بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە گروپ و رێکخراو نییە، پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، ئەو رۆژە لە ماڵەکانتان مەچنە دەرەوە

مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


دوو بروسکەی بەپەلە! (قاسم ئاغا و فه‌تاح به‌گی جاف)

Friday, 08/10/2010, 12:00


یەکەم: لە قاسم ئاغای بارزانیەوە بۆ فەتاح بەگی تاڵەبانی..
ئێستا لەخزمەت کاک نەوزاد هادی موحافیزی هەولێرم خۆی بە دومدا هاتووە، بۆ ئەوەی بەسەلامەتی بمگەیەنێتە مەتاڕی هەولێر.

دوای سڵاو حورمەتم بۆت ، فریا نەکەوتم بە دیدارت شاد ببم و لە نزیکەوە بیرو ڕا بگۆڕینەوەو سەنگەرمان توندو تۆڵتر بکەینەوە دژی عوساتی هه‌رێم. هەرچەندە گلەییشم لێتە کە نەتتوانی هیچ کاریگەریەکت هەبێت لەسەر تاڵەبانی بۆ ئەوەی نەیەڵێت جارێکی تر ئاوارە ببمەوە..
زۆر جاریش دەمووت سەد خۆزگە سەر بە یەکێتی بام چش لەوەی کە ئەو هەموو ئەندامانەی ئەوانم بەسزای بەعس گەیاند کاتی خۆی..
تاڵەبانی وەک ورگی دڵیشی گەورەیە و حەتمەن نەک هەر لێم خۆش دەبوو، بەڵکو باشترین پلە و پایە و دیوەخانانەی بۆ دەبڕیمەوە، خٶ ئێمە لە ڕاستیدا کەسوکاری ئەوانمان نە کوشت و بوڵکو کوڕی ئەو خەڵکانەمان کوشت، کەهیچ قیمەتێکیان نییە بۆ سه‌رانی پارتی و یه‌کیتی، سەدامی ڕەحمەتی لەکاتی سەردانێکمدا بۆ لای کە کۆمەڵێک موخەریبم بۆ کوشت، ووتی پێم سەیرە ئەو خەڵکە خۆیان بۆ جەلال و مەسعەس بەکوشت دەدەن بۆ نایەنببنە سەرباز لە جەیشی عێراقی، هیچ نەبێت کە کوژران موچەیان دەبێت و خیزانەکانیان سەر گەردان نابن، وتیشی ئەو خەڵکە نازانن کە مەسعود و جەلال هەمیشە پەیوندییان بە ئێمەوە هەیە!

خوا هەڵناگرێت کاک مەسعودیش درێغی نەکردوە، بەلام ئەمجارەیان بەهۆی کوشتنی ئەو تەلەبەیەی، کەلە بەردەم جامیعەی هەولێر فراندیان پاشان لەخوت و خۆڕایی بەمل ماڵی بارزانیادا هێنا! بۆیە نەیانتوانی وەکوو پێویست دیفاعم لێ بکات.
وا لەڕێگای ئەو نامەیە ئاگادارت دەکەمەوە کەتۆش ئاگات لەخۆت بێت لەمەولا، من کاتی جاشایەتیم زندەقم لە کوڕە گەرمیانیەکان چوو بوو.. چونکە کاتی خۆی لەساڵی ١٩٨٣ لەسەر ڕێی حەمامۆک دەمەو ئێوارەیەک کاتێک ئەمنەکان بۆ چاو بازی چووبوونە سەر رێی کیژە کۆییەکان زیاتر لە ٢٠ ئەمنیان کوشت، بۆیە ئێمە هەر کاتێ ناوی پێشمەرگەی گەرمیانمان دەبیست کە لە دوری کۆیەن شەوێ خەومان نەبوو!
کاتی خۆشی کە تۆ هاتی بۆ ئۆردون بە بیانووی نەخۆشی ئەو کاتەی کە ناوی جەنابیشت لە مەحکەمەی بەغدایە دەرچوو بوو، من پێم ووتی کە گەڕایتەوە ئاگات لەخۆت بێت، وەک جارانمان بۆ ناڕوات، تۆش لە وەڵامدا ووتت من پشتم بە کێوە گەورەکەوەیە واتە ئاغای تاڵەبانی..
ئەوەی تا دوێنێ دەمکوشتن، ئێستا کەسووکارەکەیان هەر ناوێرن بەبەردم ماڵەکەشمدا گوزەر بکەن، خوا کاکه‌ خوله‌ سەنگاویمان بۆ بهێڵێت ئەو خۆی (کول فیل کولە)..

ئیتر خۆشی و سەلامەتیت ئاواتمە..

برات قاسم ئاغا
****************************
بروسکەی دووم: لەکەسوکاری قوربانیانی سەنگەسەرەوە بۆ کەسوکاری قوربانیان دەشتی کۆیە.

سەرەتا وێڕای دەست خۆشی و پشتیوانیمان ئێمە لەسەنگەسەر هەمان هەنگاومان ناوە بۆ دادگایی کردنی عەباس بایز و برایم ئاغا، شەریکە جاشی قاسم ئاغای لای ئێوە، بەڵام تا ئێستا لەپاڵ بارزانی و ئیتڵاعاتی ئێران و میتی تورکیدا دێت و دەچێت، تاکە شتێک کە جێگای خۆشحاڵی ئێمەیە، بەهۆی ئەو ٤٧ داوا یاساییەی کە لەسەرمان تۆمار کردوە و بڕیاری گرتنی هەم لە دادگاکانی کوردستان و دادگای باڵای تاوانەکان هەیە چەند جارێکیش هەوڵی داوە بگەڕێتەوە بەڵام ئێمە نەک هەر هێڵێ سورمان داناوە بۆ ئەو کۆنە جاشانە بەڵکو بۆ بنەماڵەی بارزانی و ڕاشمان گەیاندەوە ئۆباڵێ هەر خوێن ڕژانێک لە ئەستۆی ئەوان دایە. ئێوە زیاتر بەخت یارتان بوو هەر زوو قاسم ئاغا بەپشتیوانی بنەماڵە بارزانی تێی تەقاند و قەل فڕی کرد .ئەو هەموو خوێنەی کە قاسم ئاغای تاوانبار ڕشتویەتی بۆتە هۆی خۆش گوزەرانی نەوازد هادیەکانی هەولێر..
بۆیە پێویستە لە هەنگاوی دووه‌متان داوای یاسایی لەسەر پارێزگای هەولێر تۆمار بکەن، ئەگەر ئەمڕۆش توانای ئەوەتان نەبێت بهێننە بەردەم دادگا، ئەوا لە سبەینێ دەسەڵاتی گەلدا، حەق و حیسابی خۆمانیان لەگەڵدا دەکەین..
لە کۆتاییدا دەبێت دەنگی ناڕەزایی و کەمپینەکانمان ڕێک بخەین بۆ دادگایی کردنی نەک سەرۆک جاش و ئەنفالچیەکان بەڵکو بۆ ئەوانەش کە داڵدەری بکوژی کەسوکارەکانمانیان داوه‌.

پارتی و بنەماڵەی بارزانی لە دیوەخانە برێنەوە و داڵده‌دانی جاش و ئەنفالچیەکان بەشی شێریان بەردەکەوێت، بەڵام هیچیان بە شێرەکەی مامە نابێت، که‌ فەتاح بەگی جافه‌، ناسراو به‌ میری ئەنفال، کە تەنیا لە گوندی ملە سورەی گەرمیان ٢٢٠٠ کەسی ئەنفال کرد.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە