ئه‌و خۆفرۆشانه‌ی که شایسته‌ی گوێ لێگرتن نیین، عه‌لی کوڕی قازی محه‌مه‌د به نموونه
Monday, 23/08/2010, 12:00
ئه‌فسووس ئه‌م جیهانه جوانکیله و تژی له سه‌روه‌ت و سامانه‌مان، به هۆی مرۆڤه دڕنده‌و جانه‌وه‌ره‌کانه‌وه، بۆته دۆزه‌خێکی قات قڕی و نه‌هامه‌تی. به‌هۆی ئه‌و مرۆڤه جانه‌وه‌ر و دڕندانه‌وه، کار و کاره‌ساتێک ده‌بینن و ده‌بیستین که به‌گوێ و چاوی خۆمان باوه‌ڕ نه‌که‌ین.
پاش دواین لێدوانی جه‌هه‌په‌ییه‌کان، که ته‌نها (چاره‌سه‌ر، بۆ کێشه‌ی کورد له باکووری کوردستان، بیر‌و بۆ چوونه‌کانی که‌مال ئه‌تاتورکه) . مه‌به‌ستی جهههپهییهکانیش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت، که‌وه‌ک کۆمه‌ڵکوژیه‌که‌ی ده‌رسیمی ١٩٣٦ه، که‌بووه هۆی به‌کۆمه‌ڵ کوشتنی زیاتر له ٩٠٠٠٠ که‌س مرۆڤی سڤیل و بێبه‌رگری کورد.
ئه‌و لێدوانه فاشستانه‌ی لێپرسراوانی جه‌هه‌په، بووه هۆی ئه‌وه‌ی له‌و %٩٠ کورده عهلهویهی که ئه‌ندامی حزبی جه‌هه‌په بوون، واز له جه‌هه‌په بهێنن.
به واتایه‌کی دیکه جه‌هه‌په‌ییه‌کان ئه‌ندامیان له باکووری کوردستان نه‌ما، بهداپیانانی خۆیان، مه‌هه‌په‌ییه‌کان(فاشسته‌کان)، پێشتر ئه‌ندامیان له باکووری کوردستان نه‌ماوه، ئه‌وه‌ش به‌هه‌وڵ کۆششی پارتی کرێکارانی کوردستان و بڵاو کردنه‌وه‌ی ووشیاری نه‌ته‌وه‌یی.
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=00838df7جه‌هه‌په‌ییه‌کان،گه‌ڕان........ گه‌ڕان که‌سێکی هه‌م کورد هه‌م عه‌له‌وی، هه‌م خه‌ڵکی ده‌رسیم که سه‌رجه‌م که‌سوکار و خێڵه‌که‌ی دراوسێ و ناسیاوه‌کانی ئه‌م کورده جانه‌وه‌ره که ناوی " که‌مال کلیچدار ئۆغڵو" هیان کرده سه‌رۆکی پارته‌که‌یان، تا خه‌ڵکی نه‌گه‌به‌ت و کاڵفامی پێ له‌خشته‌به‌رن.
ئێستا که‌مال کلیچدار ئۆغڵو هه‌روه‌ک (عه‌لی قازی) بۆته قسه‌که‌ری کورد!
که‌مال کلیچکدار هه‌روه‌ک زۆربه‌ی فاشسته‌کانی تورک ئه‌ڵێ: کۆمه‌ڵ کوژییه‌که‌ی ده‌رسیم، هیچ په‌یوه‌ندیه‌کی به که‌مال ئه‌تاتورکه‌وه نییه. چونکه ئهتاگورگ دامه‌زرێنه‌ری جه‌هه‌په‌یه.
ئه‌مڕۆ٢٠ ئۆگۆستی٢٠١٠ سه‌رجه‌م ڕۆژنامه‌کان و تێڤیه‌کانی تورکیا له‌زمانی جهنهڕڵێکهوه گووتیان و نووسیان، که‌سه‌رجه‌م کۆمه‌ڵکوژیه‌کان به فه‌رمانی خودی که‌مال ئهتاگورگ بووه.
عه‌لی قازی کوڕی قازی مه‌حه‌مه‌دی نه‌مریش، که قازی نه‌مر ئه‌و که‌سایه‌تییه بوو، گیانی خۆی به‌گه‌ل و نیشتیمان به‌خشی. ئه‌گه‌رچی که ووردوو درشتمان له ڕۆژگاره‌کانی ئه‌واندا نه‌ژیابین، ئه‌وا له ڕێگای خوێندنه‌وه ئاگادارین، که ئه‌و که‌ڵه پیاوه که‌سایه‌تیه‌ک بووه، که نه‌ک ته‌نها گه‌لی کورد به‌ڵکوو جێگای شانازی هه‌موو مرۆڤایه‌تییه، جێگای ئه‌و مرۆڤه نه‌مره هه‌میشه له دڵ ده‌روونماندا هه‌تا هه‌تایه ده‌مێنێت، به‌ڵام ئه‌فووس کوڕی ئه‌و که‌ڵه مێرده، که ناوی عه‌لی قازییه و به (کوڕهڕهش) ناسراوه له‌و ڕۆژه‌وه زمانی سیاسی پژاوه، نوێنهروو باوه‌ڕپێکراوی شای ئێرانی گۆڕبه‌گۆر بووه.
پله و پۆستی عه‌لی قازی به‌و ئاسته گه‌یشت، که له نوێنه‌ری کۆنسوڵگه‌ری ئێران له ئه‌ڵمانیا زۆر گه‌وره‌تربوو، عه‌لی قازی نوێنه‌ر و ڕاوێژکاری ئیکۆنۆمی شای گۆڕبه‌گۆڕ بوو، له ئه‌ڵمانیا.
ئه‌ڵمانایا، دوای ئه‌مه‌ریکا گرنگترین ده‌روازه‌ی بازرگانی ئێران بوو، سه‌رده‌می شای گۆڕبه‌گۆڕ. ههربۆهیهش ده‌بێت که‌سێک باوه‌ڕپێکراو و شایسته بۆ ئه‌و پۆسته دابندرێت، که جیگاو متمانه‌ی شا و پرۆژه‌ی بازرگای ئێران بێت، که چاودێرێک و کهسكی به‌ئه‌مه‌ک بێت.
شانشینی ئێران هه‌زارن ساواکی و شاپه‌رست ئێران په‌رستی هه‌بوو، به‌ڵام شا له‌ناو ئه‌و هه‌موو دۆست و کۆیله‌ی بنه‌ماڵه‌ی شاپه‌رستی له عه‌لی قازی باشتریان نه‌دۆزیه‌وه!
عه‌لی قازی له‌گه‌ڵ سه‌ردار جاف نزیکترین که‌س بوون، پڕ ماناترین که‌سانی ده‌ورو به‌ری شا بوون. ته‌نانه‌ت سه‌ردار جاف پاسه‌وان و چاودێری به‌رده‌رگای نووستنه‌که‌ی شا بوو، چونکه شا متمانه‌ی به‌که‌سی دیکه نه‌بوو.
عه‌لی قازیش هه‌روه‌ک که‌مال کلیچ، باوکی که قازی نه‌مره، سه‌یف قازی که ئامۆزای قازیه، سه‌در قازی مامی، فهیزوڵابهگ ، مامی دایکی، له‌گه‌ڵ ٢٩ که‌س خزمی نزیک و که‌سووکاری به فه‌رمانی شا له سێداره‌دران. ئاشکراشه، که چۆن عه‌لی قازی بۆته جێگای متمانه‌ی شا، که ئه‌و هه‌موو خوشهویستانهی له سێداره‌دراون!
که‌سێکی وه‌ک عه‌لی قازی هێنده جێگای متمانه‌ی دوژمنێک بێت، ئایا شاسیته‌ی ئه‌وه‌یه گوێی لێ‌بگیردرێت؟
جگه له‌وه‌ش، هه‌رکه شا ڕوخا، عه‌لی قازی کۆڵه‌که‌ی پێچایه‌وه و له ئه‌ڵمانیاوه ڕوویکرده به‌غداد، به‌غدادیش بنکه و باره‌گای بۆ دروست کرد، له پشتی قه‌ڵادزێوه، نزیک به خڕی ناوزه‌نگ!
عه‌لی قازی به‌و پێیه‌ی که جێگه‌ی متمانه‌ی شا بووه، هێنده سامانی هه‌بوه، پێوسیتی به کرێدانی خۆی نه‌کات بۆ سه‌دام، چونکه به‌رزترین پله‌وه پایه‌یی له‌ده‌سه‌ڵاتی شا هه‌بوو، جا ئیتر کوڕهڕهش چ پێویستی به کاره پیسه هه‌بوو، که پاش ڕژانی ئه‌و هه‌موو خوێنه، دووباره و سێباره ببێته هۆی ڕژانی خوێنی سه‌دان هه‌زارن له ڕۆڵه‌ی گهکهلهکامان؟
ئه‌فووس عه‌لی قازی له کوێوه بای بێت، بۆ ئه‌و گرنگ نییه، شه‌نی خۆی ده‌کات، قیروسا باوکی له سێداره دراوه، قیروسیا چاره‌نووسی گه‌ڵیک به‌ده‌ستی شا بۆ١٠٠ دورخرا.
کوڕه ڕه‌ش وه‌ک مه‌کینه‌ی قاوه‌ت ئۆماتیکی، براده‌ری و خزمایه‌تی نایخوا، هه‌تا پاره‌که نه‌که‌یته، مه‌کینه‌که‌وه، قاوه‌ت ناداتێ.
عه‌لی قازی و سه‌ردار جاف ده‌یان توانی، شا بتۆپێنن بۆشی ده‌ربچن، یا شایان بکوشتایه و هه‌وڵێ کوده‌تایان بدایه، نه‌یانکرد، گیرفانی خۆیان، که‌یف و سه‌فای خۆیان به به‌هاترین سه‌روه‌ری ناگۆڕییهوه.
ئه‌وه چ ویژدانێکه چاره‌نوسی گه‌ڵێک، گیان له‌ده‌ستدانی که‌سوکاره‌که‌ت به‌ده‌ستی که‌سێک تیرۆرکرابێت، ئه‌میش پاسه‌وانی شه‌وانی بێت!؟
سه‌یر له‌وه‌شدایه، که سه‌رۆکی پارتێکی کوردیی بێت، پارتی ئازادیی کوردستان.
له‌وه‌ش سه‌یرو سه‌مه‌ره‌تر، ده‌بێته ڕاوێژکراو قسه‌که‌ری نهژادپهرسترین و توند‌و تیژترین پارتی نه‌ژاد په‌رستی ووڵاتی سوید، به‌ناوی (نادر عه‌له‌وی).
ناوه‌ڕاستی ٨٠کان ووڵاتی سوید، مافی په‌نابه‌ری نه‌دا به‌که‌سێکی عێراقی و ڕه‌وانه‌ی عێراقی کرده‌وه، دوای ١٠ ڕۆژ ئه‌و که‌سه له عێراق له سێداره‌درا. هه‌رچه‌ند وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و کاته‌ی سوید هه‌وڵی زۆری‌دا، که له سێداره نه‌درێت، به‌ڵام که‌ڵکی نه‌بوو، ئێستا خزمێکی نزیکی ئه‌و که‌سه که له سێداره درا، قسه‌که‌ری پارتێکی نه‌ژاد په‌رستی سویدی به‌ناوی (سڤه‌ریا دیموکراته‌ر)ی سوید، ناو براو (نادر عه‌له‌وی)، قسه‌که‌ری فه‌رمی سڤه‌ریا دیموکرات.
پارتیی سڤه‌ریا دیموکراته‌کان له سوید، سه‌ر زمانیان بنی زمانیان به ئاشکرا و نهێنی به‌رنامه‌ی نهێنی شاره‌وه‌یان ده‌رکردنی بێگانه‌یه له سوید، ئه‌وان پێیان وایه که ڕه‌گه‌زی سویدی ڕه‌گه‌زێکی ڕه‌سه‌نه، گه‌لانی دیکه، شایسته‌ی ژیان نین، ئه‌وان باوه‌ڕیان وایه که ده‌بێت، گه‌لانی دیکه سه‌رجه‌م له‌ناو ببرێن، ئه‌وان به ئاشکرا ئه‌ڵێن سوید ته‌نها بۆ سویدی، دوا ئارمیان بڵاوکردنه‌ی کیژێکی پرچ زه‌رده و له‌سه‌ریان نووسیوه، ئێمه سویدین. ڕۆژنامه‌ی ئافتن بلادتی سویدی ڕۆژی ٢٤ی ٥ی٢٠١٠ خه‌تێک گه‌وره نووسیویه، بێگانه و له‌گه‌ڵ پارتی سڤه‌ریا دیموکراته‌کانه!
http://www.aftonbladet.se/nyheter/valet2010/article7178127.abدکتۆر عوسمان مه‌حمود سۆرانی له نامیلکه‌یه‌دا به‌ناوی(تقییتم مسیره السوره الکردیه و انهیارها و الدرس و العبر المستخلسه منها) ده‌یان به‌رانبه‌ر به قانع فه‌رد و زیاتریش، هه‌موو هۆکاره‌کانی ئاشاباتاڵ ده‌خاته ئه‌ستۆی مسته‌فا به‌رزانی، به‌شێوه‌یه‌کی ئاکادیمی و مه‌یدانی، که‌چی ئێستا، له سه‌دا سه‌د پێچه‌وانه‌ی نووسینه‌کانی خودی خۆی ده‌دوێت.
جا به کام دوکتۆر عوسمان باوه‌ڕبکه‌ین، ئه‌و دوکتۆره‌ی که ئه‌و نامیلکه‌ی نووسیوه، یا ئه‌و دوکتۆره‌ی که ئێستا دژی قسه‌کانی خۆی وڕێنه ده‌کات؟
جه‌لال حسامهدینیش زیاتر له ٤٠ ته‌مه‌نی خۆی به سووکایه‌تی و دژایه‌تی مسته‌فا به‌رزانیه‌وه خه‌ریکرد و ئه‌و دژایه‌تیه‌ی جه‌لال بووه هۆی گیان له‌ده‌ستدانی سه‌دان هه‌زار لاوی کورد، ماڵوێرانی نه‌ته‌وه‌که‌مان، ئێستا له سه‌دا سه‌د پێچه‌وانه‌ی قسه‌کانی خۆی ده‌دوێت، ئایا چاو‌ڕێی چی له‌م که‌سه ده‌کرێت. ئه‌وروپیه‌کان په‌ندێکیان هه‌یه پێی ئه‌ڵێن قه‌یناکا درۆی سپیه.
ئایا ئه‌م درۆیانه‌ی تاڵه‌بانی درۆی سپیه، یا ڕه‌شه، یا هه‌موو ڕه‌نگه‌کانه؟
مه‌زهه‌ری خالقی، که‌سێکی ساواکی بوو، که ناوی له کتاب٧٠٠٠ ساواکیدا هاتوه و هێشتا ساواکی بوونی له هه‌موو ڕێخراوه کوردیه‌کان پێباشتره، ئاخر که‌ی ووته‌ی ئه‌مانه جێگای متمانه‌ن؟
دوکتۆر حسێنی خه‌لیقی که ئه‌و خۆی له بیرهوهریهکانییدا(ژان ه ژیان) نووسیویه که من ساواکی بووم، هه‌روه‌ها پاش ڕوخاندنی شا، یه‌کێک بووه له‌وانه‌ی که ئۆپۆزێۆنی سه‌رجه‌م ڕێخراوه‌کانی دژ به خومه‌ینیان بۆ ده‌وڵه‌ت ئاشکرا کردوه، تا له سزایان بده‌ن.
واتا د. خه‌لیقی وه‌ک ئیتلاعاتیهک، خه‌به‌ری له چریک و کۆمه‌نیست ده‌نگه که‌ویی نه‌کراوه‌کان داوه.
سه‌رده‌می شا ساواکی بوو، دوای ئه‌وه ته‌سلیمی رژێمی ئیسلامی ئێران بوو، وه‌کو ئیتیڵاعاتێک زانیاری پێ ده‌دان، به‌ڵام کاتێک ده‌زانن، که د خه‌لیقی کاتی خۆی ساواکی بوه، له‌و لیژنه ده‌ریده‌که‌ن، هه‌رچی ده‌کات و ناکات، به‌هاوکاریی ئاوه‌ڵزاواکه‌ی که ئه‌ویش ئیتلاعاتی بووه، نایگه‌ڕێننه‌وه بۆ سه‌رپه‌رشتی دانیشگاکان، ناچار، په‌نا ده‌باته به‌ر ده‌سه‌ڵاتی سه‌دام.(افشاگری چریکها).
ئیتر هیودارم، که ئه‌م که‌سایتییانه نه‌بنه ده‌م ڕاستی خه‌ڵک و خه‌ڵک گوێیان بۆ ڕانهدێرێت، ڕیسوا بکرێن، ئه‌مانه خۆیان بورهانیان کردوه، که که‌سانی هه‌لپه‌رست و خۆپه‌رستن و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تاکی خۆیان هه‌رچیان له‌ده‌ست بێت ده‌یکه‌ن.
مرۆڤ ڕه‌نگه به‌هه‌ڵه بکه‌وێته داوێکه‌وه، جارێک دووجار، سێ‌جار، ئه‌وه‌ی کردتان کردتان ڕووتان ڕه‌شه، گوناهی من نییه، به ئاوی هه‌موو ده‌ریاکان خاوێن نابننهوه، به‌ڵام ده‌توانن، له پای ئه‌و هه‌موو خیانه‌ته، ئاو‌ڕیک له‌گه‌له نه‌گه‌به‌ت و بێکهسهکهتان بده‌وه، له جیاتی درۆهۆنینهوهو، له خشته‌بردنی خه‌ڵکه ڕه‌ش و ڕووتهکهمان.
نوکته‌یه‌کی تراژیدی کۆمێدیی هه‌یه ئه‌ڵێ: که‌سێک ناولهپێ پڕ ده‌کات له گه‌نم، هه‌ردوو په‌نجه‌ی دۆشاو مژه و ئه‌سپێ کوژه‌ی به‌یه‌که‌وه ده‌به‌ستێت و ده‌ستی بۆ ئاسمان به‌رز ده‌کاته‌وه.
لێی ده‌پرسن ئه‌وه چی ده‌که‌یت؟
ئه‌و که‌سه له‌وه‌ڵامدا ئه‌ڵێ: چۆله‌که ده‌گرم.
چۆن؟
چۆله‌که دێت، سه‌ر له نێو په‌نجه‌ی دۆشاو مژه و ئهسپێکوژهمهو ده‌هێنێته ژووره‌وه بۆ ناو له پی ده‌ستم، تا گه‌نم بخوا، منیش خێرا په‌نجه‌ی دۆشاو مژه و ئهسپێکوژهم به یه‌که‌وه ده‌گرم، ئه‌وسا ملی چۆله‌که‌که ده‌گرم.
کابرای پرسیارکه‌ر ئه‌ڵێ: به‌خوا که‌ریت.
چۆلهکهگرهکه ئه‌ڵێ: نا من که‌ر نیم، ئه‌وانه که‌رن، که نوره‌یان گرتوه، که چۆلهکم گرت، چۆله‌که‌یان پێبفرۆشم.
سوکرات له ووتویهکیدا ئه‌ڵی: گه‌وره‌ترین تۆڵه به‌خشینه، ئه‌وه مرۆڤی ترسنۆک و بوده‌ڵه‌یه که له‌کاتی تۆڵه سهندهنهوهدا ڕێژه‌ی ئادرنالینی ده‌گاته ئاستی ڕێژه‌ی گیانداره دڕنده‌کان، چونکه مرۆڤه کۆڵه‌واره ئه‌قڵ جامبووهکان، هێشتا وه‌ک گیانداراێکی دڕنده بیر ده‌که‌نه‌وه و بیرکردنه‌وه‌یان له ئاستی گیانداره، دڕندهکاندایه. ئه‌گه‌ر وا نییه، چ پێویستی به‌و هه‌راو به‌زم و ڕه‌زمه‌ی ده‌کرد، دژ به ئه‌حمه‌د میره و گۆڤاری لێڤین؟
قاره‌مانی له‌وه‌دایه که‌ده‌سه‌ڵات، جوانمێرانه ده‌می ئه‌وانه دابخات، که خه‌ڵکی ڕه‌شۆکی هه‌ڵده‌نێن بۆ کوشتن، دروستکردنی ئاسمانێکی فهوازا و مهاته‌رات.
با له‌شکری ملێۆنههای نووسه‌ری ده‌رباری شای ئێران په‌ندێک بێت، که نه‌یان توانی به‌ری ڕۆژ به پێنووسه ده‌ربارییه‌کان بگرن.
من مرۆڤێکی سالمم نه‌دی له‌وانه‌ی دژ به قانعی فه‌رد وه‌ستاون، سه‌رجه‌میان مرۆڤی ترسنۆک، بوده‌له، مشه‌خۆر، له‌سه‌ر هه‌ر هه‌مووشیانه‌وه مرۆڤی خۆفرۆش، به دوخۆره درۆزنهکهمانهوه، دوکتۆر مه‌حمود عوسمان سۆرانیشه‌وه.
مه‌لا به‌شیری ئه‌ندام په‌رلامان، ده‌ڵێ: تورکیا تازه‌ترین مۆدێلی ماردسیدی پێشکه‌ش کردوم،
زۆر چاکه، ئه‌ی بۆ تورکیا، ئاپی عه‌نته‌ری تیرۆرکرد؟
عه‌بدوڵا گول به‌خێرهاتنی نوره‌دین وه‌یسی سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌ی (رووداو) ده‌کات وه‌ک که‌سایه‌تی کوردستانی باشوور که‌چی سه‌دان نووسه‌ری کورده‌کانی باکوری کوردستانی له زیندان توند کراوه و ده‌یان سه‌دانی دیکه‌شی تیرۆر کردوه.
مه‌سعود به‌رزانی له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌نووسیدا، به عومه‌ر فارسی کوردستان نێت ئه‌ڵێ: کاک عومه‌ر فه‌رموو. به‌ڵام ده‌می سه‌رده‌شت عوسمانیش پڕده‌کات له گولله!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست