کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


به‌ڕێوبه‌ری پێشوی برایم خه‌ڵیل باجی قسه‌یه‌کی ڕاستی خۆی داوه‌ !

Wednesday, 02/11/2011, 12:00







له‌ کوردستانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی دوو بنه‌ماڵه‌ی بارزانیی و تالەبانی، قسه‌کردن و درکاندنی راستییەکانیش باجی ده‌وێت .
ئێواره‌ی‌ دوێنێ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ پێشووی‌ گومرگی‌ ئیبراهیم خه‌لیل له‌شاری‌ زاخۆ بێ سه‌ر و شوێن كرا، تائێستاش چاره‌نوسی‌ نادیاره‌.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ که‌سوکاری (سه‌ید ئه‌كرم خالید) به‌ڕێوه‌به‌ری‌ پێشووی‌ گومرگی‌ ئیبراهیم خه‌لیل به‌کوردستانپۆستیان ڕاگه‌یاند، که‌ ئێواره‌ی‌ دوێنێ كاتێك سه‌ید ئه‌کره‌م خالید له‌ كۆلێژی‌ نه‌ورۆز له‌ دۆهۆکه‌وه‌ به‌ره‌و زاخۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه له‌ڕێگه‌ له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكی چەکدارەوە ده‌یفڕێنن و ونده‌کرێت، هەر ئەو سەرچاوەیە به‌ کوردستانپۆستیان ڕاگه‌یاند که‌ هۆكاری‌ بێ سه‌روشوێنكردنی‌ به‌ڕێوه‌به‌ریی‌ پێشووی‌ گومرگی‌ ئیبراهیم خه‌لیلی‌ بۆ ئه‌و لێدوانانه‌ گه‌ڕانده‌وه‌، كه‌ ماوه‌یه‌ك له‌ مه‌وپێش (سه‌ید ئه‌کره‌م خالید) دابووی‌، تێیدا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كردبوو پاره‌ی‌ گومرگه‌كه‌ برایم خه‌ڵیک ده‌چێته‌ گیرفانی‌ جێگری‌ سه‌رۆكی‌ پارتی‌یه‌وه، واته‌ ده‌چێته‌ گیرفانی بنه‌ماڵه‌ی بارزانییەوه‌ . هه‌ر وه‌ها سه‌رچاوه‌که‌ ئه‌وه‌ی ووت ئێمه‌ گومانمان نه‌ما، که‌ ده‌سه‌ڵاتی پاراستن له‌ پشت ئه‌م کاره‌وه‌ن، چونکه‌ هه‌ر دوای چه‌ند کاژمێرێک ، هێزێک هه‌ڵده‌کوتنه‌ سه‌ر ماڵه‌که‌ی (سه‌ید ئه‌کره‌م خالید) له‌ زاخۆ و هه‌رچی که‌ره‌سه‌ هه‌یه‌ به‌ کۆمپیوته‌ر و چه‌ک و شته‌ دیاره‌کانی سه‌ید ئه‌کره‌میان بردووه‌ و یه‌ک دووانێك لەو کەسانەش سه‌روچاویان پێچرابوو، که‌س و کاره‌که‌شی کاتیک په‌یوه‌ندی ده‌که‌ن به‌ ‌.رائید محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری‌ پۆلیسی‌ زاخۆ، به‌ڵام رایگه‌یاند كه‌ ئه‌وان ئاگاداری‌ رووداوه‌كه‌ نین.

 



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە