کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


له‌ ئه‌وروپاش به‌ که‌ریم سنجاری هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتن له‌ خه‌ڵک ده‌که‌ن

Monday, 20/02/2012, 12:00


که‌سانیکی زۆری هه‌لپه‌رست و مه‌سله‌حه‌تچی له‌ نێو پارتیماندا وا خۆ پیشان ده‌ده‌ن که‌ دلسۆزی پارتی و بنه‌ماله‌ی بارزانین،دواکه‌وتویی عه‌قل و راده‌ی ڕۆشنبیریان هێنده‌ نزمه‌ بۆ مه‌سه‌له‌یه‌کی کۆمه‌لایه‌تی و خێزانی خۆیان،سه‌ره‌ گه‌وره‌کانی پارتی دێننه‌ نێو مه‌وزوعه‌وه‌ و هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتن له‌ خه‌ڵکی دیکه‌ ده‌که‌ن،له‌ کوێش ئه‌وه‌ ده‌که‌ن له‌ ولاتیکی وه‌کو به‌ریتانیا،که‌ جگه‌ له‌وه‌ی ناوی پارتی و بنه‌ماله‌ی بارزانی پێ له‌که‌دار ده‌که‌ن حه‌یای کوردیشی پێ ده‌به‌ن.
ئه‌وه‌ش کورته‌ی مه‌وزوعه‌که‌یه‌، نادرمحه‌مه‌د قادر که‌ ناسراوه‌ به‌ مام نادر و دانیشتوی هه‌ولێره‌،پێشتر پۆستی قایمقایم ودواتر ئه‌ندام په‌رله‌مانی هه‌بوه‌ له‌سه‌ر لیستی پارتیمان،له‌و ماوه‌یه‌دا کوڕه‌که‌ی که‌ ناوی ئاکۆیه‌ و له‌ به‌ریتانیا ده‌ژیت، به‌ سه‌فه‌رده‌گه‌ڕێته‌وه‌ کوردستان و له‌وێوه‌ به‌ ته‌له‌فۆنه‌که‌ی باوکی په‌یوه‌ندی به‌ که‌سه‌که‌وه‌ ده‌کات و ده‌ڵێت ئه‌وه‌ باوکم و کاک که‌ریم سنجاریش لێره‌ن و له‌ لام دانیشتون ته‌ئکید به‌ له‌وه‌ی وازت لێناهێنین و ده‌تکوژین،چونکه‌ له‌وێش بای ئه‌وه‌نده‌ خه‌لکمان هه‌یه‌ و کاک که‌ریمیش خۆی ماڵی له‌و شاره‌یه‌ که‌ تۆی لێده‌ژیت و به‌و زوانه‌ دێته‌وه‌، هه‌ڕه‌شه‌که‌ش هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌بوه‌،که‌ ئه‌و پیاوه‌ی هه‌ڕه‌شه‌که‌یان لێکردوه‌ عیلاقه‌ی خۆشه‌ویستی له‌گه‌ل کچێکی مام نادردا هه‌یه‌ و چه‌ندین جاریش داوای کردوه‌ نایده‌نێ،ئه‌وان ته‌ئکیدن له‌وه‌ی که‌ کچه‌که‌ش ئه‌وکه‌سه‌ی خۆش ده‌ویت بۆیه‌ ده‌یانهه‌وێ هه‌ر چۆنیک بێت به‌ هه‌ره‌شه‌و شتی نابه‌جێ له‌ پیناو عه‌قله‌ دواکه‌وتوه‌که‌یاندا ناوی کورد و پارتیش له‌ ئه‌وروپا عه‌یبدار که‌ن،هه‌ر چه‌نده‌ له‌ سه‌ره‌تادا که‌سێکی نزیکی مام نادر به‌ناوی سمکۆ ئه‌و پیاوه‌ی به‌ کچه‌که‌ی ئه‌وان ناساندوه‌،بۆئه‌وه‌ی بتوانن ژیانی عائیلی دروستکه‌ن،له‌ولاشه‌وه‌ هه‌رخۆشیان هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتنی لێده‌که‌ن،ئه‌وه‌ی به‌لای منه‌وه‌ موهیمه‌ ئه‌وه‌یه‌ پارتی نابێ ببێته‌ سه‌رچاوه‌ی ترس وهه‌ڕه‌شه‌ له‌ خه‌لکی دی بۆ مه‌سله‌حه‌تی عائیله‌یه‌ک که‌ خۆیان به‌ پارتی ده‌زانن و خه‌ریکن وه‌ک هێندێک کوردی دیکه‌ له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی ئافره‌ت سه‌معه‌ی کورد بشکێنن له‌ ئه‌وروپا.

کوردستانپۆست
ده‌مانه‌وێت بۆ ئه‌م کادێره‌ی پارتی ڕوونکه‌ینه‌وه‌ که‌ پارتی و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی ده‌مێکه‌ ناویان له‌کدار بووه‌ و چوونه‌ته‌ زبڵدانی مێژووه‌وه‌..
مه‌لا مسه‌فای بارزانی خۆی یه‌کێک بووه‌ له‌ ژنکوژه‌کان و دژی هه‌موو خۆشه‌ویستیه‌ک بووه‌ وئه‌م کلتوری ژن کوشتن و هه‌ڕه‌شه‌کردنه‌ له‌ بنه‌ماڵه‌ خایینی بارزانیه‌وه‌  بۆ پارتیه‌کانیش ماوه‌ته‌وه‌... پرسیار له‌م کادێری پارتیه‌ ده‌که‌ین که‌ ده‌وری ئافره‌ت و ڕێزگرتن له‌ ئافره‌ت کامه‌یه‌ له‌ناو ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه‌دا؟...ئایا ژن یان ژنه‌کانی مه‌سعوود بارزانی ده‌زانیت کێ یه‌؟
ئایا  نازانیت کچان و ژنانی ئه‌م بنه‌ماڵه‌ خاینه‌ هه‌موویان کردۆته‌ کۆیله‌ و هیچ ده‌نگ و ڕه‌نگیان نیه‌ و هه‌روه‌ک کۆیله‌ی سێکس له‌ناو بنه‌ماڵه‌دا ژن و ژنخوازیان پێده‌وه‌‌که‌ن و بۆیان نیه‌ هیچ جۆره‌ خۆشه‌ویستیه‌ک بکه‌ن و شوو به‌ هیچ که‌سێکی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م بنه‌ماڵه‌ خایینه‌ بکه‌ن...
وه‌ هه‌ر که‌سێکیش بزانن له‌ کچ و ژنانی ئه‌م بنه‌ماڵه‌یه‌ نزیک ده‌بێته‌وه‌ ، ترۆری ده‌که‌ن ، ته‌نانه‌ت ڕێگه‌ به‌ که‌سیش ناده‌ن به‌ خه‌یاڵ و فانتاسیش باسی کچه‌کانیان بکه‌ن هه‌روه‌ک سه‌رده‌شت عوسمان ترۆری ده‌که‌ن...




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە