کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


جه‌لالییه‌کان له‌ که‌رکوک کاسبییه‌کی باش ده‌که‌ن!.

Monday, 06/06/2011, 12:00


فه‌رموون له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌واڵه‌:

یه‌كێتی‌ م.عه‌باسی له‌كه‌ركوك رفاندووه‌ و به‌ عه‌ره‌به‌كانی فرۆشتوه‌و بۆ ئازادكردنی‌ داوای‌ 10 ده‌فته‌ر دۆلار ده‌كه‌ن..

6/6/2011 5:30:44 PM
ئیسلام په‌یك - دڵشاد هه‌رته‌لی‌ :
به‌قسه‌ی‌ سه‌رچاوه‌كانی‌ ئیسلام په‌یك،مامۆستا مه‌لا عباس هادی پێشنوێژو وتارخوینی مزگه‌وتی ته‌په‌ی ملا عبدوڵڵا له‌لایه‌ن یه‌كێتیه‌وه‌ له‌شاری‌ كه‌ركوك رفینراوه‌و دواتر به‌عه‌ره‌به‌كان فرۆشراوه‌ته‌وه‌و ئێستاش مامۆستا له‌لای ئه‌وانه‌ و له‌به‌رامبه‌ر ئازادكردنیشی‌ عه‌ره‌به‌كان داوای‌ ده‌ فته‌ر دۆلاریان كردووه‌ و پاره‌كه‌ش كۆكراوه‌ته‌وه‌،به‌ڵام نازانرێت چۆن ده‌دریت پێیان.
دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ شه‌وی 31/5 له‌1/6 كاتژمێر11:30 له‌شاری كه‌ركوك مامۆستا مه‌لا عباس هادی پێشنوێژو وتارخوینی مزگه‌وتی ته‌په‌ی ملا عبدوڵڵا له‌لای ماڵی خۆیان له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یدا له‌میوانی له‌ لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراوه‌وه‌ به‌فشاری به‌كارهێنانی ده‌مانچه‌ و به‌ سه‌یاره‌یه‌كی جۆری نیسان پیك اب ده‌ڕفرێنێت،تاكو ئیستاش هیچ هه‌واڵێكی نییه‌و كه‌س نازانێت له‌ كوێ یه‌.
به‌پێی‌ زانیارییه‌كانی‌(ئیسلام په‌یك)كه‌ له‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی‌ تایبه‌ته‌وه‌ ده‌ستی‌ كه‌وتوون،ئه‌وكه‌سانه‌ی‌ مامۆستا مه‌لا عباس هادیان رفاندووه‌ له‌به‌رامبه‌ر ئازادكردنی‌ داوای‌ ده‌ فته‌ر دۆلاریان كردووه‌ و ئێستاش مامۆستای‌ ناوبراو لاله‌ی‌ ئه‌و گروپه‌یه‌ و پاره‌كه‌ش كۆكراوه‌ته‌وه‌،به‌ڵام نازانرێت چۆن ده‌دریت پێیان،مامۆستایه‌كی‌ ئایینیش ئه‌و زانیاریانه‌ی‌ بۆ ئیسلام په‌یكی‌ پشت راستكرده‌وه‌،سه‌رچاوه‌كه‌ وتیشی‌:"جارجاره‌ یه‌كێتی‌ و پارتی‌ بۆ مه‌رامی‌ تایبه‌تی‌ خۆیان جارجاره‌ مامۆستا كورده‌كان تیرۆرده‌كه‌ن و دواتر په‌رده‌پۆشی‌ ده‌كه‌ن".
مامۆستایه‌كی‌ ئایینیش كه‌نه‌ی‌ ویست ناوی‌ بهێنرێت تایبه‌ت به‌(ئیسلام په‌یك)وتی‌:"رفاندنی‌ مامۆستا مه‌لا عه‌باس ده‌سه‌ڵاتی‌ كوردی‌ له‌پشتیه‌وه‌یه‌تی‌ به‌تایبتی‌ یه‌كێتی‌ له‌به‌رچه‌ند هۆكارێك:1.له‌یه‌كه‌م دانیشتن بۆپشگیری‌ كردن له‌ مامۆستا له‌شاری‌ كه‌ركوك نوێنه‌ری‌ هه‌موو حیزبه‌كان به‌پارتی‌ و كه‌ناڵه‌كانی‌ راگه‌یاندنیش ئاماده‌ی‌ بوون،به‌ڵام نه‌نوێنه‌ری‌ یه‌كێتی‌ هاتبوو قسه‌بكات هه‌روه‌ها راگه‌یاندنیشیان نه‌هاتبوو بۆ وێنه‌ گرتنی‌ ئه‌و پشگیریه‌،دووه‌م،ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ نیازیان كوشتنی‌ مامۆستا عه‌باس بووبێت له‌وێ‌ ده‌یان كوشت،دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ ئه‌و گروپه‌ چوار جار ته‌له‌فۆنی‌ بۆ خانه‌واده‌ی‌ مامۆستا كردووه‌ كه‌ عه‌ره‌بن وتویانه‌ ئێمه‌ مامۆستامان له‌ كورده‌كان كڕیوه‌ته‌وه‌ بۆ ئازادكردنی‌ ده‌ ده‌فته‌ر دۆلارمان ده‌وێ‌،له‌هه‌مان كاتیش ئه‌و شوێنه‌ی‌ مامۆستای‌ تیا رفێنراوه‌ باره‌گای‌ پارتی‌ و یه‌كێتی‌ لێیه‌ چۆن ئه‌و كاره‌ كراوه‌،له‌لایه‌كی‌ تریشه‌وه‌ پارێزگاری‌ كه‌ركورك ئه‌گه‌ر نه‌زانێت كێ‌ ئه‌و مامۆستایه‌ی‌ رفاندووه‌ چۆن ده‌ڵێت به‌رده‌بێت و رۆژی‌ هه‌ینیش له‌مزگه‌وت ده‌بێت،كه‌واته‌ شتێكی‌ له‌ژێر سه‌ره‌".
ئه‌و مامۆستایه‌ وتیشی‌:"مامۆستا عه‌باس زیاتر گاریگه‌ری‌ له‌سه‌ر كورد هه‌بووه‌ نه‌ك له‌سه‌ر عه‌ره‌ب،ته‌سه‌ور ناكرێت له‌ناوچه‌یه‌كی‌ كوردی‌ عه‌ره‌ب بتوانن كه‌سێكی‌ كورد بڕفێنن".
پێشتر مامۆسایانی‌ ئایینی‌ كه‌ركوك سه‌ردانی‌ ئه‌وقافی‌ شاره‌كه‌یان كردو داوایان كرد كه‌هه‌ڵوێستیان هه‌بێت به‌رامبه‌ر به‌و كاره‌ ناڕه‌وایه‌ی‌ به‌رامبه‌ر مامۆستایانی‌ شاره‌كه‌ ئه‌نجام ده‌درێن و مامۆستا موسته‌فا حوسێن به‌ڕێوه‌به‌ری‌ ئه‌وقافی‌ كه‌ركوك راگه‌یاند:هێرش كردنه‌ سه‌ر مامۆستایانی‌ ئایینی‌ هێرش كردنه‌ بۆ سه‌ر ئایینی‌ پیرۆزی‌ ئیسلام و ئیدانه‌ی‌ هه‌ر كارێكی‌ تیرۆستی‌ كرد دژی‌ هه‌ر هاوڵاتێك به‌تایبه‌تی‌ دژی‌ مامۆستایانی‌ مێزه‌ به‌سه‌ری‌ ئایینی‌.
هه‌روه‌ها مامۆستایانی‌ ئایینی‌ و وه‌فدێكی‌ ئه‌وقافی‌ كه‌ركوك سه‌ردانی‌ پارێزگاری‌ شاره‌كه‌یان كردوه‌و داوایان له‌ پارێزگار كردوه‌ كه‌ به‌دواداچوونی‌ جدی‌ بۆ ئه‌و كاره‌ بكات كه‌ به‌رامبه‌ر مامۆستا عه‌باس كراوه‌ و به‌مه‌به‌ستی فشارخستنه‌ سه‌ر ده‌سه‌ڵاتیش بۆ دیاریكردنی چاره‌نوسی مامۆستای‌ ناوبراو ،زانای ئایینی شاره‌كه‌،یاداشتێكیان ئاڕاسته‌ی پارێزگاری كه‌ركوك كردوه‌و له‌به‌شێكی‌ هاتووه‌"پێویسته‌ به‌زووترین كات چاره‌نووسی مامۆستا عه‌باس، دیاریبكرێت و به‌پێچه‌وانه‌وه‌ مامۆستایانی ئایینی به‌رپرسیار نابن له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر هه‌ڵوێستێكی دیكه‌ كه‌ له‌لایه‌ن چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگاو دۆستان و هاوڕێیانی مامۆستاوه‌ بگیرێته‌به‌ر".
لای خۆشییه‌وه‌ د.نه‌جمه‌دین پارێزگای‌ كه‌ركوك رایگه‌یاندوه‌ رافاندنی‌ مامۆستایانی‌ ئایینی‌ ته‌نها بۆ كپكردنی‌ ده‌نگی‌ مامۆستایانه‌ و به‌ڵێنیشی به‌ مامۆستایانی ئایینیداوه‌ هه‌وڵی‌ جدی‌ بدات بۆ ئازادكردنی‌ مامۆستا عه‌باس و رایگه‌یاندووه‌له‌ ماوه‌یه‌كی نزیكدا ئازاد ده‌كرێت.
هه‌ر له‌چوارچێوه‌ی‌ پشتیوانی‌ كردن له‌ ئازادكردنی‌ مامۆستا عه‌باس ژماره‌یه‌كی‌ زۆر له‌مامۆستایانی‌ ئایینی‌ و گه‌نجان و ئافره‌تانی‌ شاره‌كه‌ به‌مه‌به‌ستی ئیدانه‌كردنی ئه‌و كاره‌ خۆپیشاندانێكی جه‌ماوه‌رییان بۆ به‌رده‌م بینای‌ پارێزگای‌ كه‌ركوك ئه‌نجام داو داوای‌ ئازادكردنی‌ مامۆستایان ده‌كرد و هێزه‌ ئه‌منیه‌كانیشیان به‌به‌رپرس و كه‌مته‌رخه‌م ده‌زانی‌ له‌ ئاست پاراستنی‌ گیانی‌ هاوڵاتیان و مامۆستایانی‌ ئایینی‌ به‌تایبه‌تی‌ و ئیدانه‌ی ئه‌و كاره‌ نه‌شیاوه‌شیان ده‌كرد و داواكار بوون له‌ به‌رپرسانی حكومی له‌و شاره‌ به‌ده‌م ئه‌م كێشه‌یه‌وه‌ بین و نه‌هیڵن چیتر به‌ هه‌ڕه‌شه‌ و كوشتن و فڕاندن مامۆستایانی ئایینی مینبه‌ری مزگه‌وته‌كان بترسێن و له‌كه‌داریان بكه‌ن.
له‌وباره‌یه‌وه‌ مامۆستا ئیسماعیل یه‌حیا حه‌سه‌ن پێشنوێژ و وتارخوێنی‌ مزگه‌وته‌ی‌ مه‌وله‌وی‌ له‌شاری‌ كه‌ركوك و به‌شداری بووی خۆپیشاندانه‌كه‌ به‌ ئیسلام په‌یكی ڕاگه‌یاند:وه‌ك زانایانی ئایینی‌ شاری كه‌ركوك چونه‌ته‌ لای‌ پارێزگار و له‌به‌رده‌م پارێزگا خۆپیشاندانیان كردوه‌و وتیشی‌:"د.نه‌جمه‌دین پارێزگای‌ كه‌ركوك وتی‌ من دڵنیاتان ده‌كه‌مه‌وه‌ رۆژی‌ هه‌ینی‌ مامۆستا عه‌باس ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ ناو ماڵ و منداڵی‌ و سه‌لامه‌تیشه‌ و خۆشم دێم له‌وتاره‌كاره‌ی‌ ئاماده‌ ده‌بم،من وای‌ بۆ ده‌چم كه‌ پارێزگاری‌ كه‌ركوك شوێنه‌كه‌ی‌ ده‌زانێت".
له‌وه‌ڵامی‌ پرسیاری‌ ئه‌وه‌ش ئه‌گه‌ر ئه‌و مامۆستایه‌ له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی‌ كوردی‌ نه‌ڕفێندرابێت چۆن پارێزگاری‌ كه‌ركود ده‌زانێت رۆژی‌ هه‌ینی‌ ئازاد ده‌كه‌رێت،بۆ ئه‌مه‌ش ئه‌و مامۆستایه‌ وتی‌:"من وای‌ تێده‌گه‌م له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی‌ كوردیه‌وه‌ رفێنراوه‌و ئه‌و قسانه‌ش سیناریۆبن".
له‌به‌ره‌ی‌ هه‌ڵوێستیشیان،ناوبراو وتی‌:"ئێمه‌ وه‌كو(50)مامۆستاچوینه‌ لای‌ پارێزگار ئه‌گه‌ر هه‌ر مامۆستاێك(500)كه‌س بێت بۆ مزگه‌وته‌كه‌ی‌ كه‌واته‌ ئێمه‌ نوێنه‌ری‌(25)هه‌زار كه‌سین له‌شاری‌ كه‌ركوك كه‌ داوای‌ ئازادكردنی‌ مامۆستامان كردوه‌،له‌لایه‌كی‌ تر گه‌نجێكی‌ زۆری‌ كه‌ركوك هه‌ڕه‌شه‌ی‌ ئه‌وه‌یان كردووه‌ كه‌ ئه‌وان توانای‌ خۆ راگرتنیان نه‌ماوه‌،ئێمه‌ ئه‌و په‌یامه‌مان گه‌یانده‌ پارێزگار ئه‌گه‌ر ئه‌و كێشه‌ چاره‌سه‌ر نه‌كات ئێمه‌ ناتوانین له‌وه‌ زیاتر ئه‌و گه‌نجانه‌ رابگرین و پشوێكی‌ گه‌وره‌ شاركه‌ ده‌گرێته‌وه‌ ئه‌وه‌ش وه‌ره‌قه‌یه‌كی‌ به‌هێزی‌ فشار بوو بۆ سه‌ر پارێزگار". له‌لایه‌كی‌ تریشه‌وه‌ وه‌فده‌كه‌ی‌ مامۆستایانی‌ ئایینی‌ سه‌ردانی‌ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی‌ ئاسیشی‌ كه‌ركویان كردوه‌ و داوایان له‌ئاسایش كردوه‌ وه‌كو لایه‌نێكی‌ ئه‌منی‌ به‌دواداچوون بكه‌ن بۆ دۆزینه‌وه‌ی‌ مامۆستا.
به‌پێی‌ زانیارییه‌كانی‌ ئیسلام په‌یك مامۆستایانی‌ ئایینی‌ شاری‌ كه‌ركوك بڕیاریانداوه‌ ئه‌گه‌ر له‌لایه‌ن پاریزگاری كه‌ركوكه‌وه‌ وه‌ڵامی شیاویان سه‌باره‌ت به‌م ڕووداوه‌ی‌ روویداوه‌ نه‌ده‌نه‌وه‌،ئه‌وا ڕۆژی هه‌ینی له‌به‌رده‌م پارێزگای كه‌ركوكدا نوێژی هه‌ینی ده‌كه‌ن و دواتر ده‌ست به‌ ئه‌نجامی خۆپیشاندانێكی فراوان ده‌كه‌ن. جێگه‌ی‌ ئاماژه‌ بۆ كردنه‌ مامۆستا عه‌باس سه‌ر به‌حیزبی‌ ئیسلامیی‌ بووه‌و له‌م دوایه‌ وازی‌ هێناوه‌،تاوه‌كو ئێستاش چوار مامۆستای‌ ئایینی‌ كورد له‌شاری‌ كه‌ركوك رفێنراون.




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە