هێشتا دکتۆر به‌رهه‌م ، نه‌گۆڕاوه...گورزی خه‌ڵک کاری نه‌کرد..
Thursday, 10/03/2011, 12:00
که‌سێتی له کاتی ئاخافتنی خاوه‌نه‌که‌ی وه‌دیارده‌که‌وێت.. چه‌ند ساڵێک ده‌بێت له کوردستانپۆست شیکردنه‌وه‌ی که‌سێتی بۆدکتۆر به‌رهه‌م کراوه..که‌سێتییه‌که‌ی هی زه‌مان و شوینی خۆیه‌تی ، به مانایه‌کی دیکه ئه‌و کهسیتییه له فه‌زایی"درۆ ، چه‌واشه ، تاڵانکردن ، تیرۆر ، ئه‌تکردن و له دواجاریشدا بێ که‌رامه‌تی" رۆڵی خۆی ده‌بینێ. بۆ هه‌موو زه‌مه‌نێک پیاوی خۆی ده‌وێت، ئه‌وه‌تا بۆ هه‌ردوو بنه‌ماڵه له‌و گرێ زه‌مه‌نییه دکتۆر به‌رهه‌م پێویسته.
هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی مافیا ، ده‌بێ زۆر به توندی پارێزگاری له که‌سێتی ئاوا بکه‌ن ، چونکه شه‌رمنه‌کردن له به‌هاکان ، سه‌ردێری ئه‌و سیفاتهنهیه که هه‌لومه‌رجێکی پڕ گونجاو بۆ فه‌زایی نوشونومای مافیایی ده‌خوڵقێنێت.
لێره که باس له که‌سێتی دکتۆر به‌رهه‌م ده‌که‌ین ، ته‌واو باس له که‌ره‌سته‌یه‌کی پراوپری ئه‌و ده‌سه‌ڵاته ده‌که‌ین که ده‌یپارێزێت.
دوێنێ له په‌رله‌مان ، که من بۆخۆم هه‌رگیز ناتوانم به په‌رله‌مانی کوردستانی دابنێم ، دکتۆر به‌رهه‌م زۆر بهوهقاحهتهوه ، دیاره له‌دیدی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان ئه‌وه ده‌ڵێم ، به‌ڵی به وهقاحهتێکی زۆره‌وه و به بێرێزیکردنێکی زۆره‌وه به ئیراده‌ی خه‌ڵک ، هاتو شه‌رعییه‌تی دا به کۆمه‌لیک په‌رچه‌کرداری ده‌سه‌لات که ده‌کرێ له چه‌ند خاڵێکدا کۆی بکه‌مه‌وه و به‌کورتی و بیخه‌مه به‌رچاوی هه‌مووان:
1- کوشتن و تیرۆرکردنی خه‌ڵکی راپه‌ڕیو ،به ناونیشانی هه‌موو هێزه‌کانی پۆلیس و ئاسایش مه‌لایه‌که‌ت نین.. ئه‌مه گه‌وره‌ترین ئاماژه‌یه بۆ خه‌مساردی و بێ ئینتمایی و بێ که‌رامه‌تی سه‌رۆک حکومه‌تێک که ئاوا باس له خوینی به‌هه‌ده‌ردراوی گه‌نجانمان بکات ، پێمان ده‌ڵێت: خه‌ڵکینه ئێمه پۆلیس و ئاسایشمان هه‌یه دڕنده‌ن و مه‌لایه‌که‌ت نین. ئه‌مه سابیقه‌یه‌کی خه‌ته‌ره که ده‌بێ خه‌لکی کوردستان خۆی بۆ ئاماده‌بکات.
2- ناوهێنانی کرده‌کانی تایبه‌ت به سوتاندنی داموده‌زگا راگه‌یاندنه سه‌ربه‌خۆکان و یا ئۆپزسیۆنه‌کان، ئه‌وه‌نده به‌خوین ساردی باسیلێکرد له رووخساری بێخه‌می خۆی نیشانده‌دا . ده‌بینرا و دواجاریش هه‌ستی پێکرا به بچووککردنه‌وه‌ی تاوانێکی وا گه‌وره .. ئه‌م تاوانه‌ی به کاریکی سه‌رپێیانه هێنا زمان و قه‌تیسی کرد له هه‌ڵسانی چوار که‌سێک به‌م تاوانه . به‌وه‌نده‌ش نه‌وه‌ستا سووکایه‌تی زیاتری ئه‌نجامدا کاتێ ووتی : وا لێکۆڵینه‌وه‌یان لیدهکریت ، تاوانباریش ده‌ستگیر نه‌کراوه به‌لکو بۆخۆی چووه بۆ دادگا حاکم له‌وێ نه‌بووه.. ده‌بێ خه‌لکی کوردستان ئه‌م جۆره ته‌رحه له خودی تاوانه‌که به گه‌وره‌تری سه‌یر بکات ،چونکه بچووکردنه‌وه‌ی تاوانیکی وا گه‌وره ده‌یسه‌لمێنیت که هی دیکه‌شی به‌دوادادێ و له‌م وڵاته یاسا بوونی نییه ، با هه‌ر که‌س ئازابێت خۆی به‌هێز بکات.ئه‌مه سه‌رباری به لارێ دابردنی تاوانه‌که‌یه و تێکهڵوپیکهلکردنی ئهوراقهکانه و ونکردنی تاوانباری سه‌ره‌کییه. با که‌ناڵی نالیا هیج ئومێدیک به‌و دادگا و لێکۆڵینه‌وه‌ی نه‌بێت ، هیچ ئه‌نجامێک بهدهستهوهنادا.
3- کۆمه‌لی قسه‌ی بریقه‌داری وته‌وه ، وه‌ک ده‌ڵین: قه‌وانه کۆنه‌کانی لێدایه‌وه ، سه‌باره‌ت به پلان و پلانی تۆکمه و زه‌مانی کۆمه‌لایه‌تی و خانه‌نه‌نشین و چه‌نده‌ها ووشه‌ی بریقه‌دار که لای خۆپیشانده‌رانی راپه‌ڕیو و لاوانی وڵات پووڵێکی قه‌لپ ناهێنێ ، داتاکانی گه‌نده‌ڵی له‌م وڵاته و که‌وتنه‌وه‌خواره‌وه‌ی نیوه‌ی زیاتری کۆمه‌لگا بۆ ژێر خه‌تی هه‌ژاری ، باشترین به‌ڵگه‌یی درۆیی و چه‌واشه‌کاری حکومه‌ته‌که‌ی دکتۆر به‌رهه‌م و ده‌سه‌لاتی دووبنه‌ماڵه مافیاکه‌یه. ئه‌و چی ده‌ڵێت با بڵێت ، به‌ڵام خه‌ڵکی هه‌ر ئه‌وه‌یه که ده‌یبینن و رۆژانه لیکهوتهیان به کردار له‌سه‌ر هه‌یه. زۆرجار له کاتی گویگرتن بۆ کهسیتییهکی ئاوا ، مرۆڤ سه‌ری لێ تێکده‌چیت ، ئاخۆ ئه‌و که‌سه باسی حکومه‌تی هه‌رێم ده‌کات ،یا سویسرا؟!.
4- ده‌یه‌ها خاڵی گرنگی دا به‌ده‌سته‌وه ، ئه‌و خاڵانه که نه‌ک هه‌ر ئیقاله به حکومه‌ت ده‌که‌ن به‌لکو ده‌بێ ره‌وانه‌ی زیندانیش بکرین دوای دادگاییه‌کی عادیلانه ،له‌وانه ڵیره ته‌نها یه‌ک له‌زمه‌ی یاسایی و لۆژیکی ده‌هێنمه‌وه کاتێ وتی : من وا به‌جددی کارم دژی گه‌نده‌لی کردووه له ماوه‌ی سه‌رۆکایه‌تیم، مانگانه له ئیداره‌ی سڵیمانی ته‌نها 16-18 ملیۆن دۆلارم بۆ خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌ت گه‌ڕاندۆته‌وه و، له ده‌ستی گه‌نده‌لکارانی نه‌جاتداوه، لێره سێ پرسیار دێته ئاراوه که ده‌بێ بکرێن وه‌ڵامه‌که‌شی ناکرێت دکتۆر به‌رهه‌م بیداته‌وه به‌لکو دوای سه‌رکه‌وتنی خه‌لکی راپه‌ڕیو وه‌ری ده‌گرینه‌وه:
4-1- پرسیاری یه‌که‌م: کێن ئه‌و گه‌نده‌ڵکارانه بۆ نهتانداون به‌دادگا و کێ ده‌لی ئه‌مه راسته بۆ ته‌سویقی راگه‌یاندن نییه؟ چونکه هیج داتایه‌ک یا دۆکۆمتنتێکی پیشکه‌ش نه‌کرد به‌لکو ته‌نها قسه‌ی رووته بووه به‌شه‌پۆڵی ده‌نگ له ده‌گای په‌رله‌مان چۆوه ده‌ره‌وه ، که‌واته کێ ده‌ڵێت ئه‌مه راسته؟ دواتر کێ ده‌ڵێت ئه‌مه هه‌موو گهندهللی و تالانییهکانی کوردستانه؟ ئێمه پێمانوایه ئه‌و 17 ملیۆنه دڵۆپێکه له ده‌ریا. ره‌نگه دکتۆر به‌رهه‌میش بڵێت نه‌خێر ئه‌وه هه‌موو بهحرهکهیه..لیره خه‌لک بریار ده‌دات که ئه‌و تالانییه دلۆپهکهیه یا به‌حره‌که‌ی دکتۆر به‌رهه‌مه؟!.
4-2- پرسیاری دووه‌م: به قه‌ول و دانپیانی خۆی ئه‌و توانیویه‌تی ئه‌و سال و نیوه ئه‌و 17 ملیۆن دۆلاره که ده‌کاته 260 ملیۆن دۆلاره بگه‌رێنێته‌وه خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌ت پرسیاره‌که‌ی ئێمه لیره‌دا ئه‌وه‌یه: ئه‌ی باشه له 2003 تاوه‌کو ئیستا ئه‌و 17 ملیۆن دۆلاره بۆکوی چووه ؟ که ده‌کاته ملیاره‌ها دۆڵار.ئه‌م دانپیانانه‌ی دکتۆر به‌رهه‌م به‌ڵگه‌یه‌کی حاشاههلنهگره و پیویست به دۆکۆمتنیت ناکات وه‌ک ده‌ڵێن؛ و شهد شاهد من اهل الدار ".
4-3- پرسیاری سییهممان له دکتۆر به‌رهه‌م ، ئه‌ی باشه ئه‌گه‌ر له ئیداره‌ی سڵیمانی ئه‌و تالانییهتیان که‌شف کردووه و رێگریتان لیکردووه ، بۆ ئیداره‌ی هه‌ولێر ده‌ڵێن چیی؟!، ئایا وه‌ک خۆتان زۆرباس له مه‌لایه‌که‌ت ده‌که‌ن ، هه‌ولێر تالانجیی تیانییه و گه‌نده‌ڵیی تیان نییه؟!.
به‌م سێ پرسیاره ده‌کرێت ته‌واو که‌سێتی دووروویی و چه‌واشکارانه‌ی دکتۆر به‌رهه‌م ببینریت..
5- دکتۆر به‌رهه‌م له ئاخافتنه‌کانی نه‌ک هه‌ر نه‌یتوانی باس له ده‌ڤه‌ری هه‌ولیر ئه‌و هه‌موو پێشێلکاریانه‌ی بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود بکات به‌لکو ووێنه‌یه‌کی بهههشتئاسا و میرگی دیموکراسیه‌تی به‌خشی به‌و ده‌ڤه‌ره.به‌م ئاکاره‌ی دیسان سه‌لماندی که ئه‌و نه‌ک هه‌ر سه‌رۆکی حکومه‌ت سلیمانی نییه به‌لکو سه‌لماندی ئه‌وه ئیراده‌ی بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعوده که زاڵه به‌سه‌ر نه‌هجی به‌ریوه‌بردن و تالانکردن و پیلانگێریی ،بۆیه دکتۆر به‌رهه‌م بۆی نییه باس له هه‌رێمی کوردستان بکات. به‌رگرییه‌کانی دکتۆر به‌رهه‌م ئه‌وه‌نده‌ی له‌و ئیراده‌یه‌ی بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود بوو هێنده بۆ به‌ناو حکومه‌ته‌که‌ی خۆی نه‌بوو ، چونکه ئه‌و باش ده‌زانێ ده‌سه‌لاتی راسته‌قینه بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعوده نه‌ک که‌سیکی دیکه..ئه‌مه راستییه‌که ئه‌گه‌ر یه‌کیتی دانی پێنانیت، شتێکی دیکه‌یه به‌لام ئه‌وه راستییه‌کی دووباره حاشاهه‌ڵنه‌گره.
له کۆتاییدا باکه‌س چاوه‌ڕیی ده‌ستله‌کارکیشانه‌وه‌ی دکتۆر به‌رهه‌م نه‌کات ، چونکه کهسیتییهکهی وه‌ک له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان پێدا، دیزاین کراوه بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی هه‌ردوو بنه‌ماڵه به‌یایبه‌تی بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعود.. ده‌مێکیشه ده‌مه‌ویت به خه‌لکی کوردستان و ئۆپزسیۆن بڵێم : توخوا باسی گه‌نده‌لی مه‌که‌ن ، چونکه گه‌نده‌لی له‌چاو ئه‌و کرده‌یه‌ی که له کوردستان ده‌گوزه‌رێت زۆر بچووکه ، با ناوی لێبنین: تالانکردنی چه‌کدار(سگو المسلح)..ده‌تخوا باچیدیکه باسی دادگا و دادوه‌ر نه‌که‌ین ئه‌وانه هه‌موو پیکهنینه به ئیراده‌ی خه‌لکی ، ده‌توخوا چی دیکه خه‌لکی دورشمی چاکسازی به‌رزنه‌کاته‌وه با هه‌موومان به مه‌ده‌نیانه دوور له توند وتیژی بۆ وه‌هله‌ی یه‌که‌م داوای رووخانی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته بکه‌ین ، بێ رووخان و راماڵینی ئه‌و دوو بنه‌ماڵه مه‌حاڵه به‌و په‌رله‌مان و حکومه‌ته کارتۆنییه شتێک به‌رهه‌م بێت..برا و خوشکینه سه‌قفی داواکارییه‌کانتان به‌رزبکه‌نه‌وه بیکه‌ن به".برۆن ئیوه‌مان ناوێ"..
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست