بەرزانى ئەحمەد كوردەش بوو بە علوجەكەى سەدام
Tuesday, 12/05/2009, 12:00
1678 بینراوە
درۆ هەتا ئەو شوێنەى خەڵك بڕوات پێ دەكات خراپ نیە بەڵام كە تیاى ڕیسوا بویت ئەوە خراپە , خەڵكینە سەیرى بكەن پیاوە درۆزنەكەى تاڵەبانى چ درۆیەكى گەورەى كردوە , خوا عەلیمە خۆشى بڕوا ناكات و لە سەر ئەو درۆیە گۆڤارەكەش پارە ناكات , بەرزانى ئەحە سمێڵ لە گۆڤارى هەڵبوندا درۆیەكى كردوە ئەگەر ئەم گۆڤارە لە هیندستان دەرچوایە بڕوایان پێ دەكرد بەڵام هاتوە درۆ بۆ خەڵكى سلێمانى ئەكات , وەكو ئەوەى لیستى گۆڕان و گردى پیرۆز لە م ووڵاتە نەبن كەسێك نەبێت سەردانى كردبن , ئاخر تۆ هاتویت درۆ بۆ خەڵكى شارێك ئەكەیت كە ڕۆژانەى نیوەى ئەم شارە لە گردەكەن , ئاخر ئێستا ئەچیتە هەرچى ماڵێك , دوكانێك , گەڕەكێك , خوێندنگا و فەرمانگە و تەنانەت نیوەى مەڵبەندەكەى خۆشت سەر بەو لیستەن , ئێستا هەرچیەك دەبینیت پێت ئەڵێت عایدى گردەكەیت یان ورگەكە , قسەیەكى جوانى حەمە مینە شەلى مەڵبەندم بیر ئەكەوێتەوە كە جاران ئەیوت ئەم بەرزانە كە چاوپێكەوتنى لەگەڵ ئەكەیت ئەمەندەت درۆ بۆ ئەكات پەت ئەپچڕێنێ , بەڵام ئەم درۆیەى ئەم بەرزانە نەزانە لەو گۆڤارەدا كردویەتى وەكو مەلا جەبار ئەڵێ بە كەلامى خوا درۆ ئەكات كەسێك نیە بڕٍواى پێ بكات , بەرزانى نەزان ئەڵێ ((لیستى گۆڕان لە پەنجەى دەست تێ ناپەڕن و ناتوانن ڕو بەڕومان بنەوە)) با بەرزان بێت هەر مەڵبەندەكەى خۆى حساب بكا نیوەى سەر بەو لیستەیە ,ئێوە ئەوەتا بە زۆریش خەڵكتان بۆ كۆنابێتەوە , لەوە ئەچێ ئەو جاسوسە قورمساغانەى زانیاریەكەت بۆ دەهێنن ڕاستت پێ نەڵێن , من پێم سەیر نیە ئەم درۆیانەى جەنابت چونكە ئەوەى لە نزیكەوە بتناسێ باش ئەزانێ تۆ هەر بەدرۆ فێرى , بەڵام دڵنیابە كەسێك نیە بڕوا بە تۆ بكات , ئاخر ئەم درۆیە بۆتە بەڵگە و ماوەى دوو مانگى تر بەرەو ڕوو ئەبیتەوە , دیارە یان خۆت گێل ئەكەیت یان نەزان و نەفامى ئەگینا باش ئەزانى ڕۆژانە چەند كەس هاتوچۆى ئەو گردە ئەكەن , بزانە جەنابت درۆ ئەكەیت جا تۆ بزانیت ئەو لیستە لە پەنجەكانى دەست تێ پەڕ ناكەن ئیتر ئەم هەموو ترسەى بۆچیە كەخەوتان لێ حەرام بوە , وا پارەتان بە دەستەوە نەما , ئەوەندەتان دابەش كرد , كە ئەوەندە كەمن بۆ 100000 هەزار دەمانچەتان كڕیوە , ئەم هەموو سەیارانە چیە كڕیوتانە و ئەیبەن دابەشى ئەكەن , هەر تۆ ڕۆژانە لەو مەڵبەندەدا چەند پارە سەرف ئەكەیت , كەواتە ئەو قسانەى تۆ ئەیكەیت و لەگەڵ ئەو كارو كردەوانەى تۆو مەلا و ئاغاى گەورەتان ئەیكات زۆر دورن لەیەكەوە , هەر ئەو هەموو دیاریەى خۆتان دابەشى ئەكەن , ئەو هەڕەشە و دەركردن و نان بڕینەى جەنابت ئەیكەیت ئەم قسەیەى تۆى نەزان بە درۆ ئەخاتەوە , تۆ كەسەكانى ستافەكەى خۆت لەگەڵ تۆ نەماون , تۆ بزانە چەند كەست لەگەڵ ماوە , ئەوە كادرەكانى بەرى ئەو بەر مەبەستم بەشى خوارەوەى مەڵبەندە زۆربەیان بە ڕۆژ لاى تۆن و بە شەو لاى كۆسرەتن , تۆ ئاگات لێیە ڕۆژانە لەو حەوشەیەى مەڵبەندا چەندە قسە و جنێوى سوكت پێ ئەدرێ هەر لە لایەن ستافەكەى خۆتەوە , تۆ ئامارى كۆمیتە كانت لایە چەندى سەربەو لیستەن , تۆ ئامارى گەڕەك و فەرمانبەران و خوێندكاران و زانكۆ و نوسەران و ڕۆشنبیرانت لایە چەندى لاى تۆن و چەندى سەر بەو لیستەن , بە درۆ كردن شارێك نابرێت بە ڕێگاوە , هەڵبژاردنى ئەم جارە هەڵبژاردنى خەڵكە هى كادرەكان نیە تا بە پارە خەڵك لە خشتە بەرن , جارێ ماویەتى با هەڵبژاردن بكرێ , ئەو كاتە یەك ئەبینین , ئەو كاتە هەقە هەموو ئەو كەسانەى بە درۆى تۆ لە خشتە ئەچن بە ئاغا تاڵەبانی خەڵەفاوەوە ئەم گۆڤارە بخەنەوە بەرچاوت و دوو تف بكەنە ڕووت , كوڕەكەى ئەحە سمێڵ مێزو كورسى و ئاغاكەت تاسەر بۆ ت نامێنێ ئەى سبەینێ ئەگەر پشت بە خوا و جەماوەرو لیستى گۆڕان سەر سمێكتان دا چى دەڵێیت , ئەى قوڕ بە سەرت تاڵەبانى بە درۆى ئەمانە تێ مەكەوە , هەر ئەو وێنەیەى سەرەوە ببینە لە دەستە چەپەوە دوانیان لە سەر دزى لەم حكومەتە دا دەركراون ,شێخەكەى ناوەڕاست ئەوە بچۆ تاسلوجە و هەواڵى بزانە , خۆت عەیبە پیاو باست بكات و مەلا جەباریش بچنە خەبات و ئەسحابەسپى و شركەى سیارات بزانن چیت پێ دەڵێن ئیتر كێن ئەوانەى ئیش بۆ لیستەكەى تۆ دەكەن ,