وه‌لامی حکومه‌تی به‌ریتانی بۆ د. که‌مال میراوده‌لی: ده‌رباره‌ی په‌که‌که و فرۆشتنی (درۆن) ه‌کان به تورکیا
Thursday, 16/02/2012, 12:00
نووسینگه‌ی راگه‌یاندن له‌نده‌ن
له ماوه‌ی دوو مانگی رابردوودا د. که‌مال میراوده‌لی زیاتر له 5 نامه‌ی بۆ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانی و سه‌رۆک وه‌زیرانی به‌ریتانی ناردووه ده‌رباره‌ی شالاوی سه‌رکوتکردن و تونوتیژی رژێمی تورکی دژی خه‌لکی کوردستان و پرسی دانانی په‌که‌که‌ی به تێرۆریست و هه‌روه‌ها پرۆژه‌یه‌کی پێشکه‌ش به حکومه‌تی به‌ریتانی کردووه بۆ چاره‌سه‌ری سیاسی پرسی کورد له تورکیا له رێگای گۆڕینی ده‌ستووری تورکی و به‌شداری په‌که‌که‌ی له پرۆسه‌ی سیاسی‌دا. هه‌روه‌ها د. میراوده‌لی به‌شداره له رێکخستنی کامپه‌ینێک بۆ باسکردنی پرسی کورد له تورکیا له په‌رله‌مانی به‌ریتانیدا.
دوای ئه‌وه‌ی تیمی تورکی له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانی وه‌لامی نامه‌یه‌کی د. که‌مالی دایه‌وه‌و ته‌نیا جه‌ختی له سه‌ر ئه‌وه کرد که په‌که‌که‌ی به کاری تێرۆڕیستی هه‌ستاوه،
د، که‌مال نامه‌یه‌کی تری بۆ ئه‌و تیمه نووسی و به توندی تۆمه‌ته‌کانی ره‌ت کردنه‌وه له‌گه‌ڵ نامه‌یه‌کی تایبه‌تی بۆ سه‌رۆک وه‌زیرانی به‌ریتانی و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانی ده‌رباره‌ی ره‌وشی کورد له تورکیا‌و مه‌ترسی به‌کارهێننانی درۆنه‌کان له لایه‌ن تورکیاوه‌و رێگای چاره‌سه‌ری سیاسی دیمۆکراتی مه‌سه‌له‌ی کورد..
له دو اوه‌لامی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانی بۆ د. که‌مال زمانێکی نه‌رمتر به‌کارهاتووه‌و حکومه‌تی به‌ریتانی خه‌مباری قووڵی خۆی بۆ قوربانییه مه‌ده‌نییه‌کانی شرنا‌خ و هاوسۆزی بۆ خێزانه‌کانیان ده‌ربڕیوه.
ئاماژه‌شی به‌وه کردووه که فرۆشتن و به‌کارهێنانی درۆنه‌کان دژی کورد 'پێوه‌ندی ته‌نیا به حکومه‌تی ئه‌مریکاو تورکیاوه هه‌یه، واته بریارێکی هاوبه‌شی ناتۆ نییه.
به‌لام نامه‌که دووباره‌ی ده‌کاته‌وه که به پێی پێوانه یاساییه‌کانی یاسانامه‌ی تیرۆریزمی به‌ریتانی هێشتا په‌که‌که‌ی ناسنامه‌ی تێرۆریزم ده‌یگرێته‌وه‌و چه‌ند نموونه‌یه‌کی له‌و کاره تێرۆریستانه باس کردووه که داونیه پاڵ په‌که‌که‌وه.
جێی سه‌رنجه که ئه‌م نموونانه‌ی تێرۆریزم ته‌نیا ئه‌و کارانه ده‌گرێته‌وه که له شوێنه مه‌ده‌نییه‌کان و له ریگای بۆمبه‌وه به‌کار هاتوون و هێرشه عه‌سکه‌رییه‌کانی په‌که‌که که چه‌ندین سه‌ربازییان تیدا کوژراون وه‌ک نموونه‌ی کاری تێرۆریستی نه‌هێنراونه‌وه.
ئه‌مه‌ی خواره‌وه ه‌دقی وه‌لامه‌که‌ی وه‌زاره‌تی ده‌روه‌ی به‌ریتانی یه:
تیمی تورکی
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانی
به‌رێز د. میراوده‌لی
سوپاس بۆ نامه‌که‌ی رۆژی 3 ژانوه‌ری بۆ وه‌زیری ده‌ره‌وه ده‌رباره‌ی نیگه‌رانییه‌کانی خۆت ده‌رباره‌ی رووداوه‌که‌ی ئولوده‌ره که 36 ی مه‌ده‌نی تێدا کوژران. من له جیاتی وه‌زیری ده‌ره‌وه داوام لێکراوه وه‌لامت بده‌مه‌وه.
حکومه‌تی خاوه‌ن شکۆ شاژن به قووڵی خه‌مباره به له‌ده‌ستچوونی تراژیدیانه‌ی ژیان که له ئولوده‌ره له 28 ی دیسه‌مبه‌ردا روویدا. هاوسۆزی خۆمان بۆ خێزانی ئه‌و قوربانییانه ده‌رده‌بڕین که له هێرشه‌که‌دا تووش بوون. حکومه‌تی تورکیا لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی ده‌ستپێکردووه تا هه‌لومه‌رجی ده‌وری رووداوه‌که ساغکاته‌وه.
له نامه‌که‌تدا تۆ هه‌ندی پرسی تایبه‌تیت ده‌رباره‌ی ناساندنی په‌که‌که‌ی وه‌ک رێکخراوێکی تێرۆریست هێناونه پێش هه‌روه‌ها به‌کارهێنانی [درۆن] ه‌کان له لایه‌ن تورکیاوه.
حکومه‌تی خاوه‌نشکۆ شاژن وای داده‌نێ که په‌که‌که‌ی هێشتا به‌رده‌وامه له‌وه‌ی که ئه‌زموونی یاسابه‌ندیی قه‌ده‌غه‌کردن وه‌ک له یاسانامه‌ی تیرۆریزم دا هاتووه، بیگرێته‌وه.
بۆ نموونه، له سالی رابردوودا ئه‌م هێرشانه ئه‌نجامدراون:
له 26 ی مایس دا هێرشێکی بۆمب بۆ سه‌ر ئێستگه‌یه‌کی باس له ئه‌سته‌مبول 28 که‌سی بریندار کرد. له 1 ی ئابی 2011 دا هیرشێکی بۆمب بۆ سه‌ر سه‌یاره‌یه‌کی پۆلیس له دامێنی جوکورجه‌دا پۆلیسێکی کوشت و 3 پۆلیسیسی بریندار کرد، له 16 ی ئه‌یلوولی 2011 دا 4 ئه‌فسه‌ری پۆلیسی تورک له ئه‌نجامی هێرشی بۆمب بۆ سه‌ر پاسێکی گوازتنه‌وه له دیاربه‌کر بریندار بوون.
فرۆشتنی درۆن ه‌کانیش له لایه‌ن ئه‌مریکاوه به تورکیا و به‌کارهێنانیان شتێکه تایبه‌ت به‌و دوو حکومه‌ته‌وه.
له کاتێکدا په‌که‌که هێشتا به رێکخراوێکی تێرۆریستی قه‌ده‌غه‌کراو داده‌نرێ، ئه‌وه گرنگه که تورکیا و کۆمه‌لگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌رده‌وامبن له کارکردن پێکه‌وه بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌ره‌شه‌ی هاوبه‌شی تیرۆریزمی توندوتیأ.
دلسۆزتان
جۆناسان ئایرله‌ند
به‌ش خوارووی رۆژهه‌لی ئه‌وروپاو به‌رفروانبوون
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا
نامه‌که‌ی د. که‌مال میراوده‌لی
له نامه‌یه‌کی پێشوودا د. که‌مال میراوده‌لی به توندی وه‌لامی تۆمه‌ته‌کانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وی تورکی به‌رامبه‌ر په‌که‌که داوه‌ته‌وه‌و روونی کردۆته‌وه که پێناسه‌ی تێرۆریزم زیاتر حکومه‌تی تورکیا ده‌گرێته‌وه له‌وه‌ی په‌که‌که‌ی، و خه‌ته‌رترین تێرۆریستان ئه‌و رژێمانه‌ن که تێرۆریزم به‌رامبه‌ر گه‌لی خۆیان به‌کار ده‌هێنن. هه‌روه‌ها وتوویه‌تی که حکومه‌تی تورکیا هه‌مان هه‌له دووباره ه‌دکاته‌وه کاتی له هه‌شتاکاناد پشتگیری سه‌ددام و به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیایی دژی کورد ده‌کرد و انمه‌که‌ی تیمی تورکی زیاتر له دیکتاتی میتی تورکی و لۆبیسته‌کانی بازاری خوێن ده‌جێ.
ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ش ده‌قی نامه‌که‌ی د. که‌مال میراوده‌لی یه که له‌وه‌لامی نامه‌که‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌دا که تیمی تورکی نووسیبووی دابوویه‌وه:
به‌رێز جۆناسان ئایرله‌ند
تیمی تورکی
به‌ش خوارووی رۆژهه‌لی ئه‌وروپاو به‌رفروانبوون
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا
زۆر سوپاس بۆ نامه‌که‌ی 17 ی مانگت و وه‌لامدانه‌وه‌ی نامه‌که‌م ده‌رباره‌ی ره‌وسی کورد له تورکیا و به‌کارهێنانی درۆن و چه‌لی کیمیایی له له لایه‌ن سوپای تورکییه‌وه. سوپاس بۆ روونکردنه‌وه‌که‌تان له‌م باره‌وه. به‌لام من زۆر بێهیوا ده‌بم گه‌ر ئه‌مه سیاسه‌تی ره‌سمی حکومه‌تی به‌ریتانی بێ.
ئه‌م نامه‌یه به زمان و هه‌ستێک نووسراوه که وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانی له هه‌شتاکاندا بۆ پاکانه‌کردن بۆ دانی چه‌کی کیمیایی به سه‌ددام و به‌کارهێنانیان دژی کورد به‌کاری ده‌هێنا.
من پێم وایه ئه‌م نامه‌یه له لایه‌ن (میت) ی تورکیی و لۆبیسته‌کانی بازاری خوێنه‌وه دیکتات کرابێ نه‌ک نوێنه‌ری هه‌لوێستكی ویژدانی و عه‌قلانی پڕ زانیاری ىێ که هاوسه‌نگی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کان ی به‌ریتانیا له تورکیا و خه‌مهاتنی له پرسه‌کانی دیمۆکراسی و مافی مرۆڤ رابگرێ.
1. به‌داخه‌وه به جه‌ختکردنی ناعه‌قلانی و نادروست له سه‌ر پرسی تێرۆریزم ئێوه پاکانه بۆ نزیکی سه‌ده‌یه‌ک له تاوانی جێنۆسایدو تواندنه‌وه‌و چه‌وساندنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی تورکیا به‌رامبه‌ر به نه‌ته‌وه‌ی کورد ده‌که‌ن که زیاتر له %20 ی دانیشتووانی تورکیا پێک دێنێ. ئه‌و ناتۆره‌ی تێرۆریزم که ئێوه به‌رامبه‌ر به په‌که‌که به‌کاری دێنن ناهه‌ق و ناعه‌قڵانییه له دوو رووه‌وه: یه‌که‌م: به‌داخه‌وه ناتۆره‌و تۆمه‌تی تێرۆریزم بۆته بیانوویه‌ک که هه‌موو رژێمه دیکتاتۆره‌کان بۆ پاکانه‌کردن بۆ سیاسه‌تی سه‌رکوتکردنی ماف و ئازادییه‌کانی خه‌لک به‌کاری ده‌هێنن.
دووه‌م:پێویسته پێناسه‌ی تێرۆریزم بکه‌ین ئه‌وسا به‌کاری بینین و بزانین کێ ده‌گرێته‌وه.
به‌رای من تیرۆریستان ئه‌وانه‌ن که ره‌فزی به‌کارهێنانی شێوازی دایه‌لۆگ و پرۆسه‌ی دیمۆکراتی بۆ چاره‌سه‌رکردنی پرس و جیاوازییه سیاسییه‌کان ده‌که‌ن و له جیاتی ئه‌وه توند‌و تێژی به ناهه‌ق به‌کارده‌هێنن که ژێرپێدانی مافی مرۆڤ و به‌قوربانیکردنی مه‌ده‌نییه‌کانیش ده‌گرێته‌وه. وابزانم ئێوه‌ش له‌گه‌ڵ من هاوڕا ده‌بن ئه‌م پێناسه‌یه زیاتر سیاسه‌ت و کرده‌وه‌کانی حکومه‌تی تورکی ده‌گرێته‌وه له‌وه‌ی هی (په‌که‌که) ی.
2. من به بێ دوودڵی و خۆدزینه‌وه ئیدانه‌ی هه‌موو هه‌لبژارده‌و کرده‌وه‌یه‌کی توندوتیژی ده‌که‌م له‌وانه ئه‌وانه‌ش که هه‌ندێ جار له‌لایه‌ن په‌که‌که‌وه به‌کاردێن وه‌ک په‌رچه‌کردارو به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هێڕشه توندتر‌و بالاده‌ستره‌کانی سوپای تورکی به‌رامبه‌ر خه‌لکی کورد. به‌لام مافی به‌رگری له خۆ کردن به‌رامبه‌ر چه‌وساندنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی مافێکی مرۆڤیی دامه‌زراوه. رێکخراوه‌کانی وه‌ک [ئه‌ی. ئێن. سی) کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی خوارووی ئه‌فریقا، {ئای.ئار.ئه‌ی) سوپای کۆماری ئێرله‌ندی، و [پی.ئێل.ئۆ) رێکخراوی رزگاری فه‌له‌ستینی، هه‌موو به‌رله‌وه‌ی هانبدرێن و ئاسانکارییان بۆ بکرێ ببنه رێکخراوێکی سیاسی و پرۆسه‌ی دیمۆکراتی قبوڵ بکه‌ن، به تیرۆریست داده‌ندران. په‌که‌که‌ی چه‌ندین جار یه‌کلایه‌نه شه‌ڕیان راگرتوه‌و چه‌ندین جار سه‌لماندویانه که ئه‌وان رێبازی دایه‌لۆگ و به‌شداری دیمۆکراتی له پرۆسه‌ی سیاسیی تورکیا دا هه‌لده‌بژێرن و سووربوونی خۆیان له سه‌ر چه‌کفڕێدان نیشانداوه هه‌ر ئه‌وه‌نده تورکیا ده‌ستووره ره‌گه‌زپه‌رستانه که‌ی بگۆڕێ و باوه‌ر به پلورالیزمی نه‌ته‌وه‌یی و سیاسی له تورکیا بێنێ. به‌لام وه‌لامی تورکیا ته‌نانه‌ت گرتن وراودوونان و ئه‌شکه‌نجه‌دانی هه‌زاران سیاسی کورد بووه که به‌شداری ئه‌و پرۆسه‌یان کردووه‌و ئه‌وانه‌ش که وه‌ک ئه‌ندامی په‌رله‌مان و شاره‌وانییه‌کان به شێوازی دیمۆکراتی هه‌ڵبژێردراون جگه له به‌کارهێنانی هێزی سه‌ربازی و چه‌کی کوشنده به چه‌کی کیماییشه‌وه.
3.. له کاتێکدا ئێوه ئاوا به زه‌قی و یه‌کلایی باسی تێرۆریزمی په‌که‌که ده‌که‌ن و ده‌ڵێن که گوایه 150 که‌س بۆته قوربانی هێرشه‌کانی په‌که‌که‌ی له سالی 2011 دا، ئێوه به‌داخه‌وه چاو له‌و هه‌موو تاوانانه ده‌پۆشن که حکومه‌تی تورکیا به‌رامبه‌ر خه‌لکی کورد ده‌یکا، که زۆربه‌ی جار قوربانییه‌کانی خه‌لکی مه‌ده‌نین به ژن و منداڵیشه‌وه. بۆ نموونه له 28 ی دیسه‌مبه‌ردا ته‌یاره جه‌نگییه‌کانی تورکیا 36 گوندییان به ژن و منداڵه‌وه له ته‌نیا یه‌ک هێرشدا قڕان کرد.
4. له رابردوودا سیاسه‌تی دووفاقیی به‌ریتانیا به‌رامبه‌ر جێنۆسایدو سه‌رکوتی سه‌ددام ئاخری بوو به کاره‌ه‌سات بۆ عێراق و بۆ جیهانێش. به‌داخه‌وه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه له هه‌ڵه‌کانی فێر نابێ، ئه‌وه هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره‌یه که له سیاسه‌تی حکومه‌تی به‌ریتانیا به‌رامبه‌ر تورکیا ته‌نیا به‌رژه‌وه‌ندی ئابووری و چه‌کفرۆشتن به‌رچاوبگرن و چاو له پرۆسه‌ی میلیتاریزه‌بوونی تورکیا‌و ژیاندنه‌وه‌ی خه‌ونی ده‌وله‌تی عوسمانی و به‌رته‌سک کردنه‌وه‌ی مه‌ودا دیمۆکراسییه‌کان بپۆشن.
مێژووی نوێ سه‌لماندوویه‌تی که خه‌ته‌رترینی تێرۆریسته‌کان ئه‌و رژێمانه‌ن که تیرۆریزم دژی هاووڵاتییانی خۆیان به‌کار ده‌هێنن.
هیوادارم وه‌لامێکی پۆزه‌تیڤتر بۆ ئه‌و نامه‌یه وه‌رگرم که له 3 ی ژانوه‌ریدا بۆ سه‌رۆک وه‌زیران و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌م نووسیوه.
دلسۆزتان: د. که‌مال میراوده‌لی
نامه‌که‌ی پێشووی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه:
تیمی تورکیا
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌و کۆمۆنوێلپ
17 ی کانوونی دووه‌م 2012
:به‌رێز د. که‌مال میراوده‌لی
سوپاست ده‌که‌م بۆ ئه‌و نامه‌یه‌ی له 12ی نۆڤه‌مبه‌ردا بۆ سه‌رۆک وه‌زیرانت نووسی ده‌رباره‌ی نیگه‌رانی خۆت به‌رامبه‌ر گوایه به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیایی دژی خه‌لکی کورد له لایه‌ن تورکیاوه. من داوام لێکراوه له جیاتی سه‌رۆک وه‌زیران وه‌لامت بده‌مه‌وه.
له ساڵی 2011 دا زیادبوونێکی تیژی هیرشی تێرۆریستی له تورکیادا هه‌بوو. زاتر له 150 ئه‌ندامی هێزی چه‌کداری تورکی و پۆلیس و مه‌ده‌نی کوژراون. له به‌رامبه‌ر ئه‌م توندوتیژییه جیاوازینه‌که‌ره، ئێمه ئاگادارین که هێزه چه‌کداره‌کانی تورکیا کاری سه‌ربازییان دژی ژماره‌یه‌ک له بنکه‌ی په‌که‌که‌ی له خوارووی رۆژهه‌ڵتی تورکیا‌و له باکووری عێراو ئه‌نجام داوه. تورکیا‌و عێراق نه‌خشه‌یه‌کی ئه‌منییان له ئه‌یلوولی 2007 دا ئیمزا کرد که ئامانجی وه‌ستاندنی جالاکییه‌کانی تێرۆریسته‌کان بوو له ناوچه سنوورییه‌کان. حکومه‌تی به‌ریتانیا دان به‌وه‌دا ده‌نێ که تورکیا به‌رژه‌وندی شه‌رعی له پاراستنی خۆی دژی چالاکییه تێرۆڕیستیه‌کان هه‌یه. ئێمه هیچ به‌ڵگه‌یه‌کمان نییه که تورکیا جه‌کی کیمیایی به‌کار هێناوه.
ئێمه هه‌ر هیرشێک به ناو سنووره نێونه‌توه‌ییه‌کاندا زۆر به جددی وه‌رده‌گرین و زۆر به وردی سه‌رنجی ئه‌و هه‌لومه‌رجه ده‌ده‌ین که تێیاندا روو ده‌ده‌ن. له کاتێکدا ئێمه پاڵپشتی تورکیا له جه‌نگیدا دژی تێرۆریزم ده‌که‌ین، ئێمه داوامان له تورکیا کردوه که له‌گه‌ل حکومه‌تی عیراق و حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان پێکه‌وه بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و هه‌ره‌شه‌یه له ناوچه سنوورییه‌کان کار بکه‌ن و هه‌موو ئیحتیاتێک بکه‌ن که له زیانگه‌یاندن به مه‌ده‌نییه‌کان دووربکه‌ونه‌وه.
ئه‌و هه‌لومه‌رجه گشتییه‌ی کوردی تێدایه له خوارووی رۆژهه‌ڵاتی تورکیا به زه‌حمه‌تی ماوه‌ته‌وه، ئێمه به‌رده‌وام ده‌بین له‌وه‌ی که تورکیا هانبده‌ین بۆ ستراتیجییه‌کی گشتگر که کێشه ماوه‌کان له ناوچه‌که‌دا چارسه‌ربکات. به‌هێزکردنی مافی که‌لتووری و مافه بنه‌ره‌تییه‌کان و ئازادییه‌کانی گروپه که‌مێنییه‌کان به‌شێکی گرنگی پرۆسه‌ی ریفۆرمی هاتنی تورکیایه بۆ یه‌کێتی ئه‌وروپیی.
ئێمه گه‌شبینین به ئه‌و په‌ره‌سه‌ندنه‌ی کۆمیسیۆنی په‌رله‌مانی به‌ده‌ستی هێناوه بۆ نووسینی ده‌ستووریکی تورکی نوێ. نه‌خشه‌کان بۆ نووسینی ده‌ستوورێکی نوێ ده‌رفه‌تێکی گرنگ ده‌به‌خشن بۆ پته‌وکردنی به‌ها و دامه‌زراوه دیمۆکراتییه‌کان و بۆ زیادکردنی پاارستنی ئازادییه بنچینه‌ییه‌کان و مافی مرۆڤ له تورکیا.
ئێمه گه‌شبینین به خواستی هه‌موو حیزبه‌کان بۆ به‌شداریکردن له پرۆسه‌ی دیمۆکراتی تورکیا و بۆ زامنکردنی ئه‌وه‌ی که ده‌ستووری نوێی پێشنیازکراو فراوانترین هاورایی له په‌رله‌ماندا به‌ده‌ست بێنێ و له نێوان هه‌موو هاولاتییانی تورکیادا به کوردیشه‌وه.
دلسۆزتان
جۆناپان ئایرله‌ند
تیمی تورکی
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌و کۆمنوێلپی به‌ریتانیا
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست