قوڕ بەسەر کوردانی سوریا گەر سود لە تاقی کردنەوەکەی مەلا بەختیار وەربگرن
Wednesday, 22/02/2012, 12:00
ماوەیەکە شانبەشانی فازیل میرانی مەلا بەختیاریش زۆرتین لێدوان و چاو پێکەوتن دەکات، با فازیل میرانی بۆ کاتێکی تر بێت، بەڵام پێم باش بوو لەسەر دوا چاوپێکەوتنی لەگەڵ بەشیک لە کوردانی سوریا چەند ڕوون کرتدنەوەیەک بدەم بەڵکو مەلا بەختیاریش لە ڕێگای خۆیەوە ئەو پەیامەیان پێ بگەیەنێت..
هەرچەندە بەپێ زانیاریە سەراتاکان کوردانی سوریان لە نێوان ململانێی پارتی و پەکەکەو یەکێتی حاڵیان لەحاڵی ئێمە باشتر نابێت، بەڵام با ئەو قسەو باسانەم بۆ دوای ڕوخانی ڕژێمەکەی ئەسەد بێت.
مەلا گیان تاقی کردنەوەکەی خۆتان لەم چەند خاڵەی خوارە ببینە!!
١: شەڕی نەگریسی ناوخۆ کە قوربانیەکانی زیاتر لەدەهەزار کەسن، بەپێێ دان پیانانی یەکێتی و پارتی و تەنانەت دیل کوشتن و ئەنفال کردنی لانی بەرامبەرو تا ئێستاش چارەنووسی سەدانیان دیار نیەو ئامادەش نین چارەنوسیان بۆ کەسوکاریان ئاشکرا بکەن.
٢: داڵدەدانی جاش و جاسوس و ئەنفالچیەکان، پێدانی موچەی خەیاڵی و پلەو پایەی حیزبی و حکومی، لەبەرامبەریشدا کەسوکاری شەهیدو ئەنفال کراوەکان کەمترین سود مەند بوون.
٣: بەگری کردن لە تۆمەتبارانی کۆمەڵ کوژی هەڵەبجەو ئەنفال نموونەی زیندوو بەرگی کردنتان لە نزار خەزرەجی لە دادگای باڵای تاوانەکانی وڵاتی دانیمارک.
٤: ڕێگە گرتن لە سەپاندنی سزای سەر سوڵتان هاشم تاوانباری یەکەمی ئەنفال و بەرگی لێکرنی تەنات چواندنی بە ئەستێری گەشی سوپای ئێراقی..
٥: ئازاد کردنی تاریق ڕەمەزانی فرۆکەوانی کیمیا باران کردنی شاری هەڵەبجە.
٦:هێرشی ناڕەواتان بۆ سەر بزوتنەوەی جوتیارانی کوردستان و شەهید کردنی مامۆستا ئەمین .
٧: شەهید کردنی حەمەی حەلاق و هاوڕێکانی بەو پەڕی درندەیی...
٨: دزینی سەروەتوو سامانی گشتی دەست بەسەراگرتنی هەموو شتێک لەلایەن حیزب و تەنانەت بنەماڵەوە..
٩: کوشتنی گیانی ئینتیمای تاکی کورد بۆ نیشتیمان، تەنانەت ڕژیمی بەعس نەیتوانی بە ٣٥ ساڵ تەمەنی ئەمە بکات وەک ئێوە کردتان.
١٠:لەسایەتی ئەم تاقی کردنەوەی ئێوەدا هەزاران کورد ناچار زێدی بابو باپیرەی خۆیان جێهێشت بەرەو چارەنوسێکی نادیارملیاننا ،سەدانیان بوونە قوربانی ڕێگای نێوان ئێران و تورکیاو یۆنان،هتد کە تاوانەکەی دەکەوێتە ئەستۆی تاقی کردنەوەکەی ئێوە.
١١:لەسایەی تاقی کردنەوەکەی ئێوەدا ژن کوشتن و خۆکوشتنی ژنان هەموو پێورەکانی تێپەڕاند.
١٢: تیرۆر کردنی ڕژنامە نوس و ڕاوەدونانی کەسانی ئازدای خوازنموونەی زیندوو شەهید کردنی سۆرانی مامە حەمەو سەردەشت عوسمان.
١٣:هێنانی پاسدارو جەندرمەی تورکی بۆ سەر بارەگاو حیزبە کوردستانیەکانی باکورو ڕۆژهەڵات
١٤: تۆپ بارانی تورکیاو ئیران ئاوارەو شەهید بوونی دەیان کەس بێ دەنگی و بێ هەڵوێستی ئیوە بەدرێژایی چەند ساڵی ڕابوردوی تاقی کردنەوەکەتان.
١٥:قودسیەت دان بە یەکپارچەیی خاکی ئێراق و دروست کردنەوەی دەوڵەتی مەرکەزی و نەگەڕانەوەی ناوچە داىراوەکان سەر هەرێم.
١٦: سەرکوت کردنی هەرجۆرە ناڕەزایی جەماوەرو خەڵتان کردنیان بەخوێن نموونەی ١٠ شەهیدەکەی شوباتی ڕابوردو سەدان برینداری تر.
١٧: ڕێز نەرگرتن لەخودی بڕیارو یاساکانی خۆشتان دەربارەی ڕادەستکردنی تاوانباراو بکوژانی ڕۆڵەکانی خەڵکی...
١٨: قبوڵ نەکردنی ڕای پێچەوانەو پەنا بردن بۆ زەبروزەنگو توندو تیژی و هەڵکوتانە سەر بارەگاو سوتاندنیان..
١٩:بوونی دەیان سەربازگەی تورکی و دەزگای هەواڵگری میت و ئیتڵاعاتی ئێرانی...لەسەر خاکی هەرێم.
٢٠:هەر کەسو لایەنێک چاو بخشێنێت بەم چەند خاڵەی سەروە تێدەگات چ جۆرە تاقی کردنەویەکتان کردوەو نەک هەر کوردانی سوریا بەڵکوو هەموو گەلانی ناوچەکەو دونیاش دەبێ سودیان لێ ببینێت.
لینکی لێدوانەکەی مەلا بەختیار
http://lvinpress.com/K_Direje.aspx?Jimare=8125&Besh=Hewal&Cor=1
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست