کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كارزان نورى بەرپرسى مەكتەبی پشتیوان سادق دەوامى زانكۆ ناكات

Thursday, 05/05/2011, 12:00


په‌یامنێری کوردستانپۆست / هه‌ولێر
كارزان نورى بەرپرسى مەكتەبی پشتیوان سادق دەوامى زانكۆ ناكات، پارتى دەیەوێت ئەو قوتابیانە فەسڵ بكات كە رێگە خۆشەكەر بوون بۆ خۆپیشاندان لە هەولێر .
سەرچاوەیەكى ئاگادار لە ناو زانكۆى سەڵاحەددین بەشى راگەیاندن تایبەت بە پەیامنێرى كوردستان پۆست رایگەیاند، كە لە مانگى 10ى 2010 تا ئەمڕۆ كە دەوامى فەڕمى كراوەتەوە، كارزان نورى ناسراو بە كارزانە رەش لەگەڵ بەند بێژ حازم بندیانى كە بە شایەرى بنەماڵەى بارزانى ناسراوە دەوام ناكەن و تەنها بۆ كاتى تاقیكردنەوە دێنە زانكۆ، ئەو سەرچاوەیە ئەوەشى وت، ئەم دوانە بە هۆى پشتگیری حیزبی هیچ ئاگاداركردنەوەیەكیشیان ۆ نەڕۆیشتووە، وەك ئاگاداركردنەوەى سەرەتایى ئاخود كۆتایى، نەك فەسڵ بكرێن، وەك سەرچاوەكە ئاماژەى بۆدا ئەو كاتەشى كە دێنە زانكۆ ئۆتۆمبێلەكانیان لە شوێنى مامۆستا و موعیدەكان رادەگرن و كەسیش ناوێرێت بڵێ ئەوە كارێكى نا یاساییە، هەمان سەرچاوە ئەوەشى وت كە بەند بێژەكە واتە حازم بندیانى ملازمى ئاسایشى پارتیە و لەوێش بندیوارە و تەنها موچە وەردەگرێت.
ئەمانەش لە كاتێكدایە كە پارتى نیازى هەیە ئەو قوتابیانەى كە ویستوویانە لە هەولێر رێگە بۆ خۆپیشاندان خۆش بكەن بیانووی جۆراوجۆریان بۆ بدۆزنەوە و فەسڵیان بكەن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە