مەلا بەختیار دڵخۆشى خۆى ئەداتەوە
Friday, 24/04/2009, 12:00
1660 بینراوە
پێتان سەیر نەبێت كە كەسێكى بێ ئابڕوى وەكو مەلا بەختیار لە ئەنجامى دۆڕاندنى خۆى و حیزبەكەیەوە هیچ شتێكى بەلاوە عەیب نەبێت و بەردەوام لەسەر درۆ بژى , بەلاتانەوە ئاسایى بێت ئەگەر ماڵى وێرانەى یەكێتیتان لێ بكات بە قوللەى قاف و سەدان تێكۆشەرى خاوەن مێژووشى لێ ببێت بە مێرولە , پیاوێك لە سەر ئەم خەیاڵە بژى ئەبێت چ مەعدەنێك بێت , لە چاوپێكەوتنێكى مەلادا لەگەڵ ڕۆژنامەى حەیاتى چاپى لەندەندا لە سەر وازهێنانى كۆمەڵێ كادرى زۆردا و كەسانى تریش بە ڕێوەن واز بهێنن مەلا ئەڵێ (دا سهرهرای كاریگهری ڕێژهیی، ئهوه كاریگهری گهورهی نابێت بۆ سهر پێگهی یهكێتی و دهتوانین تێی پهڕێنین) ئەمە خۆ خەڵەتاندن و خۆڵً كردنە چاوى خەڵكەوەیە , ئێستا دوایى ئەم درۆیەى مەلا بەختیار نیوەى زیاترى خەڵكى یەكێتى بە كادرو ئەندام و جەماوەرەكەى یەكێتیەوە لە یەكێتى بونەتەوە , ئەگەر دڵخۆشى خۆى بەوە ئەداتەوە كەوا بە فۆڕم خەڵكیان هەیە ئەوە وانیە , لە هەرچى حیزبێكدا بوایە ئەم هەموو سەركردە و كادرە وازیان بهێنایە سەدان لێكۆڵینەوەئەكرا بۆ ئەم دیاردەیە بەڵام ئەم زۆر بێ منەتانە ئەڵێ كاریگەرى گەورەى نیە بۆ سەر یەكێتى , هەقە مەلا باش بزانێ لە سەرەتاوە هەر بە درۆ هێنامان بۆیە حاڵمان گەیشتە ئەم حاڵەتە , ئەگەر ئێوە ڕاست گۆبونایە و ڕاستیەكانتان بە سەرو خۆتان بوتایە ئێستا ئەو هەمو كێشەیە كەڵەكە نەدەبوو ناكرێ حیزبێك نیوەى جەماوەرەكەى لێ بوبێتەوە كەچى بڵێت كاریگەرى نیە ئەى سبەینێ كە كە دەستان بە پشكۆكەدا چزا ئەو كاتە چى دەكەیت ,سبەینێ نزیكە و ئەنجامى هەڵبژاردن دەرى ئەخات , لە باتى ئەوەى پەنجە بخەینە سەر كەم و كوڕییەكان كەچى دێین بە درۆ جەماوەرەكەى خۆتان هەڵئەخڵەتێنن تا سەریان ئەكەن بە قوڕا , بۆ بیر لەوە ناكەنەوە ئەو جەماوەرە تۆراوەى یەكێتى بۆ لە یەكێتى دور كەوتونەتەوە بۆ یەكێتى باش ناكەن , ئەوە چەندین ساڵە ئێوە باس لە گۆڕان ئەكەن كەچى هەر بەدەم و هیچى تر ئەوەتا ئەڵێت ئێستا سهرقاڵی گۆڕانكاری گهورهین , كەس تێ ناگات ئەو گۆڕانكاریە ى ئێوە چەندین ساڵە بە تەمان بیكەن بۆ نایكەن كێ دەستى گرتون ؟ گۆڕان بە بەرنامە ئەكرێ نەك بە دەم و چاو نەك گەندەڵێك بە گەندەڵێك بگۆڕى , ئەبێت یاسا هەبێت و سەروەر بێت نەك بە میزاجى شەخسى , ئێوە گۆڕان لە خوارەوە ئەكەن بەڵام ئێوەى سەرەوە كە سەرچاوەى هەموو كێشەكانن كەس نیە ئێوەش بگۆڕێ , تۆ بۆ نمونە دە ئیشت بە دەستە بۆ دەست بەردارى نابیت بۆ كەسانى تر , كۆسرەت و بەرهەم بۆ دوو پۆستى سیادیان داگیر كردوە با یەكێكیان بكەن مام جەلال بۆ سەد ئیشى بە دەست بێت با یەكێك بكات , گۆڕان ئەمەیە نەك گۆڕینى بەڕێوەبەرێك تۆ خۆت ئامادەیت تیا نیە دەست بەردارى هیچ بیت ئیتر داماوەكان بڵێن چى ؟ تۆ كە نەتوانیت ڕیفۆرم بكەیت ئەبێت كەسانى تر بیكەن ئیتر بۆ كەس بۆى نەبێت ئەو ئاڵایە هەڵبگرێ ئەڵێت (هیچ لایهك بۆی نییه بانگهشهی ئهوه بكات به تهنها ئهو ئاڵای ریفۆرمی ههڵگرتوه، دان دهنێین به بونی گهندهڵی ئیداری و دارایی و كێشه رێكخراوهییهكان، لهمهش دا ناكۆكیمان نییه لهگهڵ ئهو ههڤاڵانهی دهستیان لهكاركێشاوهتهوه، بهڵكو جیاوازی لهسهر شێوازی چارهسهری كێشهكان و میكانیزمی ریفۆرمه) ئەى جەنابت كە دان بە بونى گەندەڵیدا ئەنێت ئەى بۆ چاكى ناكەیت , كەس تێ ناگات ئەو شێواز و بەرنامەیەى ئێوە چیە كە بە تەمان ڕیفۆرمى پێً بكەن ,تۆ ئەمڕۆ نەیكەیت سبەینێ خەڵكانێك پەیدا ئەبن ئەیكەن , ماوەى ئەم چەند ساڵەى دواى یاداشتەكە ئەگەر مەبەستان بوایە لە جیاتى دژایەتى و باند دروست كردن و هەڕەشە كردن ئەتوانرێ شتێك بكرێ ئەى بۆ نەتان كرد , تازە ئێوە نوقمى گەندەڵى بون چۆن ئەتوانن ڕیفۆرم بكەن , تۆ و ئەوانى تر چۆن ئەتوانن دەست بەردارى ئەو ناز و نیعمەتە بن بە سەرتاندا ڕژاوە , تا ئاوا بیر بكەنەوە ڕیفۆرمتان پێ ناكرێ , كاك نەوشیروان ئەتوانێ ڕیفۆرم بكات كە وازى لە هەموو شتێكى تایبەتى خۆى هێنا , بەڵام ئێوە ناتوانن ئەو خەوانەتان وازلێ بهێنن , هەڵبژاردن چیە با دەى تریش ببنەوە بەڵام وەكو ئێستا سوك و چروك بن پولێك ناژى ,