ووشەو وێنە - مەحمود دەروێش
Tuesday, 18/06/2013, 12:00
شاعیری گەورەی فەلەستین
مەحمود دەروێش
گۆڕینی لە عەرەبییەوە
باوکی دوین
لە وڵاتم
باسی دەکەن
لەوڵاتم
هەردەم
لە گەل
بەشێکی خەمە
باسی دەکەن
باسی هاورێیەکی
رێگا
ڕۆیشت
بەرەو ئاسۆ
لە ناو کفنێکی سپیدا
گەڕایەوە
ناوی..!
باسی ناوت ناکەم
با هەرناوت
لەدڵم بێت
کزەی ناوت
خەونەکانم
دەەشواتەوە
مەهێڵن
ووشەکانم
ببێتە
خۆڵەمێشی
بەر ڕەشەبا
برینەکانمان
یاخی کەن
تا خۆشبوونەوەی
بۆ نەبێت
ئەترسم
هاورێیانم
ئەترسم
هەتیوانم
ئەترسم
لە جەنجاڵی
ناوەکانە
نازناوی
یادی ناوت
بسڕێتەوە
ئەترسم
لەناو
ڕەهێڵەی زستانە
بتیۆتەوە
ئەترسم
برینەکان
هەر لەدلمانە
بمێنی و
بروێتەوە
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست