نامە بێ ناوەڕۆکەکەی مەسعود، گەیشتە دەست نەوشیروان مستەفا !
Friday, 12/08/2011, 12:00
مەسعود، لەنامەکەیدا نوسیوێتی: سوپاس کە بەشداری پرسەکەی حەمایلی دایکمت کرد،
هیوادارین ئەمه ببێتە مایەی ئاشتی و تەبایی، ئاخر نه‌گبه‌تیی میلله‌تێکی وه‌کو کورد له‌وه‌شدایه، ئاوا سیاسه‌تی بۆ کراوه، که پیرێژنێک بەمەرگی خۆی، دێت و تەبایی بۆ ووڵاتێک دەهێنی، کە به هۆی مێرد و کوڕی و که‌سوکاره‌که‌یه‌وه دایانڕزاندووه، تۆ بڵێیت ئەو ژنە (کلارا زیتکین) نەبێت؟ من لەوە ناگەم هەواڵی نامەیەکی بێناوەڕۆک و پوچ دەبێ بۆ پاشه‌ڕۆژی کورد چی بێت، وا مێدیای کوردی سەرگەرم کردووە؟ مەسعود بارزانی ئه‌گه‌ر به راست دڵسۆز و سه‌رکرده بوایه دەبوو حورمەتی بۆ ئەو هەموو شەهید و برینداره‌ی هەبوایە، لەوێوە بانگەوازی ئاشتی و تەبایی بکردایە، نەک لەفەنابوونی پیرێژنێک باسی له ته‌بایی و ئاشتی بکردایه. من دڵنیام سبەینێ هەندێک درۆزن و قەڵەمزڕ دەست دەکەن بە نووسینی کتێبێک بۆ حەپسەخانی نەقیبی دووهەم.
بەرپرسێک لەگردەکەوە دەڵێ (
وەفدەکە هیچی تازایان پێ نەبوو)!
باشه ئێوه‌ی گرده‌که چیان ووت؟ دیاره له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی بارزانیی و ده‌سه‌ڵاتدا تهڵهمشکێنهتان کرد و مەتەڵمان لێدادەهێنن، پاشان به سەعدی ئەحمەد پیرەدا نامه ده‌نێرێت، ئه‌و نامه‌یه دوو جار به پیسی بۆ نه‌وشیروان هاتووه. یه‌که‌م له‌لایه‌ن مه‌سعود، دووه‌م له لایه‌ن سه‌عدی، که ئه‌وه‌نده‌ی دیکه هاڵاوی پیسی لێچۆڕاوه، نه‌وشیروان مسته‌فا بۆ خۆی چاک سه‌عدی پیره دەناسێ، چ مەعدەنێکە، دوێنێ پێی ووتن: ئۆپۆسیزیۆن (چاوێکی کوێرە) دەبێ بەرد هاویژ و تەقەکەرهکان بچنە بەر ده‌م دادگا، نازانم ئه‌و نامه‌یه‌ی داوه‌ته ده‌ست چ چاوساغێک له گرده‌که، لێره‌وه من به‌و سه‌عدییه فایلدار و کۆنه پیاوی سه‌فاره‌تی عێراقییه ده‌ڵێم: من بۆ خۆم یه‌کێکم له‌و بەردهاوێژانه، چۆن به فتوای کابرایه‌کی فالداری داوێنپیس و ده‌ستپیس ده‌چمه به‌رده‌م دادگا، بۆ لە کوردستان جێگەیەک هەیە ناوی دادگا بێت؟ پارتی و یەکێتی، چاکتره بڵێم مەسعود و جەلال و دەست و پێوەندەکەیان بەعسیان له بیر بردوینەتەوە، ئیستا ئێمە لە ساتێکدا دەژین دەڵێین خۆزگەمان بە بەعس، چونکە ئەوان دیار بوون و نێتیان دیاربوو ترسنۆک نەبوون و پلانەکانیان نەشاردبویهوە، بەلام بارزانی و تاڵەبانی کەس نازانێ چ پلانێکی مه‌ترسییداریان بۆ پاشه‌ڕۆژی کورد به ده‌سته‌وه‌یه؟ ئەوەتا پیاوە نەخۆشەکە دەڵێ هیشتا ئەزمونەکەمان دەڵەمەی شیرییە، دوێنی ئەو شەکرەی شکاند.
نەوشیروان مستەفا لەسەر دوو ڕیانێکدایە و دەبێ بە بەرپرسیارەتییهوە رۆژەکان بگوزەرێنێ و هەڵوێستی هەبێت و ئیتر لەپشتی پەردەوەو لەژوورە داخراوەکانەوە نمایشمان بۆ نەکات، هەر ئیستا دەبێ نامەکەی (کارڵ مەسعودمان) بۆ ئاشکرا بکات، خۆ پێکه‌وه دڵداری ناکه‌ن؟ کوا باوی نامەی چوکلێتی ماوە، که خائینێک بینووسێت و خائینێکی تر بیگه‌یه‌نێته ده‌ستی؟ ئەمڕۆ گرنگترین نامە بەهۆتمەیلێک دەگاتە جێی خۆی کە چەند چرکەیەکی دەوێ.
نامە بێ ناوەڕۆکەکەی مەسعود بۆ نەوشیروان موسته‌فا لەبەردەم پرسیاردا ڕادەگیرێت و ئێمە نامانەوێ دوای دە ساڵی تر بۆمان بڵاوبکەیتەوە، چونکە ئێمە بڕیاری خۆمان داوە ئەو دەسەڵاتە تڕ‌ۆ و خائینە ده‌بێت بڕوات و سەرانی دز و فاسیده‌کان دادگایی بکرێن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست