سەرۆك ئێستاش خەریکی شتی ترە کەپەیوەندی بەچارەنوسی میللەتەوە هەیە
Thursday, 03/03/2011, 12:00
ئەمە ووتەی بەناوسەرۆکە تەزویرەکەیە کەبەر لەنزیکەی بیست ڕۆژ لەمەوبەر دەری پەڕاند،بەڵام ئەو ماوەیە تێپەڕی ونەمان زانی ئەوشتە چیە واسەرۆك پێوەی خەریکەو پەیوەندی بەمیللەتەوە هەیەو ئێمەش نازانین،ئەمەش یەکێکە لەو ووتە حەکیمانەی سەرۆك کەحەکیمایەتی بۆ کەس نەهێشتۆتەوە، ، ئەوە سەرۆکە چاوەکانی دەرپەڕیون لەبەر بێ خەوی هەر خەریکی ئەوشتەیە وشتیشمان بۆ ئەکات وبەشتەکەشەوە ئەگەڕێتەوە،سەرۆك ووتی هەقە کێشەکان بەر لەوەی بگاتە من حکومەت چارەسەری بکات باشتەکەم لێ تێك نەدات هەر لەودانیشتنەیدا سەرۆك ووتی هەندێك تینووی دەسەڵاتن بەڵام من لەبەر خاتری ئەوشتە نەبێ ئەسڵەن بیر لەکورسی دەسەڵات ناکەمەوە ،سەرۆک فەرمووی ڕاستە گەندەڵی هەیە بەڵام بەوشێوەیەش نیە کەباسی دەکەن بالەشتەکە تەواوبم ئەوتۆزە گەندەڵیەش ناهێڵم
سەرۆك گووتی باشە داوودەرمانی خراپ کێ دەیهێنێتە کوردستان وکەکەشفیش ئەکرێت بۆ نادرێنە دادگا ،بەداخەوە من ئەو شتە هەموو شتێکی لێ تێکداوم وناپەرژێمە سەر هەمووشتێك، سەرۆك ووتی من ئێستا دەمەوێ بەئاشکرا پێم بڵێن بەوەزعەکە ڕازین یان نا ،ئەگەر ڕازین باواز لەشتەکە بهێنم ،ئەگەریش ناڕازین باخەریکی شتەکە بم و شتەکە چارەسەر ئەبێ ئێوە سەبر کەن،سەرۆك لەکۆتایدا داوای لێکردن کێشەو گیرووگرفت وداواکانیانی بۆ بکەن بەلیستێك چونکە بەڕاست ئەو شتە هەمووشتێکی زووبیر ئەباتەوە وەلەو هەندێ شتیشم بۆ مەعلوم بووە،ئاماژەشەی بەوەکرد یان وەزعەکە چاك ئەکات یان وازلەوشتە ئەهێنێ بۆیە ئامادەبوان ڕجایان کرد با هەمووی وەکو خۆی بمێنێتەوە دەستکاری مەکە باشتەکەمان لەدەست نەچێ دوایی شتی تر لەکوێ پەیدا کەین
سەرۆك ڕۆژی دوایی سەفەری خێری کردو هەموان ووتمان ئەرەوەڵا سەرۆك بۆشتەکە ڕۆێشت دڵنیاین بەشتەکەوە نەبێت نایەتەوە،هەر چاوەڕێ بووین دەنگی شتەکە نەبوو .ووتیان سەرۆك میدالیای ئاشتی وەرئەگرێ ،ووتمان ئەو شتەیە کەچاوەڕێی بووین ،ووتمان باوەڕ ناکەین سەرۆك ووتی شتەکە پەیوەندی بەچارەنوسی میللەتەوە هەیە ،قابیلە میدالیایەکی قۆڕ ئەو شتەبێ،سەرۆك نەهاتەوەو میللەتیش خوێنی ڕژا ،ووتمان بیکەن بە خاتری خوا ئەوشتە لەسەرۆك تێك مەدەن ئەو لەبەر ئێوە خەریكی ئەو شتەیە بۆ هار بوون سەرۆك دێتەوە وشتەکەمان بۆ ئەهێنێتەوە ،سەرۆك بەپەلە گەڕایەوە و هەندێ قسەی کرد ساردی کردینەوەو باسی شتەکەی نەکرد ،دووڕۆژە بێ دەنگەو ترسمان لێ نیشت شتەکەی لێ کەوتبێ بەر لەدووسەعات لەمەو بەریش ووتیان سەرۆك دێت و پەیامێکی گرنگی پێیە بۆ میللەت یەکسەر ووتمان شتەکەیە ئەوە چاوەڕێین بزانین سەرۆك شتەکەی پێیە ؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست