و کاروباری ووڵاتی سویدی بەڕێوە دەبرد، ئه‌مه بچوکترین نموونه‌یه له‌و هه‌موو نمونانه‌ی که سه‌رۆک کۆمار، یان وه‌زیرێک بۆ ماوه‌یه‌ک ناتوانێت کاریی ئاسایی خۆی بکات، یه‌کێکی دیکه له شوێنی داده‌نرێت، کەچی سۆسیال دیموکراتەکەی لە مەڕ کورد کەس نازانرێ ماوە یان مردوو، که‌چی که‌سێک له شوێنی دانه‌نراوه و هه‌موو زانیارییه‌ک شاردراوه‌ته‌وه. له خواره‌وه کوردستانپۆست لینکی ئه‌و خه‌سته‌خانه و کلینیکه‌ی که دکتۆره‌کان و جه‌لال تاله‌بانی لێکه‌وتووه بڵاوده‌کاته‌وه.
http://www.medicalpark.de/de/main/kontakt__anfahrt_11.htm
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست