ڕێبەرى لە كارزان كاك فوادى مستەفا سوڵتانى نەمر
Sunday, 05/09/2010, 12:00
ئەمڕۆ ساڵ ڕۆژى سییەم ساڵەى ڕەنج و تەمەن و خوێن و گیان بەخشینى كاك فوادى مستەفا سوڵتانى یەكەم ڕێبەرى زاناو لە كارزانى جوڵانەوەى كرێكاران و جوتیاران و رەنجدەران و ڕۆشەنبیرانى شۆڕشگێڕى ڕۆژهەڵاتى كوردستان كۆمەڵەى شۆرشگێڕى زەحمەتكێشانى كوردستانە لە نێوان شارەكانى مەریوان و بانەدا كۆمەڵە لە ساڵى 1970 دا دامەزراوە بەڵام یەكەم كۆنگرەى لە ساڵى 1979دا لە شارى سنەدا بەستوە كە كاك فواد هەڵبژێردراوە بە ڕێبەرى یەكەمى كۆمەڵەو هەر لە هەمان ساڵدا كاك حەمە حوسێنى كەریمى ئەندامى دامەزرێنەرانى كۆمەڵە رەنج و تەمەن و خوێن و گیانى پیرۆزى بەخشى بە كوردو كوردستان و دواى ئەوە خەباتى ئاشكراى كۆمەڵە دەستى پێكردو كاك فوادیش بە دواى دا سەرى بەرزى بردە ژێر خاك و ئینجا رێبەرى پێشڕەوى هێزى پێشمەرگەى كۆمەڵە كاك شوانى قارەمان پێشەنگى پێشمەرگەكان لە ساڵى 1981 دا لە شارى سنەى قارەماندا گەیشتە ئەو كاروانە سەربەرزى یە هاوڕێیانى رێبازو بیرو ئامانجى كاك فواد زۆرن كە سەرقافڵەى ئەو كاروانە بوون كاك فواد لە تەمەنى 11 مانگى خەباتى ئاشكراى كۆمەڵەدا دەیان ڕێكخراوەى پیشەیى و جەماوەرى پێكهێناو لەگەڵ كۆمەڵەدا تێك هەڵكێشى كردن و هەزاران ژن و پیاوو كچ و كوڕى ئازادى خوازى سەربەرزى كورد بوونە پێشمەرگەى سیاسى چەكدارى رێك و پێكى خاوەنى بەرنامەیى تۆكمە و زانستى كارو خەباتى هاوچەرخانە بەڵام بەداخەوە لە دواى كاك فواد كەسى تر نەبوو ئەو كەلێن و بۆشایى یە گەورەیە پڕ بكاتەوە كاك فواد تێى گەیاندن و پێى گەیاندنى شۆرشگێڕانى كۆمەڵەى لەسەر ئەساس و بنچینەى لەڕەگ ڕیشەوە دەركێشانى ستەمى نەتەوایەتى و چینایەتى و ئایینى پەروەردەكرد لەسەر ڕۆژهەڵاتى كوردستان دا كۆنگرەى دووەمى كۆمەڵە لە ساڵى 1981 دا گیرا لەشارى نەغەدەداو عەبدوڵڵاى موهتەدى بوو بە ڕێبەرى كۆمەڵە كە لەگەڵ سەرانى گۆڕاوى دۆڕاوى لادەردا كارو كردەوەكانیان بە كوێركردنەوەى رێبازو بیرو ئامانجى كۆمەڵەى كاك فواد دەست پێ كردو لە ساڵى 1983 دا بە تەواوى كۆمەڵەیان خنكاندو كردیانە كلك و پاشكۆى حیزبى كۆمۆنیستى ئێرانى هەمیشە ناوى بێناوەڕۆك بوو هەندێك دەستەى كەس نەناس و بێ كاریگەرى ڕەگەز پەرستى كوێرى دەمارگیرى فارس و تورك و زۆڵە كورد هەبوون كە كوێرایى یان بەناوى كوردو كوردستاندا دەهات و ناویان پەیكارو سەربەداران و سەهەند و چریك بوون و مەنسورى حیكمەت و ئیرەجى ئازەرین و حەمیدى تەقوایى رێبەریان بوون بە هۆى عەبدوڵڵاى موهتەدیەوە لە كۆمەڵە نزیك بوونەوەو تێكەڵاوى بوون و كۆمەڵەیان لەگەلأ عەبدوڵڵا و سەرانى بادەرو لادەرى دا لە ڕەگ و ریشەوە دەرهێناو كۆتاییەكەى بە (5) كۆمەڵەو 7 حیزبى كۆمۆنیستى ئێرانى هات كۆمەڵەكان ئیبراهیم عەلى زادەو عەبدوڵڵاى موهتەدى و عەبدوڵڵا دلێرو عومەرى ئیلخانى زادە و ساعدى وەتەن دۆست ڕێبەریانن بارەگاى سەرەكییان لە سلێمانى باشورى كوردستانە كۆمەڵەكان و حیزبە كۆمۆنیستەكان هەموویان لەو كۆمەڵەیە جیا بوونەتەوە كە كۆمەڵەى یەكەم جار دامەزراوى كاك فوادەو ئیبراهیم عەلى زادە ڕێبەرایەتى دەكات هەر چەندە لە بیرى كۆمۆنیستى و ئێران چێتى خەیاڵیش دا خنكاون بەڵام دیسان كۆمەڵە رێك و پێكەكە بەو هەموو كارەساتەى لە دواى كاك فواد بەسەرى هاتووە هەر ئەو كۆمەڵەیە كە ئیبراهیم عەلى زادە ڕێبەرایەتى دەكات و تایبەتمەندى كەسێتى جوانى شۆرشگێڕى تێداماوە كە لە خودى كەسایەتى گران و سەنگینى ئیبراهیم عەلى زادەدایە كە ئێستاش درەنگ نى یە لە خەمى یەكڕیزى كردنەوەى كۆمەڵەى كاك فواد دابێت و لەگەڵ سروشتى پێك هاتەیى ئێستای كۆمەڵگاى كوردى ڕۆژهەڵاتى كوردستاندا ئاوێتەو تێك هەڵكێش و یەكسانى بكات ئەمڕۆ رۆژێكى زۆر گرنگە بۆ كچ و كوڕانى دواى رێبازى كاك فواد كەوتوو هەستنەوەو ریزەكانیان یەكبخەنەوەو لەگەڵ كچ و كوڕانى هاوخەباتى پێشەوا قازى محەمەدا بە خۆیاندا بچنەوە و نوێ ببینەوەو لەو كەوتنەیان هەڵبستنەوە كە پێداویستى مێژوویى یە بۆ ڕۆژهەڵاتى كوردستان كچ و كوڕانى كاك فواد و پێشەواى ژێر دەستى داگیر كەرى كۆمارى ئیسلامى ئێران چاوەڕوانى گورزوەشێنەرانى خوشك و برا دووركەوتووەكانیان دەكەن بۆ هاوخەباتى یان لەگەڵ هەمان كچ و كوڕانى كاك فوادو پێشەوا لە پارتى ژیانى ئازادى كوردستاندا .
شههید
شههیدی کوردم شیوهنم ناوێ
له ڕابردوهکهم بڕوانن تاوێ
خوێن و گیانی خۆم دایه ژێر دهستتان
بهجێم نههێشتن کورد و کوردستان
1988 چیا
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست