کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

سەباح عەلی قارەمان

https://www.facebook.com/profile.php?id=100087679831919

https://www.facebook.com/sabahaliqareman


بەرهەم ساڵەح سەرۆكی حكومەتی سێبەرە

Friday, 16/04/2010, 12:00


لە دوای هەڵبژاردنەكەی 25/7/2009 پەرلەمانی كوردستان و دەركەوتنی بزوتنەوەی گۆڕان و بردنەوەی 25 كورسی پەرلەمان، ئەو لیستە بەردێكی فڕێدایە نێو گۆمی بۆگەنی 19 ساڵەی حكومەتی یەكێتی و پارتی. ئەو بەردەش كە هاویشتی ناوی لێنا حكومەتی سێبەر، هاویشتنی ئەو بەردە هەرایەكی نایەوە لە لایەن پاسەوانەكانی ئەو گۆمە بۆگەنەوە، كەوتنە تەقەكردن لە هاوێژەرانی ئەو بەردە، بەلای پاسەوانانی گۆمەكەوە ئەو بەردە ئەوەندە گەورە و پیرۆز كرا. وەكو ئەوە وابوو بەلایانەوە كە ئەو بەردە لە دیواری كەعبە دەرهێنراوەو هاوێژراوەتە نێو ئەو گۆمە بۆگەنەوە، ئەوە وای كرد لیستی گۆڕان بووەستنەوە لە هاویشتنی بەردی تر كە تا ڕادەیەكی باش دەبووە هۆی تێك چون و بەر بەرەڵاكردنی ئەو ئاوە پیسە.نەبوونی بەرنامەیەكی توكمە و حەساب نەكردنیش بوو بۆ دڕندەی پاسەوانانی گۆمەكە.
پاش ئەوەی بەرهەم ساڵەح لە لایەن پەرلەمانتارانی لیستی دەسەڵاتەوە كرا بە سەرۆكی حكومەت، دەسەڵاتەكانی ئەم سەرۆكە لە زۆربەی ڕوەكانەوە لە حكومەتی سێبەر دەچێت، بەڵام ئەو حكومەتە سێبەرەنا كە لیستی گۆڕان باسی لێوە دەكرد، بەڵكوو ئەو حكومەتە سێبەرەییە كە ئەمە یەكەم داهێنانی یەكێتی و پارتیە لە كوردستان خستویانەتە بواری پراكتیكەوە و جاری لە جیهاندا بوونی نیە.
بەڵگەمان بۆ ئەوەی كە بەرهەم ساڵەح سەرۆكی حكومەتی سێبەرە، ئەویش ئەوەیە كە بەرهەم ساڵەح لە ژێر دەسەڵاتی پارتی هیچ دەستی ناچێت، وەكو ئەوە وایە لە ئەڤغانستاندا بڵێت من سەرۆكی حكومەتانم، حكومەتی ڕاستەقینە لە دەڤەری لای پارتی لە لایەن چەند وەزیرێكی مافیای پارتیەوە بەڕیەوە دەبرێت، ئەو وەزیرانەش زۆربەیان سەر بە سەرۆك مافیا نێچرڤان بارزانین و ئیعاز لە نێچیری سەرۆك حكومەتی ڕاستەقینەیانەوە وەردەگرن. ئەوە لە لایەك، لەم لاشەوە لە دەڤەری سلێمانی زۆربەی هەرەزۆری خەڵكی ئەم دەڤەرە دەنگیان بە گۆڕانداوەو شەقێكی چاكیان لە یەكێتی هەڵداوە. بەڵام بە هۆی بیركردنەوەی نامەنتقیانەی نەوشێروان مستەفا كە ڕێگری كرد لە خەڵكی ئەم دەڤەرە، نەیهێشت خەڵك تاج و تەراجی ئەو چەند باندە مافیای كە ئیستا لە خوتوو خۆڕای خۆیان سەپانەوە بەسەر خەڵكی دەڤەركەدا لە بن هەڵتەكێنن، جگە لەوە ئەو بەرپرسە خۆسەپێنانەی دەڤەری سلێمانی، لە لایەن چەند سەرۆك باندێكی گرێدراوی یەكەوەی یەكێتی بەڕێوەدەبرێت بە سەرۆكایەتی هیرۆی برایم ئەحمەد، هەیمەنەی ئەو سەرۆك باندانە ئەوەندە زاڵە لە دەڤەرەكەدا، ئەوە وای كردووە بەرهەم ساڵەح هیچ دەسڵاتێكی ئەوتۆی نەبێت لەم دەڤەرەشدا، هەرچ شتێكیش بیەوێت ئەنجامی بات، ئەبێت بە فلتەری هیرۆی برایم ئەحمەدا تێپەڕێت.
بۆیە بەرهەم ساڵەح جگە لە سەرۆكی حكومەتێكی سێبەری مقەوا هیچتر نیە.
مانەوەی بەرهەم ساڵەح لە پۆستی حكومەتی سێبەری كوردیدا، تەنها ئەوەیە كە مانگانە بڕێكی هێجگار باش مووچە وەردەگرێت و ڕەنگە لە پاڵ ئەوەشدا لە چەند پرۆژەیەكدا پشكێكی پارەی دەست بكەوێت. ئەگەر بەرهەم ساڵەح بۆ پارە لەو پۆستەدا نەماوەتەوە، ئەی بۆ ئەو هەموو سوكایەتیە قەبووڵ دەكات كە لەلایەن پارتی و حیزبەكەی خۆیەوە پێی دەكرێت؟ بەڵام وادیارە سەرانی یەكێتی و پارتی نەمانیان لە سەر كورسی دەسەڵات بە سوكایەتی دەزانن، ئەگینا ئەوەی بە سەرانی ئەو دوو حیزبە دەكرێت و دەوترێت، ئەگەر بە كەسێكی ئاسای كۆمەڵگا بكرێت سەری خۆی لەم وڵاتە هەڵدەگرێت و جێی دەهێڵێت. بەرهەم ساڵح شانسی لەوەدا هەیە كە كۆمەڵگەی كوردی بە تەواوەتی هوشیارنەبووەتەوە، ئەگینا ئەوەی لە ڕاپۆرتەكەی گۆڤاری گوڵانی سەر بە پارتی بەناو هاوپەیمانی حیزبەكەیدا هاتووە، خەڵكی دەڤەری سلێمانی ئەتوانن بە لێشاو سكاڵا لە سەر بەرهەم ساڵەح تۆمار بكەن و ئەو ڕاپۆرتەی گۆڤاری گوڵانیش باشترین بەڵگەیە بۆ خەڵك، چونكە لە ڕاپۆرتەدا نەخۆشیەكی ترسناكی دەڤەری سلێمانی كەلە ماوی ڕابردوودا بڵاو بوویەوە. خستیوێتیە ئەستۆی حكومەتەكەی ئەو دەمەی بەرهەم ساڵەح.
سەیر لەوەدایە بەرهەم ساڵەح و جەلالیەكان دڵیان بەوە ئاوی خواردووەتەوە كە سەرنوسەری گۆڤاركە لە سەر كار لابراوە، ئەبێت بەرهەم ساڵەح باش بزانێت كە ئەو ڕاپۆرتە تەعبیرە لە خودی مەسعود بارزانی و نیچیرڤان. چونكە ئەوەی تۆزێك هوشیاری هەبێت دەزانێت كوڕ نیە لە ناو پارتیدا بەبێ بنەماڵە پەنجە بكات بە ئاودا.
سەرەڕای ئەو هەموو بێدەسەڵاتیەی بەرهەم ساڵح و قەبوڵ كردنی ئەو هەموو سوكایتیە پێی دەكرێت، كەچی زۆر خەڵفاوانە سەردانی شارەكانی كوردستان دەكات و بەڵێنی پرۆژەی خزمەت گوزاری دەدات. ئەوە لە كاتێكدایە كە لە پەرلەمانی كوردستان بە گیوەرەی ئەو پرۆژە یاسای بودجە كە لەلایەن لیستی دەسەڵاتەوە پەسەندكرا، پارە بۆ پرۆژەكانی پاریزگاو شارو شارۆچكەكان دیاری كراوە. پرسیارەكە لێرەدا ئەوەیە، ئایە بەڵێندانی پرۆژەی تری خزمەت گوزاری و لە دەرەوەی ئەو پرۆژەیاسایە پارەكەی لە كیووە دێت؟ ئەگەر بودجەی تری شاراوە هەیە لەم وڵاتەدا ئەی پەرلەمانتارانی ئۆپۆزسوێن ئیشیان چییە؟
بەرهەم ساڵەح لە بەردەم سێی ڕییانیەكدایە ئەویش ئەوەیە، یان ئەوتا ئەبێت قەبوڵ نەكات كە حكومەتەكەی لە سێبەردا بمێنێتەوە، یان هەروەكو ئیستا سوكایەتی قەبووڵ بكات، یان دەست لە كار دەكێشێتەوە. چاوەڕوان دەبێن بزانینن كام لەو سێ ڕێگایە هەڵ دەبژێرێت.
[email protected]


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە