بولبول
Tuesday, 05/11/2013, 12:00
2257 بینراوە
بولبولــی جـوانی نێو گــوڵستانم
بـە دڵ دەخـوێنم بـــۆ نیـشتمانم
مـاچ دەكەم پەڕەی گوڵی نێو باخان
جـارجارەش دەفڕم بۆ لوتكەی شاخان
بولبولــی شەیدای ژینی ئازادیم
عەشقی سـەوزایی و بـەهاری شادیم
چـەند خۆشە كاتێ كەوا مـن دەفڕم
بەسەربەستی خـۆم گـۆرانی دەچڕم
مەلێكم دەنگخۆش من لە نێو مەلان
ئازارم مـــەدەن ئێوەی منـداڵان
ژینم خـۆش دەوێ شەیدای ژیانم
لە سـایەی ئاشتی ئارامە گیانم