کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئه‌م به‌یانییه‌ چوار شه‌هیدی کوژراوی تر له‌ ناو باره‌گای لقی چوار ته‌سلیم به‌ یه‌کێتیی کرا

Friday, 18/02/2011, 12:00


سه‌رچاوه‌یه‌ک له‌ پاریزگاری سلێمانی به‌ کوردستانپۆستی راگه‌یاند، که‌ ئه‌م به‌یانییه‌، لاشه‌ی چوار لاوی تر له‌ ناو لقی چواری پارتی ته‌سلیم به‌ حکومه‌ت کراوه‌، ئه‌و چوار که‌سه‌ له‌و لاوانه‌ بوون که‌ له‌ نزیک لقی چوار بریندار کراوبوون و به‌ برینداری کێشیان کردن بۆ ناو باره‌گه‌که‌یان، به‌ درێژایی شه‌و لێیان داون و دوایی کوشتوویانن. ئه‌وانه‌ی که‌ ئه‌مشه‌و کوڕه‌کانیان نه‌هاتوونه‌ته‌وه‌، بچن سۆراخی بکه‌ن، سه‌رچاوه‌که‌ وتی پێده‌چێت برینداری دیکه‌ له‌ وێ مابن، یان کوژرابن و دوایی بیانه‌وێت به‌ دزییه‌وه‌ بیانگوێزنه‌وه‌ بۆ شوێنی نادیار
تا ئیستا ژماره‌ی شه‌هیده‌کان گه‌یشتۆته‌ 11 که‌س. ئێمه‌ به‌دواداچوون له‌سه‌ر راستی ئه‌م هه‌واله‌ ده‌که‌ین

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە