کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هەڵبژاردن و مەخسەرەکانی

Thursday, 29/08/2013, 12:00


واده‌ى بانگه‌شه‌ى هه‌لَبژاردن ده‌ستى پێكرد،ئيدى درۆ و وه‌عد و قسه‌ى باقو بريقى به‌رپرسان و سكرابه‌كانى سياسه‌ت دێته‌وه‌ مه‌يدان، ئه‌ميان ده‌لَێت هه‌ژارى ناهێلَم،ئه‌ويان ده‌لَێت داواى چه‌سپاندنى عه‌داله‌تى كۆمه‌لاَيه‌تى ده‌كه‌م، كانديدمان هه‌يه‌ بۆخۆى له‌ناو ده‌ريايه‌ك كێشه‌و نه‌هامه‌تى دايه‌، كه‌چى به‌لَێنمان پێده‌دات كه‌ ته‌واوى كێشه‌و گرفته‌كانمان بۆ چاره‌سه‌ر بكات، كانديدێكى ديكه‌ درۆى ئه‌وه‌مان بۆ ده‌كات كه‌ ئه‌گه‌ر بَت و بچێته‌ په‌رله‌مان كێشه‌ى كرێچى و بێ مالَ و حالَه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كات، يه‌كێكى ديكه‌ وا خۆى گيف ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر بێت و ده‌نگى پێ بده‌ين، ئه‌وا دونيامان بۆ ده‌كاته‌ شامى شه‌ريف وموچه‌ و هاوكارى بۆ هه‌موان ده‌برِێته‌وه‌.
به‌عه‌مرى ئه‌و خوايه‌ ئه‌و كانديده‌ى كه‌ تا دوێنێ بێزى نه‌ده‌هات سلاَوێك له‌من وتۆى هه‌ژار و گوم ناو بكات، ئێستا هه‌ر ئه‌وه‌نده‌يه‌ى ماوه‌ ده‌ستمان ماچ نه‌كات و له‌كۆلَمان نه‌كات، ئه‌ويتريان كه‌ تا دوێنى ره‌ززا تالَ و ئێسك گران و قێزه‌ون و عه‌بوس و بوغزن بوو، ئێست لێمان بوه‌ به‌ بووكه‌ شوشه‌و موعه‌ده‌لى خوايى لێو به‌خه‌نده‌يه‌ و ئه‌لَێت به‌ده‌م مه‌لائيكه‌ته‌وه‌ پێ ده‌كه‌نێت، كانديدێكى ديكه‌يان كه‌ به‌ته‌واوى عومرى نازانێت فه‌قيرى و نه‌بونى و كاسه‌ و گيرفانى به‌تالَ چيه‌، به‌په‌له‌پيتكه‌ خۆى ئه‌ته‌كێنێ،كه‌چى ئێستا خۆى كردوه‌ به‌ هه‌ژارى كورِى هه‌ژار ،واخۆى پيشان ده‌دات كه‌ له‌ته‌واوى كوردستان له‌و فه‌قير تر و به‌سه‌زمانتر و شايسته‌ تر نيه‌،
له‌لايه‌ك به‌نزين زۆر ده‌بێت،جاده‌وبان قيرتاو ده‌كرێت، ده‌مانچه‌ و پاره‌ و ئوتومبيل وشتو مه‌ك ده‌به‌خشنه‌وه‌، ده‌عوه‌ت و ئاهه‌نگ سازده‌كرێت، شوقه‌وخانوو دابه‌ش ده‌كرێت، عه‌شايه‌ر و كۆنه‌ جاش و كۆنه‌ هينه‌كان ره‌واجيان ده‌بێت، كێشه‌ى ئاو و كاره‌با نامێنێت، رۆتين كه‌م ده‌بێته‌وه‌ ، هه‌موو لێمان ده‌بن به‌شه‌ريفى مه‌ككه‌ و، دونيامان بۆ ده‌كه‌نه‌ جه‌نه‌ت، ئه‌مه‌ تا دواى ئه‌نجامى هه‌لَبژاردن به‌رده‌وام ده‌بێت،
به‌لاَم پاش ئه‌و واده‌يه‌ ،ئيدى پياوم ئه‌وێت بتوانێت به‌ديدارى ئه‌و كانديده‌ فاشيل و دۆرِاوانه‌ بگات، لێمان ده‌بن به‌ئه‌ستێره‌ى سيوه‌يل و هه‌ناره‌ شيرينه‌، مه‌گه‌ر له‌ ته‌له‌فزيۆن و بۆنه‌ تايبه‌ته‌كاندا دوراو دوور بيان بينين.
من بۆ خۆم هه‌تا دوێنێش تۆزێك باوه‌رِو قه‌ناعه‌تم به‌كانديده‌كان و پالَيوراوانى لايه‌نه‌كان هه‌بوو ، به‌لاَم كاتێك ناو و وێنه‌ى زۆرێكيانم بينى، يه‌ك به‌خۆم پێكه‌نيم و ته‌واو گالَته‌م به‌ وه‌زعه‌كه‌ ده‌هات، چى بێت له‌ئێوه‌ نهێنى و هه‌ر باسيشى نه‌كه‌م باشتره‌، له‌به‌ره‌ ئه‌وه‌ى خۆم له‌ئێوه‌ زياتر مه‌راق و خه‌فه‌تى پێده‌خۆم، له‌ئێستاوه‌ هێشتا دوومانگ پترى ماوه‌ بۆ واده‌ى ئه‌نجامدانى ئه‌و پرۆسه‌ پرِ ته‌زوير و ساخه‌ته‌يه‌، به‌لاَم هه‌موومان وه‌كو رۆژى روون لامان مه‌علومه‌و ئاشكرايه‌، كه‌ ئه‌نجامه‌كانى به‌قازانجى كێ ده‌بێت و، كێ له‌و گه‌مه‌ منالاَنه‌يه‌دا براوه‌ و دۆرِاوه‌ ده‌ر ده‌چێت؟!، به‌ده‌ردى كامه‌ حه‌مه‌ى سوسياليست ده‌لَێت ئه‌گه‌ر له‌ هندستانيش هه‌لَبژاردن بكرێت و پارتى تێدا به‌شدار بێت،ئه‌و زۆرينه‌ى ده‌نگه‌كانى مسۆگه‌ره‌، كه‌چى له‌گه‌لَ ئه‌وه‌شدا ئه‌و به‌رِێزه‌ زۆر به‌برِوا و قه‌ناعه‌ته‌وه‌ به‌شدارى ئه‌و پرۆسه‌ گالَته‌ جارِى وپرِ مه‌هزه‌له‌يه‌ ده‌بێت ،هه‌روابێته‌وه‌ زۆرێك له‌ پارته‌كانى ديكه‌ش كه‌ نه‌ك ئێستا دلَنيام تا سه‌د سالَى تريش ناتوانن تاكه‌ يه‌ك كورسيش به‌ده‌ست بهێنن، كه‌چى زۆر زۆر خۆيان سه‌غلَه‌ت كردوه‌ و، خه‌ونى حوشترى ده‌بينن،كه‌ ئه‌گه‌ر ده‌ربچن و له‌پرۆسه‌كه‌دا و سه‌ركه‌ون ،ئه‌وا كوردستان ده‌كه‌ن به‌لاس ڤيگاس و پاريس و تۆكيۆ. هه‌رله‌سه‌ر ئه‌و شته‌ كومێنتێكم بۆ خانمه‌ كانديدێكى به‌رِێز نوسى كه‌له‌پارتێكدايه‌و زنجيره‌كه‌ى ژماره‌ 10 يه‌، پارته‌كه‌ى تا ئێستا له‌پارێزگاى سلێمانى جگه‌ له‌خۆيان لاى كه‌س نه‌ناسراون و پێمان نامو وتازه‌ن، پێم وت به‌رِێزم ئێوه‌ بۆ واقيعيانه‌ له‌مه‌سه‌له‌كه‌ نارِوانن ، بۆ وا خۆتان توشى شكست و نائومێدى ده‌كه‌ن، گه‌ر هه‌ربه‌شداريشن ،ئه‌وا با يه‌ك دوو كانديدتان هه‌بێت، چونكه‌ ئه‌و ژماره‌يه‌ بۆ ئێوه‌ هه‌ر زۆر زۆره‌،كه‌چى به‌رِێزى له‌داخ و رقدا يه‌كسه‌ر له‌ليستى ناوى هاورِێيانى په‌يجه‌كه‌ى سرِميه‌وه‌!
وه‌كو خۆم به‌زه‌يم به‌زۆرێك له‌ لايه‌نه‌كان وكانديده‌كانيان دێته‌وه‌،ژماره‌ى وا فرِێ ده‌ده‌ن كه‌ مرۆڤ گالَته‌شى پێ نايه‌ت، ئه‌گه‌ر به‌حسابى لايه‌نه‌ به‌شداربوه‌كان بێت ئه‌وا هه‌مويان له‌سه‌دا سه‌د ده‌رده‌چن و،ده‌نگى ته‌واو به‌ده‌ست دێنن، كار وابرِوات وبه‌و حسابه‌ بێت ،ئه‌بێت كابينه‌ى ئه‌م جاره‌ له‌ مه‌لعه‌بدا كۆببنه‌وه‌ ،له‌به‌ر ئه‌وه‌ى هه‌موويان له‌وه‌ دلنيان كه‌ ده‌يبه‌نه‌وه‌ به‌مه‌ش ژماره‌يان ده‌گاته‌ نزيكه‌ى 1000 كه‌س. قيروسيا له‌ ئيمتياز وموچه‌ وخانه‌نشينى پاره‌ وشوققه‌ و ئوتومبێل و چى وچى ، من به‌زه‌يم به‌حالَى زۆريان دا دێته‌وه‌ ،ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌يه‌ك كۆببنه‌و موناقه‌شه‌ بكه‌ن، ئه‌وا بۆ هه‌ربرِيار وراسپارده‌ هه‌مواركردنێك، سه‌دان سه‌عاتيان پێده‌چێت، بۆ ئه‌مه‌ش ته‌واو شه‌كه‌ت وماندو ده‌بن، ره‌نگبێت به‌ چه‌ندين خولى په‌رله‌مان و كۆبونه‌وه‌ودانيشتن نه‌توانن تاكه‌ برِيارێكى وه‌كو خه‌ته‌نه‌ى مێينه‌، وقه‌ده‌غه‌كردنى جغاره‌ كێشان ده‌ربكه‌ن
به‌رِێزى وا هه‌يه‌ له‌من و تۆ باشتر ده‌زانێت كه‌تاكه‌ يه‌ك كۆلاَنيش ده‌نگى پێ ناده‌ن، و متمانه‌ى پێ ناكه‌ن، كه‌چى ته‌واو خۆى سه‌غلَه‌ت كردوه‌ پۆسته‌ر هه‌لَده‌واسێت وێنه‌ى خۆى بلاَو ده‌كاته‌وه‌، له‌م و ئه‌و ته‌كليف ده‌كات كه‌ ده‌نگى پێ بده‌ن،ئه‌و هه‌موو پاره‌و پوله‌ به‌هه‌ده‌ر ده‌دات، ديوار و عه‌مود و ويستگه‌ى پاس وته‌واوى ناوشار به‌وێنه‌ى دزێو ناقۆلاَى ناشيرين ده‌كات، و سه‌رو دلَمان ده‌گرێت، ئاخر تو ويژدانتان ، كه‌س هه‌يه‌ ده‌نگ بدات به‌ كاندێك كه‌ تا پۆلى 4ى سه‌ره‌تايى خوێندوه‌، كه‌س هه‌يه‌ ده‌نگ بدات به‌پالَيوراوێك كه‌ له‌ قومار و مه‌شروب و سه‌رسه‌ريه‌تى زياتر هيچى عيلميكى ديكه‌ى نه‌بێت؟ كه‌س هه‌يه‌ ده‌نگى خۆى خه‌سار بكات و بيبه‌خشێت به‌ هه‌رزه‌ سياسه‌ك و هه‌موو هونه‌ر و شاره‌زايه‌كه‌ى ئه‌وه‌بێت باوكى مه‌سئوله‌ يان بنه‌مالَه‌ى شه‌هيده‌؟ كه‌س هه‌يه‌ ده‌نگ بدات به‌ پالَێوراوێك كه‌ خۆشى تا ئێستا نازانێت مه‌بده‌ئو بيرو باوه‌رِى چيه‌ و هه‌ر رۆژه‌ى له‌سه‌ر په‌تێكه‌؟؟
من بۆخۆم تا ئه‌م ده‌قيقه‌يه‌ش هيچ كام له‌و حزب ورێكخراوانه‌ به‌نوێنه‌رى و ده‌مرِاستى خۆم نازانم، چونكه‌ هه‌موان ئه‌كام ده‌رئه‌نجامه‌كانى پێشوومان له‌به‌ر چاوه‌، له‌وبرِوايه‌ش دام كه‌ هه‌رعه‌ينه‌ن تاس و حه‌مام بێت ،جگه‌ له‌ده‌مووچاوه‌كان،ته‌سليم كردنى پۆست وده‌سه‌لاَت به‌ پشتاو پشت هيچ شتێكى ديكه‌ نيه‌، بۆيه‌ هاتمه‌ سه‌ر ئه‌و قسه‌يه‌ى كوردستان پۆست كه‌ ده‌لَێت (بۆ ده‌نگدان مه‌چۆ ،ئه‌و ده‌نگه‌ى تۆ! ره‌وادانه‌ به‌خيانه‌ت و فه‌ساديى و ناپاكى)

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە