به‌هۆی نزیك بوونه‌وه‌ی رووخانی ئه‌سه‌د، بارزانی زیڕه‌ڤانی خسته ئینزاره‌وه
Thursday, 19/07/2012, 12:00
كوردستانپۆست/ په‌یامنێری 6 هه‌ولێرسه‌رچاوه‌یه‌ك له نووسینگه‌ی تایبه‌تی عه‌زیز وه‌یسی فه‌رمانده‌ی گشتی زێره‌ڤانی پارتی، ئه‌وه‌ی ئاشكراكرد، كه بنه‌ماله‌ی بارزانی له ترسی نزیك بوونه‌وه‌ی رۆخانی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌سه‌د و راپه‌رینی به‌رده‌وامی خه‌ڵكی سوریا، به‌هه‌مان شێوه له چاره‌نووسی خۆی و بنه‌ماله‌که‌ی ده‌ترسی که هه‌مان چاره‌نووس چاوه‌روانی ئه‌مانیش ده‌کات، که خه‌ڵكی كوردستان له دژیان ڕاپه‌رین رێك بخه‌ن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به بروسكه‌یه‌کی نهێنی مه‌سعود بارزانی ته‌واوی زیره‌ڤانی پارتی خرونه‌ته ئینزاره‌وه.
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی راگه‌یاند، كه مه‌سعود بارزانی 60 سه‌یاره‌ی جۆری میك زه‌مینی به چه‌كی جۆراوجۆر له ده‌ور‌ی نزیك ده‌ڤه‌ری بارزانی گه‌یاندۆته كۆگایه‌كی نهێنی زیره‌ڤانی هه‌ولێر.
كوردستانپۆست بۆ راستی دروستی ئه‌م هه‌واڵه په‌یوه‌ندی به ئه‌فسه‌رێكی پایه‌بڵند و هه‌واڵگری زیره‌ڤانییه‌وه كرد، ته‌نها ئه‌وه‌ی دركاند، كه پارتی ترسی له خۆپیشاندان و راپه‌رین هه‌یه له هه‌ولێر.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست