یەکێک لە هۆکارەکانی یانزەی سێپتێمبەری ٢٠٠١ (بەشی سێیەم)
Sunday, 18/05/2014, 12:00
بۆ زیاتر تێگەشتن لەمەبەستی ئەم ووتارە تکایە کلیك لەسەر ئەم لینکە بکە:
http://www.belfasttelegraph.co.uk تۆ یان لەگەڵ ئێمەدای، یان لەگەڵ تیرۆریستان (جۆرج بۆش) ٢٠/١١/٢٠٠١
هەر لەدوای هێرشەکەی ١١/٩ یەکسەر پەنجەی تۆمەت بۆ بن لادن درێژ کرا. ناو و وێنەی ئەو کەسانەی فڕۆکەکانیان هایجاك کرد ئاشکرا کرا. هەر دوای ئەم هێرشە ،جۆرج بۆش ناسنامەی هێرش بەرانی وەك کارێکی دژە مرۆڤایەتی و دژ بە دیموکراتیەت ناوزەند کرد. هەر بۆیە چەندین ناوو تایتڵی جیاوازی لەسەرەتاوە بەکارهێنا، لەوانە ئەوانەی هێرشیان کردە سەر ئەمریکا دوژمنی ئێمەن و ئەوان تاقمێکی تیرۆریستین، ئەوان دوژمنانی ئازادی و لەتاریکیدا ئەژین و ئەمریکا بەهێزەو تۆڵەی خۆی ئەکاتەوە و هەموو ئەوانە یان لەناو ئەبات وەیان ئەیان هێنێتە بەر دادگا. لێرەوە ئەمریکا بەدوای ئەو کەس و گروپ و داڵدە دەرانەوەیە کە لەپشت ئەم هێرشانەوەن. ئەو پرسیارەی کەلێرەدا ئەکرێ و بۆتە گومانی هەندێکمان بۆچی جۆرج بۆش مادەمەکی زانیان ئەوە گرۆپی ئەلقاعدەو بن لادن بەم کارە هەڵساون، بۆ نەیانووت ئەم جەنگە دژ بە تیرۆریستانی ئەلقاعدەیەو بەس، بۆ هاتن بەو شێوە گشتیریە ووتیان ئەم شەڕە (٦٠)ساڵ مەوداکەی ئەبێ لەڕێگای جێگرەکەی(دیك چینی)ەوە، یان بۆ هاتن تایتڵەکەیان گۆڕی و کردیان بەجەنگ دژ بەهەموو تیرۆریستان لەهەر کوێیەك بن؟.ئەی مەگەر لەپێشەوە وا نەووترا کە پێوستە لەسەر ئەمریکا تەنها دژ بەوانە بجەنگێ کە ئەم کارەیان کرد. مەبەستەکە لێرەدا گەر زیاتر ڕوون بکەینەوە ئەوەیە کە جۆرج بۆش لەبەر بەرژەوەندی هەندێ لایەن و دەوڵەوت ئەو جەنگە گشتگیریەی ڕاگەیاند و هەروەك چۆن دوایی هەندێ لەو ڕێکخراوانەی کەناوی تیرۆریان لێنرابوو وەك بڵقی سەر ئاو نەمان و بەبێ هیچ چەن وچۆنێ چەکی خۆیان فڕێداو وازیان لەکاری سەربازی هێنا هەر وەك ئەو نمونەیەی خوارەوە باسی لێوە ئەکەین.
وەك ئاشکرایە، چەندین ڕکخراوو پارت و گروپ هەبوون کە لەیبڵی تیرۆریستیان بەسەریانەوە سەپاندبوون. هەر لە(پەکەکەی کوردی، ئای ئاڕ ئەی ئیرلەندای باکوور،ئێف ئەی ئاڕ سی کۆڵۆمبی،ئەلقاعیدەی ئەفگانستانی،ئێتای ئیسپانی و چەندینی تر) لەڕاستیدا هیچ لەمانە بۆ ئەو مەبەستە دروست نەکران بۆ ئەوەی کاری تیرۆریستی بکەن،بەڵکە ئەوان جەنگی ڕەوایان دژ بەداگیر کەرانی ووڵاتەکەیان کردوە جگە لە ئەلقاعیدە کە ئەویش دەزگای سی ئای ئەی ئەمریکی دژ بە داگیرکەری ڕووسی دروستی کردن وهاندران و گەورە کران. دەنا ئەوانی تر هەمویان خەباتیان کردوە بۆ پاراستنی مافی گەلەکانیان.
وەك لەبەشی دووەمدا باسمان لێوە کرد کە بەریتانیا لەساڵی ١١٠٠ وە ئیرلەندای داگیرکرد، ئەوەی چاوەڕوانی ئەئەکرد کەوا ئەم کێشەیە نزیکەی ٩٠٠ ساڵ بخایەنێ بەبێ ئەوەی چارەسەرێکی بۆ بدۆزێتەوە. واتا، ئینگلیز پێوستی بەوەبوو کە یەکێکی تر لەم کێشەیە ڕزگاری بکات بەبێ ئەوەی هیچ بدۆڕێنێ. ئەو نزیکەی هەزار ساڵ نەیتوانی خودی خۆی کێشەی ئیرلەندا چارەسەر بکا، بۆیە بەهەر شیوەیەك بوبێ لەهەوڵی ئەوەدا بوە گروپێك وەیان ووڵاتێك لەخۆیەوە بئاڵێنێ و تووشی ئەم کێشەیەی بکا، هەروەك چۆن فەرەنسا لە جەنگی ڤێتنام کردی و ئەمریکای تووشی ئەو جەنگە کرد کەدواتر ئەمریکاش باجی ئەو هەڵەیەی داو نزیکەی ٦٠ هەزار کوژراوی دا.
مێژووی ئینگلیز و داگیرکاری ئەو لەمێژە درێژەی هەیەو نکۆڵی لەوە ناکرێ کەوا هەموو هێزی خۆی خستۆتە گەڕ بۆ ئەو مەبەستە. ئەوەی ئیگلیز لە هێرشەکانی ١١/٩ کردی خۆی لەدوو مەبەستدا بینیەوە.یەکەمینیان ئەوەیە کە جۆرێك لەئاسانکاری و بێ فلتەرکردنی بۆ تاقمەکەی بن لادن کرد تا ئەو کارە بکرێ. دەزگای ئێم ٦ گەلێ بەووردی ئاگای لەو تاقمە بوە کەچۆن خەریکی کارێکی وان و پلانیان بۆ داناوە ، ئەوان ڕەنگە تەنها کاتەکەیان نەزانیبێ، دەنا پلان و چۆنێتی هێرشەکە لایان ئاشکرابوە. ئەوەش بەبەڵگەی ئەوەی کەلە ڕۆژی ١١/٩ دا باڵوێزی ئەمریکا لە دبڵنی ئیرلەندای باکور بەنیاز بوە دیدار لەگەڵ جێری ئادەمز و ماك گونیزی پارتی شین فەین بکا و هەڕەشەی ئەمریکایان پێبگەیەنێ سەبارەت بە ڕاهێنانی چەند ئەندامێکی تیرۆریستی سەر بە ڕێکخراوی (FARC)کۆڵۆمبی. وە باڵوێزی ئەمریکا(Richard haass) دوای ئەوەی ڕووداوەکە شاری نیوێۆرك ڕووی دا ئەم پلانەی دواخست. وە جۆری هەڕەشەکەی ئەمریکا بۆ (Gerry adams)ی پارتی شین فەین بەو شێوەبوو کە ئەبوو واز لە کاری تیرۆریستی و کاری ڕاهێنان بە تیرۆرستان بهێنن و ئەگەر نا، ئەوا ئەمریکا کاردانەوەی ئەبێ.
وەخاڵی دووهەمینیان بۆ ئیگلیز کۆتایی هێنان بە کێشەی ئیرلەندای باکوور لەقازانجی خۆی و نەمانی ڕێکخراوی (IRA)ی کەوا چەندین کێشەی بۆ ئینگلیز لەناوەوەو دەرەوەی دوورگەی بەریتانیا دروست کردبوو، بەشێوەیەك ئەو دوو ووڵاتەی تر(ئوسکوتلەنداو وێڵز)کەبەشێکن لە بەریتانیای گەورە ، ئەوانیش ڕق و کینەی خۆیان بەرانبەر ئینگلیز نەئەشاردەوە و لەهەوڵی ئەوەدابوون لەو بەزۆر خۆلکاندنەیان لەگەڵ ئینگلیز جیا بکەنەوە. لەساڵی ١٩٩٢ لەگەڵ کۆمەڵێ ئەندامی ڕێکخراوی (AMG) ئوسکوتلەندی بیروو بۆچوونمان ئاڵوگۆڕ پێ ئەکرد و ئەوان پێیان ووتم کەیسی ووڵاتی ئێمەش وەك ئەوەی ئێوە وایەو باوەڕمان وایە ئەبێ ئینگلیز لە ئوسکوتلەندا دەرچێ. بۆیە ئەوان بەتەمان و خەریکی ڕیفراندۆمن لە ١٨/٩/٢٠١٤ ،واتە ٣ مانگێکی تر چارەنووسی خۆیان بەدەستی خۆیان ئەنووسنەوەو وا چاوەڕوان ئەکرێ کە زۆرینە داوای جیابوونەوە بکەن.
لە ١٨/١٠/٢٠٠١ دا واتە تەنها دوای ٦ هەفتە لەسەر هێرشی ١١/٩ ئامانجی ١٠٠٠ ساڵەی ئینگلیز هاتە دی و بەهۆی ئەو هەڕەشە تووندەی ئەمریکا لەسەر (تیرۆر)بەگشتی، دواجار ڕێکخراوی IRA بەتەواوی چەکەکانی تێك وپێك داو ملی نا بۆ داواکانی ئینگلیز.ئێدی ئەو کێشە ئاڵۆزو دوور و درێژەی کەخۆی بۆی چارەسەر نەکرا، ئەمریکا هات و بەبێ تەقە بۆی چارەسەر کرد. بۆ دواجاریش ئینگلیز تۆڵەی خۆی لە سەرکردەکانی ئەو ڕێکخراوانە کردەوەو لەتازەترین دەنگوباسدا (Gerry adamz)ڕۆژی ٣٠/٤ داوا کراوە لەلایەن پۆلیسەوە کەتاوانبارە بەکوشتنی ژنێک کەوا لەکاتی لەساڵی ١٩٧٢ کوژراوەو تەرمەکەی لەساڵی ٢٠٠٣ دا دۆزرا بۆوە، وە چیرۆکەکەش بەم شێوەیەیە؛ ژنێك کاری سیخوڕی بۆ ئینگلیزەکان دژ بە ڕێکخراوی IRA و دواتر ئەکوژرێ. کەچی تازە بەتازە ئینگلیز دێت و ئەیەوێ تۆڵەی خۆی بکاتەوە. ئاخر هەموان ئەزانین کەوا چی لەکاتی جەنگدا ئەقەومێ، جگە لەکوشتن و بڕین و تیرۆرکردن چی تر هەیە؟؟
ئینگلیز لەڕێگای ٩/١١ وە نەك هەر تۆڵەی خۆی لە کێشەی ئیرلەندەی باکوور ڕزگار کرد، بەڵکە توانی تۆڵە لەئەمریکا بکاتەوە کاتێ جەنگی ڕزگاریان دژ بەم داگیر کەرە کرد لەسەدەی ١٨ دا. وەنابێ ئەوەشمان لەیاد بچێ کەوا جگە لەوان ئینگلیز توانی لییبیای عەقید موعەمەر قەزافیش لەلیستی تۆڵەکانیدا نەهێلێ، کاتێ موعەمەر قەزافی یەکێ بوو لەوانەی یارمەتی لۆجیستی بۆ IRA دابین ئەکرد لەساڵانی حەفتا و هەشتاکانی سەدەی ڕابردوو. بەمەش لەکاتی بەهاری عەرەبی توانی گورزی خۆی لە لیییا بوەشێنێ و سەرۆکەکەیان لەناو بەرێ.
باوکم هەموو جارێ ئەیووت؛ کەس نەبوو بەقەد شێخی نەمر ئینگلیزی ناسیبێ. پێی ئەووتین کەوا ئەوە شەقی سەڵاحەدینی گۆڕ بەگۆڕە بە پاشەڵی کوردەوە، دەنا کورد لە مێژوو بوو خاوەنی دەوڵەتی سەربەخۆی خۆی بوو، چۆن؟؟ کاتێ ئینگلیز پێشەوای هێرشە سەلیبیەکانی ئەکرد بۆ سەر قودس، یەکێ لەهەرە فیگۆرە گەورەکانی بەناو(ڕیتشارد دڵی شێر) هات و بەو شێوەیە خۆی و هێزەکەی لەلایەن سەلاحەدینەوە تەفرو تونا کران و دواتر بەسەرشۆڕی نێردریەوە بۆ بەریتانیا، ئێدی لەو ڕۆژەوە ئینگلیز ئەوەی لەیادەو بۆ تۆڵەی خۆی گەڕاوە. ئەوەتا کاتێ دێنەوە بۆ سەر خاکی فەلەستین و ئەچنەوە سەر گۆڕەکەی سەلاحەدین و پێی ئەڵێن ؛ ئەوا هاتینەوە بۆ سەر ئەو خاکەی کەتۆ ئەتوت جارێکی دی لەژێر دەستی ئیسلامدا ئەمێنێتەوە.
ڕەنگە هەندێ پێیان وابێ ئەوە ئینگلیزە داوای پاراستنی گیانی کوردی کرد و هێڵی دژە فڕینی بەسەر عێراقدا سەپاند دوای جەنگی کەنداو. لەڕاستیدا ئەوەی ئینگلیز کردی وەك ئەو چیرۆکە وایە کەکاتی خۆی لەکوردستان کردیان ، بەوەی کاتێ وویستیان مەلایەك تیرۆر بکەن لەبەرئەوەی دژی بەوان قسەی ئەکرد، لەهەمان کاتدا ئەو کەسەی کەناردبوویان بۆ تیرۆرکردنی مەلاکە و یەکسەر دوای تەواوبوونی کارەکەی هەر لەوێ خۆیان کابرای بەکرێگیراو ئەکوژنەوە. بەمەش توانیان مەلای خاوەن هەڵوێست تیرۆر بکەن و لەهەمان کاتیشدا خۆیان لای خەڵکی وا نیشان بدەن کەوا دژ بەو کارەن کە ئەو بەکرێگیراوەی خۆیان بەئەنجامی گەیاند. هەر بۆیە دوای شێخی نەمر و ئەوانەی کەهاتن وەك مەلا مستەفا و برایم ئەحمەد و جەلال تاڵەبانی هەر زوو بوونە پیاو و کرێگرتەی ئینگلیز و جێبەجێکەری فرمانەکانی ئەوان، دەنا گەر وا نەبوونایە وەك شێخی نەمر ئەبوایە نەفی بکرانایەو لەهەوڵی تیرۆر و گرتن و زیندانیدا بوونایە.وە کوردستان پۆستی خۆشەویست بە دەیان دۆکیومێنتی لەسەر سیخۆڕی هەردوو بنەماڵە بڵاو کردۆتەوەو جێ دەستی دیارە. وە گەر ئاپۆ هەمان ڕێچکەی ئەم سەرکردانەی وەك بارزانی و تاڵەبانی بگرتایە ئەو هەرگیز بەو چارەنووسەیان ئەئەبرد کە وا لەساڵی ١٩٩٩ وە دەست بەسەرو لەزینداندایە. بۆیە گەر بمانەوێ بەتەواوی لەسیاسەت تێبگەین ئەوا ئەبێ ئەو ڕاستیانە بزانین سەبارەت بە ئینگلیز و مەرامەکانی دژ بەکورد.وە بێ خوێندنەوەی مێژووی ڕەشی ئینگلیز دژ بەگەلان و شێوازی تۆڵەکردنەوەی هەرگیز ناتوانین مەترێ بچینە پێش بۆ چارەسەرکردنی کێشە ڕەواکانی میلەتەکەمان. بۆیە بەووتەکەی (ئاپۆ) ووتارەکە دێتە کۆتایی کەئەڵێ؛ ئێمەو تورك هەزارەها ساڵە پێکەوە ئەژین و پێوستە کێشەکانمان لەنێو خۆماندا چارەسەر بکەین، ئەوە تەنها دوژمنی سەرەکی ئێمەو تورك ، ڕۆژئاواو ئینگلیزە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست