کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گەندەڵییەكانی (جەمال حسێن) بەڕێوەبەری TV گەلی كوردستان

Monday, 25/05/2009, 12:00


بە ئیجازەى هەموان بە كورتی و بەشێوەی خاڵبەندی گەندەڵی و كارە نائەخلاقیییەكانی بەڕێز (جەمال حسێن) بەڕێوەبەری كەناڵی ئاسمانی تەلفزیۆنی گەلى كوردستان دەئاماژێنم، كە خۆی كردووە بە پرۆفیسۆرو زانا كەچی نازانێت زانست و مەعریفە پێش هەموو شتێك ئەخلاقە، ئەخلاق بەو مانایەى .
1- ئەوە بەڕێزە لەتەلەفزیۆنەكە بڕیارێكی دەركردووە كە جێگەى دەستخۆشییە ئەویش ئەوەیە هەر كەسێك لەژوورەكاندا جگەرە بكێشێت سزاى ماددى (قەتع راتب) دەكرێت، بەڵام خۆی لەكاتی كۆبوونەوەكاندا جگەرە دەكێشێت و دووكەڵەكەى دەكات بە سەروچاوی كارمەندانی ئامادەبووى كۆبوونەوەكەدا، ئایا ئەمە راستە جەنابی مودیری دادپەروەر.
2- جەمال حسێن پێشووتر كەسێكی سەر بە یەكێك لەحزبە ئیسلامییەكان بووەو لەدەڤەرەكەى خۆیان (رانیە) دەیان گەنجی لەسەر كارى توندڕەوی پێگەیاندووەو هەر ئەو گەجانەش بوون كە كارەساتی خێڵی حەمەیان دروستكرد (كە ئەوە هەڵەیەكی گەورەو مێژوویەو لێی بەرپرسیارە)، كەچی ئێستا گەنجێك كە لەو كەناڵەدا كار دەكات لەسەر هەڵەیەكی بچووك دەردەكات و پێی دەڵێت بڕۆرەوە ماڵەوە بۆت نییە لێر بمێنیت و نانبڕاوی دەكات، ئەرێ جەناب ئەو هەڵەیەی تۆ گەورەیە یان ئەوەی كوڕێكی هەژار.
3- ناوبراو لەوەتى بووە بە بەڕێوەبەرى ئەو كەناڵە دوو جار ئۆتۆمبیلە مۆدیل بەرزەكەى (BMW) گۆڕیوە،ئەمەیان لەكوێ و چۆن (من این لك هژا)، ئەگەر كرێكاریت بكردبایە یاخود هەر كارێكی دیكە بە 10 ساڵی دیكە ئەو ئۆتۆمبیلە گرانبەهایانەت نەدەكڕی، ئەمە جگە لەدزیكردن و ماستاوچێتی بۆ علوج جوندیانی چۆن و لەكوێ پەیدات كرد؟.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە