کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دیسانەوە وەزیرى پێشمەرگە دزى كرد

Tuesday, 24/08/2010, 12:00




تەواوى پێش مەرگەكانى فەوجى دووى وەزارەتى پێشمەرگە كەلە فەرماندەى گشتى دەوام دەكەن لەسلێمانى بەتەلە فون ئاگادار دەكرێنەوە پێیان دەڵێن كە تفەنگێك و ودوو مەخزەنى پڕلە فیشەك لەگەڵ دوومەخزەنی خاڵى لەگەڵ خۆتا بیەنن و بگەڕێنەوە بۆدەوام كاتێك كەدەگەڕێنەوە لەدەوام تفەنگ ومەخزەنەكانیان لێدەسەنن كەبەپارەى خۆیان كڕیویانە پێیان دەڵێن ئەمە دەبێتەموڵكى حكومەت.
پێشمەر گەیە ك بەناوى (ی-م-ر) لەفەوجى دووئەوەى بەماڵ پەڕى كوردستان پۆست ڕاگەیاند"تەلەفونیان بۆ كردووم كە تفەنگێك ودوو مەخزەنى خاڵى بیەنم لەگەڵ دوو مەخزەنى پڕلە فیشەك كاتێك كە هاتمە فەرماندەى لەسەی تەریەى چوار شەهیدەكە كە دەكەوێتە نزیك ڕەسمەكەى شەهید عەلى عەسكەریەوە مەخزەن وتفەنگەكەیان لێسەندم ووتیان ئەمە دەبێتە ماڵى حكومەت من پێم ووتن كە من بەپارەى خۆم ئەو تفەنگ ومەخزەنانەم كڕێوە بەڵام گوێیان لێنەگرتم وتیان ئەوە فەرمانە و لەسەرەوە پێمان ووتراوە كە فەوجى دوو هەمووتان دەبێت تفەنگێك ودوو مەخزەنى پڕفیشەك لەگەڵ دوو مەخزەنى خاڵى بیەنن بۆ حكومەت"
كەسێكى نزیك لە فەرماندەى فەوجى دوو كەئامادە نەبوو ناوى خۆی بڵێت ئەوەى بەماڵپەڕى كوردستان پۆست ڕاگەیاند كە هەموو پێشمەرگەیەك لە فەوجى دوو كە دامەزراوە تفەنگێك ودوومەخزەنى پڕفیشەك لە گەڵ دوو مەخزەنى خاڵیان لەلایەن حكومەتى هەرێمە وەبۆ دابێن كراوە بەڵام وەزیرى پێشمەرگەو چەند كەسێك ئەوتفەنگ و مەخزەنانەیان بۆ خۆیان فرۆشتوەو پارەكەیان خواردووە ئێستا تفەنگێك ودوو مەخزەنى پڕلە فیشەك لە گەڵ دوومەخزەنى خاڵى بەپێشمەرگەكان دەكڕن ولە مەخزەنى فەرماندەى گشتى خەزنى دەكەن بۆ ئەوەى كە دزیەكەیان بشارنەوە ئەگەر كەسێك لەحكومەتى هەرێم ووتى كواتفەنگ ومەخزەنەكان كە حكومەتى هەرێم دابینى كردووە بڵێن ئەوەتا.
ئەوەى شایەنى ئاماژەپێكردنە ئەوەیە كە هەرپێشمەرگەیەك لەفەوجى دوو مانگانە بڕى 500هەزار دینارپارە وەردەگرن و هەفتەیەك دەوام دەكەن لە فەرماندەى گشتى لەسلێمان ووە دووهەفتە لەماڵەوە دەبن وەكوو پشو.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە