ووته‌ی هیوا ئه‌حمه‌د له خۆپیشاندانی له‌نده‌ن دژ به هه‌موارکردنی یاسای خۆپیشاندان له کوردستان
Monday, 17/01/2011, 12:00
ئاماده‌بووانی به‌رێز
سه‌ره‌تا ئێمه‌ش به ناوی سه‌نته‌ری دژی له سێداره‌دانه‌وه به‌خێرهاتنتان ده‌که‌ین بۆ ئاماده‌بونتان له‌م کۆبوونه‌وه و خۆپیشاندانه ناره‌زایه‌تییه دژ به هه‌موارکردنی یاسای ریکخستنی خۆپیشاندان له کوردستان له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مرۆی هه‌رێمی کوردستانه‌وه.
به‌رێزان؛ جه‌ماوه‌ری ئازادیخوازی هه‌رێمی کوردستان ماوه‌ی چه‌ند ساڵێکه بزووتنه‌وه و جوڵانه‌وه‌یه‌کی ناره‌زایه‌تیان ده‌ستپێکردوه له پێناو به‌ده‌ستهێنان و به‌رفراوانکردنی هه‌رچی زیاتری ئازادی سیاسی و خۆپیشاندان و رۆژنامه‌گه‌ری و راده‌ربرین و دژی گه‌نده‌ڵی و هه‌روه‌ها له‌پێناو باشکردنی ژیان و گوزه‌ران و بژێوی رۆژانه‌یاندا له به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارنی ئه‌مرۆی کوردستان و به تایبه‌تیش هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار، که هۆکاری سه‌ره‌کی ئه‌و هه‌لومه‌رجه ناله‌باره‌ی خه‌ڵکن. ئه‌م جوڵانه‌وه ناره‌زایه‌تییه‌ی خه‌ڵکی ئازادیخواز و رۆشنبیران و نوسه‌ران و میدیای ئه‌هلی و رۆژنامه‌نووسان و هه‌ڵسوڕاوانی بواری مافه مه‌ده‌نییه‌کان تا هاتووه په‌ره‌ی زیاتری سه‌ندوه و به‌هێزتر و رادیکاڵتر بووه به‌جۆرێک که ئه‌مرۆ گه‌یشتۆته خاڵێک که له ناوه‌ڕۆکدا راسته‌وخۆ که‌وتۆته به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مرۆی کوردستان و به‌تایبه‌تیش پارتی دیموکرات. ئه‌مڕۆ ئیتر کێشمه‌کێشمی نێوان ده‌سه‌ڵات و جه‌ماوه‌ری ئازادیخوازی کوردستان له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی ئازادی و مافه مه‌ده‌نییه‌کانی خه‌ڵک به ئاشکراو زۆر به‌روونی ده‌بینرێت. له لایه‌که‌وه جه‌ماوه‌رێکی نارازی ده‌بینرێت که له هه‌وڵ و خه‌بات و قوربانیداندایه له پێناو به‌ده‌ستهێنانی هه‌رچی زیاتری ئازادیه‌کان و باشکردنی ژیانیاندا، له لایه‌کی تریشه‌وه ده‌سه‌ڵاتێکیش هه‌یه که به‌هه‌موو توانایه‌وه له‌هه‌وڵی دانانی به‌ربه‌ست و بهرتهسکردنهوی زیاتر‌و سه‌رکوتکردنی ئه‌و ئه‌و هه‌وڵ و تێکۆشانه‌ی جه‌ماوه‌ری ئازادیخوازی کوردستاندایه.
له‌به‌رامبه‌ر په‌ره‌سه‌ندن و به‌هێزتربوونی زیاتری ئه‌م بزووتنه‌وه ناره‌زایه‌تییه جه‌ماوه‌رییه‌ی خه‌ڵکی کوردستاندا، وه‌ک کاردانه‌وه‌یه‌ک، ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان به‌رده‌وام و رۆژانه له‌هه‌وڵی دروستکردنی رێگری و به‌رگرتن و به‌رته‌سکردنه‌وه‌ی دان، وه سه‌ره‌نجام خه‌ریکی پلاندانن بۆ سه‌رکوتکردن و پاشه‌کشه‌پێکردنی. هه‌موارکردنی یاسای ریکخستنی خۆپیشاندان که له راستیدا یاسای قه‌ده‌غه‌کردنی خۆپیشاندانه نه‌ک ریکخستنی خۆپیشاندان، له لایه‌ن په‌رله‌مانی کوردستان و سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمه‌وه، سیاسه‌ت و هه‌نگاو پلانێکه له راستای به‌رته‌سکردنه‌وه‌ی هه‌رچی زیاتری ئازادییه‌کان و سه‌پاندنی سه‌رکوت و دیکتاتۆرییه‌تی بێپه‌رده له کوردستاندا.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئاشکرایه جه‌ماوه‌ری نارازی ئه‌مڕۆی کوردستان و هه‌ڵسوڕاوانی بواری مافه مه‌ده‌نیه‌کان و رۆژنامه‌گه‌ری و مافه‌کانی مرۆڤ و ژنان، ئه‌وه‌یان نیشانداوه به ده‌سه‌ڵاتداران که به‌ئاسانی مل به‌م هه‌وڵ وسیاسه‌ته سه‌رکوتگه‌ریانه‌ی ده‌سه‌ڵات ناده‌ن و له پێناو به‌ده‌ستهێنانی مافه مهدهنیهکانیندا درێژه به‌خه‌بات و تێکۆشان ده‌ده‌ن و به‌ئاسانی سه‌نگه‌ر چۆڵ ناکه‌ن، که ناره‌زایه‌تی و خۆپیشاندان و کۆبوونه‌وه‌کانی ده‌وره‌ی رابردوو دژ به تیرۆری رۆژنامه‌نووسان و به‌رته‌سکردنه‌وه‌ی ئازادی رۆژنامه‌گه‌ری و ده‌ربرینی بیروڕا، هه‌روه‌ها ئه‌مرۆش خۆپیشاندانه‌کان دژ به یاسای هه‌موارکردنی خۆپیشاندان له زۆربه‌ی شار‌و شارۆچکه‌کانی کوردستان و ده‌روه‌ی وڵات سه‌لمێنه‌ری ئه‌و راستیه‌یه و نیشانده‌ری ئه‌و ناره‌زایه‌تیه زیندوو و به‌رده‌وامه‌ی خه‌ڵکی کوردستانن له پێناو به‌ده‌ستهێنانی ئازادیه‌کان و باشکردنی بژێوی ژیانیاندا.
ئێمه وه‌ک سه‌نته‌ری دژی له سێداره‌دان و بزووتنه‌وه‌ی دژی له سێداره‌دان پشتیوانی و هاوکاری ته‌وای خۆمان بۆ ئه‌م ناره‌زایه‌تیانه‌ی جه‌ماوه‌ری کوردستان و به‌دیاریکراویش خۆپیشاندان و کۆبوونه‌وه ناره‌زایه‌تیه‌کانی ئه‌م دوایه دژ به هه‌موارکردنی یاسای خۆپیشاندان له ناوه‌وه وده‌روه‌ی هه‌رێمی کوردستان راده‌گه‌یه‌نین و خۆمان به‌به‌شێک له‌و بزوتنه‌وه ناره‌زایه‌تییه له پێناو به‌ده‌ستهێنانی ئازادیه‌کاندا ده‌زانین. به‌هێز بوون و به‌سه‌رکه‌وتنگه‌یاندنی ئه‌م بزووتنه‌وه ناره‌زایه‌تیانه له پێناو به‌ده‌ستهێنای ئامانجه‌کانیدا و پاشه‌کشه‌کردن به ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مرۆی کوردستان و پوچه‌ڵکردنه‌وه‌ی هه‌وڵ و پلان و سیاسه‌ته دژی ئازادیه‌کانیان، هه‌نگاوێکه له‌راستای به‌هێزکردنی بزوتنه‌وه‌ی دژی له‌سێداره‌داندا، له هه‌مان کاتدا کاریگه‌ریه‌کی جدی و راسته‌خۆی ده‌بێت له‌سه‌ر خه‌باتی بزوتنه‌وه‌ی دژی له سێداره‌دان له پێناو قه‌ده‌غه‌کردنی سزای دژی ئیناسانی له‌سێداره‌دان که ئه‌مرۆ له کوردستانیشاد به‌رێوه ده‌چێت و تا ئێستا له زیندانه‌کانی کوردستاندا نزیک به 135 زیندانی هه‌یه که سزای له سێداره‌دانیان به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه.
به‌هه‌مان شێوه به‌هێزبوون و چونه‌پێشه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی دژی له سێداره‌دان له کوردستان به‌هه‌ر راده‌یه‌ک بێت، کۆمه‌کی جدی ده‌کات به به‌هێزبوونی ڕه‌ووتی بزووتنه‌وه ناره‌زایه‌تیه‌کانی جه‌ماوه‌ری نارازی کوردستان له پێناو به‌ده‌ستێنانی ئازادیهکانیاندا، چونکه قه‌ده‌غه‌کردنی سزای له سێداره‌دان له هه‌ر وڵات وشوێنێکدا وه‌ک تاوان و کوشتنێکی دڕنده‌ی ده‌ست ئه‌نقه‌ست که ده‌سه‌ڵات به‌ناوی یاساوه ئه‌نجامی ده‌دات دژ به خه‌ڵک، ههنگاوێکی گرنگه له راستای نه‌هێشتنی سه‌رکوت و ترساندن و تۆقاندنی خه‌ڵک و کۆمه‌ڵگه، به‌مه‌ش بواری زیاتر بۆ خه‌ڵک ده‌کرێته‌وه تا بێنه مه‌یدانی خه‌بات و هه‌رچی زیاتر مافه مه‌ده‌نیه‌کانیان به‌ده‌ستبهێنن و له ئازادی زیاتر به‌هره‌مه‌ند بن. هه‌ر بۆیه ئه‌مه دوو بزووتنه‌وه‌ی لێکپێکههڵکراون و کاریگه‌ری راسته‌وخۆیان له‌سه‌ر یه‌کتر هیه، لێره‌وه ئێمه له‌هه‌وڵی جدیدا ده‌بین له‌پێناو لێکهه‌ڵپێکانی زیاتری ئه‌م دوو بزتوتنهوهیهدا. هه‌روه‌ها لێره‌شه‌وه بانگه‌وازی سه‌رجه‌م ئازادیخوازان و هه‌ڵسواڕاوانی ئه‌م دوو بزوتنه‌وه‌یه ده‌که‌ین که هه‌وڵ و خه‌بات و هه‌نگاوه‌کانمان زیاتر درێژه پێبده‌ین و هه‌رچی زیاتر یهکیبخهین و به‌هێزتری بکه‌ین له پێناو به‌ده‌ستهێنانی ته‌واوی ئازادیه‌کان و پاشه‌کشه‌کردن به سه‌رکوت و لههامانکاتیشدا له پێناو قه‌ده‌غه‌کردنی سزای پڕ له دڕندیی و به‌ربه‌ریانه‌ی له سێداره‌دان له کوردستاندا.
بژی ئازادی بێقهیدوشهرتی خۆپیشاندن
سهرکوتوبێت خه‌باتی خه‌ڵکی کوردستان له پیناو به‌ده‌ستهێنانی ئازادی و مافه مه‌ده‌نیه‌کان و قه‌ده‌غه‌کردنی سزای له‌سێداره‌داندا
16/1/2011
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست