ئه‌نسارولبارزانی
Thursday, 16/09/2010, 12:00
هه‌موو مه‌لێ گۆشت خۆره‌و ناوی گورگ به‌ناوه(په‌ندی کوردی)
پارتی مێژوویه‌ك له‌تیرۆری ڕۆڵه‌ی گه‌له‌که‌مان و کوردکوژی عه‌یاره 24 جگه له‌کاری دژ به‌خواست و به‌رژه‌وه‌ندی گه‌له‌که‌مان هیچی تری نه‌خستۆته سه‌رخه‌رمانی پڕ شه‌رمه‌زاری و ئابڕوچوونی. که‌س نیه ئه‌مڕۆ به‌نه‌وه‌کانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ش که‌نه‌زانن ئه‌و سیناریۆیه‌ی پارتی چه‌ند لاواز‌و بێ بنه‌مایه، ئه‌گه‌ر نا ئه‌نسارولئیسلام چ که‌ڵکێك له‌کوشتنی سه‌رده‌شتی نووسه‌ر وه‌رئه‌گرن، له‌کاتێکدا هیچ شتێکی له‌سه‌ر ئه‌و تاقمه توند ڕه‌وه نه‌نوسییوه، تۆ بڵێی سه‌رده‌شتێکی ئاماده‌بووی زانکۆی هه‌ولێر که‌هه‌موو کاتێکی خۆی به‌خوێندنه‌وه‌و کاری وه‌رگێڕان و نووسینه‌وه سه‌رقاڵ کردبوو، هیچ کاتێکی مابۆوه بۆ ئه‌وه‌ی بیر له‌وه‌بکاته‌وه کاری ته‌قینه‌وه‌و تیرۆر له‌شاری هه‌ولێر به‌ئه‌نجام بگه‌یه‌نێ دژی هاوڵاتیانی خۆی که‌کاتێ ئه‌م له‌به‌رخاتری گه‌له‌که‌ی و برا گچه‌که‌کانی ژیانی خۆی بکاته قوربانی!!
ڕه‌نگه هۆکاری سه‌ره‌کی پارتی بۆ خستنه پاڵ ئه‌م تۆمه‌ته دژ به سه‌له‌فیه‌کان و ئه‌نسارولئیسلام بۆ ئه‌بێ که ئه‌و تاقمه کاری تیرۆریان به‌ئه‌نجام گه‌یاندوه له‌ڕابردوودا، لێ هۆکاری سه‌ره‌کی پارتی له‌م چه‌ند خاڵه‌ی خواره‌وه‌دا ده‌ست نیشان ئه‌که‌م:
1- وه‌ك ئاشکرایه برایه‌کی سه‌رده‌شت کارمه‌ندی ئاسایشه‌و به‌و پێشه‌ش که پارتی سه‌رده‌شتی وه‌ك تیرۆریستێك ناساند، ئه‌وا به‌پێی یاسای بنه‌ماڵه بێ یه‌ك و دوو یان له‌کاره‌که‌ی دووری ئه‌خه‌نه‌وه، وه‌یان له‌وانه‌یه له زینداندا قایمی بکه‌ن.
2- کاك به‌کری برا گه‌وره‌ی که‌له‌ووڵاتی سوید ئه‌ژی، ڕه‌نگه فشاری بۆ دروست بکه‌ن و نه‌هێڵن بگه‌ڕێته‌وه شاری هه‌ولێر، له‌به‌رئه‌وه‌ی که‌برای تیررۆریست بوه‌و ئه‌بیته هۆکاری نائارامی بۆ سه‌ر ئاسایشی هه‌رێم(به‌ووته‌ی بنه‌ماڵه).
3- ده‌رکردنی هه‌موو بنه‌مه‌ڵه‌ی سه‌رده‌شت له‌زێدی خۆیان و شاربه‌ده‌رکردنیان له‌هه‌ولێر و ڕه‌نگه داوای ئه‌وه‌ش بکه‌ن گۆڕه‌که‌ی سه‌رده‌شتیش له گونده‌که‌ی بگوازنه‌وه.
4- ڕه‌نگه زیاتر بۆ ئه‌وه‌بێ که‌پاراستن بتوانێ له‌نزیه‌که‌وه چاودێری 24 سه‌عات بخه‌نه سه‌ر ماڵی ئێستای کاکه سه‌رده‌شت و بیانه‌وێ و بزانن کێ هامووشۆی ماڵیان ئه‌که‌ن و دواتر بکه‌ونه سین و جیم له‌هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌و ڕاپێچکردنیان بۆ زیندانه‌کانی پاراستن.
پارتی به‌مه‌وه ناوه‌ستێ و ماوه‌یه‌کی تر داوای یاسایی له‌سه‌ر هه‌ریه‌ك له‌وانه تۆمار ئه‌کا که پێش ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه ده‌ستی تۆماتیان بۆ ئه‌و ڕاکێشا بوو، بۆیه پێوسته له‌سه‌ر هه‌ریه‌ك له‌و لایه‌نانه به‌گشتی و گۆڕان به‌تایبه‌تی به‌م لیژنه‌یه باوه‌ڕنه‌که‌ن و داوای لیژنه‌ی بێلایه‌ن و بیانی بکه‌ن و هه‌وڵ بده‌ن که‌یسه‌که‌ی سه‌رده‌شت هه‌مان مامه‌ڵه‌ی که‌یسه‌که‌ی (حه‌ریری) مه‌مه‌ڵه‌ی له‌ته‌كدا بکرێت و نه‌هێڵن پارتی هه‌روا به‌م سیناریۆ درۆیه وه‌ك به‌رزه‌کی بانان بۆی ده‌رچێ.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست