گرینگی پەێوەندی کورد و جوولەکە، خاڵه‌کانی پەێوەندیدار /به‌شی ته‌واوکار
Sunday, 13/06/2010, 12:00
AIPAC له ساڵه‌کانی 1950 وه‌ک ناوه‌ندێکی بچووک له ئه‌مه‌ر‌یکا دامه‌زرا، هه‌نوکه خاوه‌نی سه‌د هه‌زار ئه‌ندام و چاڵاكوانی جووله‌که‌یه.
خه‌ڵکانی جووله‌که خاوه‌نی هه‌ستێکی به‌رز و ڕێزێكی بێ وێنه‌ن به‌رامبه‌ر به دامه‌زرانی جووله‌که و له پێناوی ئه‌و مه‌سه‌له‌دا ئاماده‌ن هه‌موو فیداکارییه‌ک بكه‌ن. گرینگتر ئه‌وه‌یه که جووله‌که‌بوون له سه‌ره‌وه‌ی هه‌موو ئایدیولۆژییه‌کی غه‌یری جووله‌که‌یه.
جووله‌که له به‌شه‌کانی بازرگانی به ئه‌لماس، كه‌ره‌سته‌ی كیمیایی، نه‌وت و زه‌وی و زاردا به توانان. خه‌ڵکی ئیسرائیل توانیویانه له به‌شی دیپلۆماسی جێگه‌یه‌کی باش بۆ خۆیان راڤه بکه‌ن و خاوه‌نی دۆستانێکی باشی نێونه‌ته‌وه‌یی بن، هه‌روه‌ها له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا ڕۆڵێكی به‌هێز و باشیان هه‌یه.
له کاتێکدا کورد له به‌شی پێوه‌ندی و لۆبی کردن و دامه‌زراندنی پێوه‌ندیی ده‌ره‌کی و کاروباری بازرگانیی دنیا و ڕۆڵ له ئۆرگانه‌کانی نێونه‌ته‌وه‌یی زۆر کز و لاوازه و له پله‌ی‌کی نزم دا.
رێکخراوه‌کانی کوردی مه‌سه‌له‌ی ئایدیۆلۆژی تری غه‌ری ناسیۆنالیستی کوردی له سه‌ره‌وه‌ی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی و کوردبوون ده‌بینن ئه‌وش خاڵێکی لاوازی جووڵانه‌وه‌ی سیاسی مه‌ده‌نی ئه‌و حیزبە سیاسییانەیە.
مه‌سه‌له‌ی چواره‌م، و هه‌ره گرینگی جیاوازی نێوان کورد و جووله‌که، مه‌سه‌له‌ی خۆباوه‌ڕی، یه‌کده‌ستبوون و یه‌ک پارچه‌یی، یه‌کریزی خه‌ڵکانی جووله‌که‌یه. جووله‌که به یه‌ک ناو، به یه‌ک ئاین و بۆ یه‌ک مه‌به‌ست، ئه‌ویشی بوونی جووله‌که و ده‌وڵه‌تی جوولکه له گۆره‌پان و پانتایی سیاسی جیهاندا چالاکن. جووله‌که وه‌ک خاوه‌نی کێشه‌ی جووله‌که بوون و باوه‌ڕ به وڵاتی ئیسرائیل له هه‌موو بواره‌کانی چالاکیدا خۆی خسته ڕوو و کاری بۆ ده‌کات.
کورد به داخێکی زۆره‌وه، جگه له‌وه‌ی خاوه‌نی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆیی خۆی نییه، تا ئیسته‌ش رێکخراوه‌کانی کوردی نه‌یانتوانیوه له داواکانی خۆیان دا روون و یه‌ک به‌ن، هه‌ر حزبێك كار بۆ داواێکی تایبه‌ت به‌خۆی ده‌کات. رێکخراوه‌کانی سیاسیی کورد تا ئیسته‌ش وه‌ک خاوه‌نی کێشه‌ی کورد نه‌هاتوونه گۆره‌پان و پانتاییی سیاسی ناوخۆ و ده‌ره‌وه.
کورد زۆر جار به‌هۆی نه‌بوونی ریزێکی یه‌کپارچه‌یی، داوایه‌کی روون و دیاری نه‌ته‌وه‌یی لە لایەک، ناکۆکییه‌کانی نێوان ئه‌ندامانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی لا لاێکی دیکە له گۆره‌پان و پانتاییی سیاسی و کۆمه‌ڵگه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی بووته که‌ند و کۆسپ و رێگره له‌سه‌ر رێگه‌ی چالاکی ناوه‌خۆیی و نێونه‌ته‌وه‌یی.
له کاتێدا جووله‌که روون و شه‌فاف و سوور پێداگری له داواکانی خۆی ده‌كات.
جگه له‌وه‌ی کورد تووشی کێشه و ناکۆکیی چه‌ند جۆرێ ئاینییه و خاوه‌نی ده‌سه‌ڵاتێکی سه‌ربه‌خۆ نییه، دوژمنانی داگیرکه‌ری کوردستان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات توانیویانه پێش به چالاکییه‌کانی سیاسی و دیپلۆماسیی کورد بگر‌ن، رێکخراوه‌کانی کوردیش به هۆی ناکۆکیی نێوان ئه‌ندامانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و به‌یه‌که‌وه هه‌ڵنه‌کردن و لاوازیی هه‌ڵوێست و روون و شه‌فاف نه‌بوونی داواکانییان، کاری دوژمنانی داگیرکه‌ری کوردستان یاخۆ له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ئاسان کردووته‌وه.
دۆستایه‌تیی و پێوه‌ندیی دوو نه‌ته‌وه‌ی جووله‌که و کورد رێشه‌یه‌کی کۆن و مێژوویی هه‌یه، ئه‌وه‌ش ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ساڵه‌کانی به‌ر له کێشه‌ی شه‌ڕی دووهه‌می جیهانی. کورد و جووله‌که له زۆربه‌ی شوێنه‌کانی کوردستان به یه‌که‌وه ژیاو‌ن، و هه‌ڵاواردنی ئاینی نه‌یتوانیوه دۆستایه‌تیی نێوان ئه‌و دوو نه‌ته‌وه لاواز بكات و کێشه‌یه‌کی قوڵی ئاینی له نێوانیان پێک بێنێ.
ڕه‌نگه به هۆی هه‌ڵاواردنی ئاینی و بارودۆخی حکوومه‌ته‌کانی ناوه‌ندیی چوار وڵاتی داگیرکه‌ری کوردستان هێندیه‌ک کێشه و ناکۆکیی نێوان به‌شێکی بچووک له دانیشتووانی جووله‌که و کورد له ناوچه‌کانی کوردنشین بووبێ، به‌ڵام ناوه‌رۆک و بڕی کێشه‌کان ئه‌وه‌نده نه‌بوون که نێوان ناخۆشی مێژوویی جووله‌که و کورد پێک بێنێ.
له نووسراوه‌کان و لێکۆلێنه‌وه‌کانی کورده جووله‌که‌کانی دانیشتووی پێشووی کوردستان که ئیسته له ئیسرائیل ده‌ژین ده‌رده‌که‌و‌ێ، ئه‌وان یاد و بیرێکی خۆشیان له کاته‌کانی ژێانکردنیان له کوردستان هه‌یه.
به‌ڵام پرسیار سەرەکی ئه‌وه‌یه، کورد و جووله‌که چۆن ده‌توانن له پێوه‌ندییه‌كانی دێرینه‌ی خۆیان به شێوه‌یه‌کی باش بۆ داهاتووی کوردستان و ئیسرائیل که‌ڵک وه‌ربگرن. به تایبه‌ت هه‌نوکه یه‌کێک له دژمنانی کورد(تورکیا) تووشی هه‌ڵه‌ێکی مێژووی به‌رانبه‌ر به دامه‌زراوی ئیسرائیل بوو.
هه‌نوکه کورد له باشووری کوردستان خاوه‌نی حکوومه‌تێکی فێد‌ڕاڵه و له ئیسرائیلیش ده‌سه‌ڵاتێکی سه‌ربه‌خۆی جووله‌که له‌سه‌ر کاره، و بارودۆخی ناوچه‌ی که کوردی لێ ده‌ژین به‌به‌رئاوورد پێشوو له قازانجی کورد گوراوە، و هەروەها ده‌توانین بڵێین دوژمنه‌کانی جووله‌که و کورد یه‌كجۆر‌ن.
لە لایەک ئیسرائیل ده‌سه‌ڵاتێکی به‌هێزی نێونه‌ته‌وه‌یی و زا‌نستێکی پێشکه‌وتووی هه‌یه، ئه‌گه‌ر ئاستی ته‌کنه‌لۆژیای ئیسرائیلی له پله‌ێ یه‌که‌می دنیادا نه‌بێ، بێگومان یه‌کێکه له‌و ولاتانه‌ی جیهان که له‌و باره‌وه قسه بۆ گوتن پێیە.
لە لایەکەی دیەوە، حكوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، له باره‌ی کاروباری به‌رێوه‌به‌ری و داموده‌زگایییه‌وه ده‌سه‌ڵاتێکی ساوایه و بێگومان له ئاستی زانستی و ته‌کنه‌لۆژیا و به‌شی ڕاهێنان و کشتوکال و ئاژه‌ڵداری و بواره‌کانی ئه‌کادیمیک، ئاسایش، ڕێگه‌وبان، و ئابووری پێویستیێکی زۆری به هێزێکی ده‌ره‌کی هه‌یه.
ئیسرائیل به هه‌موو پێوه‌ندییه‌کانی نێونه‌ته‌وه‌یی و قۆناخ و بارودۆخی ئه‌و ناوچه‌ی که لێی ده‌ژی له‌م بوارانه‌دا وڵاتێکی به‌هێز و به توانایه، هه‌رێمی کوردستان ده‌توانی به باشترین شێوه له ئه‌زموون، ئامۆژگاری و زانستی خه‌ڵکان و ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل که‌ڵک وه‌ربگرێ. به تایبه‌ت ئیسته که بار‌و دۆخه‌که سیاسی بۆ لای کورد سووراوه، و پێوه‌ندی نێوان ده‌سه‌ڵاداری ئه‌نکارا و ئیسرائیل ساردیێکی زۆری لاوازی بەسەردا کشاوە.
له لاێکی دیکه بۆ کورد و ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی کوردستان زۆر باشتره بۆ ئاوه‌دانی و گه‌شه‌پێدانی زیاتری ئابووری و به‌شی ته‌کنه‌لۆژیا و زانستی کوردستان له ئه‌زموونه‌کان و ته‌کنه‌لۆژیا و زانستی ئیسرائیل سوود وه‌ربگرێت تا له و‌ڵاتانێكی وه‌ك تورکیا، ئێران و عه‌ره‌ب، ئه‌ویش به چه‌ند هۆكارێك:
یه‌که‌م، ئیسرائیل دوژمن و داگیرکه‌ری خاکی کوردستان نییه، کە کێسە دەگەڵ کور بێ. دووهه‌م، کورد و جووله‌که کێشه و ناکۆکیی ئاینی و سیاسی‌یان له نێواندا نییه، کە نەتوانن بە یەکەوە هەڵ بکەن. سێهه‌م، کورد و جووله‌که دوژمنه‌کانیان جۆریه‌کن، کورد لە لایەن دوژمنانی جوولەکە دەچەوسێتەوە، و وڵاتەکەی داگیر کراوە. چواره‌م، جووله‌که خاوه‌نی ته‌کنه‌لۆژیایه‌کی زۆر باڵاتر له تورکیا، ئێران و وڵاتانی عه‌ره‌به. کورد ئاسانتر و باشتر ده‌توانێ له ته‌کنه‌لۆژیای ئیسرائیل سوود وه‌بگرێ تا هی وڵاتانی داگیرکه‌ری کوردستان. پێنچه‌م، یارمه‌تیکردنی ئیسرائیل له سه‌ر ئه‌ساس و بنچینه‌ی پێوه‌ندیی نێوان دوو نه‌ته‌وه‌ی کورد و جووله‌که‌یه، له کاتێکدا کۆمه‌كی تورک، ئێران و عه‌ره‌ب زۆر مه‌سه‌له و مه‌به‌ستی تێیدا شاراوه‌ن. شه‌شه‌م، پێوه‌ندیی کورد له گه‌ڵ ئیسرائیل ئاکامێکی باشتری نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌بێ تا پێوه‌ندیی کورد له‌گه‌ڵ ئێران، تورکیا و عه‌ره‌ب. هۆکه‌ی ئەوەیە، نێوان کورد و ئیسرائیل کێشه داگیرکردنی خاک له ئارادانییه.
لانیکه‌م ئیسرائیل ده‌توانێ کورد باشتر له فارس، تورک و عه‌ره‌ب له کاروبای دیپلۆماسی نێونه‌ته‌وه‌یی ئامۆژگاری و یارمه‌تی بکا، لانی کەم کۆسپی سەر رێگە کورد نیە.
ئاکام، خه‌ڵکانی جووله‌که به هۆی خۆباوه‌ڕی و ئێمان به مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وایه‌تی و یه‌کپارچه‌یی و یه‌کریزی هه‌موو رێکخراوه‌کانی سیاسی ئیسرائیلی جگه له‌وه‌ی توانیویانه ببنه خاوه‌نی ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆی جووله‌که، خه‌ڵکانی ئیسرائیلی ئاینی جووله‌که‌یان بۆ مه‌به‌سته‌کانی نه‌ته‌وایه‌تیی خۆیان به باشترین شێوه به‌كار هێنا. لە کاتێک دا کورد زۆرتر بستراوەی ئاینە تاکوو جوولەکە.
له ڕاستیدا خه‌ڵکانی جووله‌که به رێزگرتن له ئاینی خۆیان و به‌رزڕاگرتنی هه‌ستی جوولکه، باوه‌ڕیان به جوولکه‌بوون و خۆشه‌ویستیی مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وه‌یی به‌هێزتر و به پێزتر کردووه.
ئاین و مه‌سه‌له‌ی نه‌ته‌وه‌ییی جووله‌که دوو شتی به‌ستراوه‌ی گرینگ بۆ به‌رده‌وامی ده‌سه‌ڵاتی ئیسرائیل و به‌ربه‌ره‌کانیکردنی ده‌سه‌ڵاته‌کانی عه‌ره‌به.
کورد که خاوه‌نی حکوومه‌تێکی سه‌ربه‌خۆ نییه، له هه‌وڵدانی بۆ یه‌کگرتنه‌وه و که‌ڵک وه‌رگرتن له قۆناخه‌کانی مێژووی خۆی به هۆی کێشه و ناکۆکیی نێوان رێکخراوه‌کانی سیاسی و ئه‌ندامانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی له داوای نه‌ته‌وه‌یی خۆی دوور که‌وتووته‌وه، به‌ر له کوردبوون و باوه‌ڕ بە سۆز و هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی کوردی و کورد خۆشه‌ویستی، رێکخراوه‌کانی کوردی کێشه‌ی ئایدیۆلۆژی و ناکۆکییه‌کانی ناوخۆی ریکخراوەیی تێكه‌ڵ به دۆزی سه‌ره‌كیی كورد ده‌كه‌ن.
ده‌رئه‌نجام ئه‌وه‌یه جۆری کێشه‌کانی خه‌ڵکانی کورد و خه‌ڵکانی جووله‌که وه‌ك یه‌کن و دوو نه‌ته‌وه‌ی کورد و جووله‌كه دوژمنێکی هاوبه‌شیان هه‌یه، به ئاکام گه‌یشتنی خه‌باتی ئازادیخوازانه‌ی کورد ده‌توانێ پاڵپشتێک و گۆژمێک بێ بۆ ئاسایش و سه‌قامگیریی ئیسرائیل و به پێچه‌وانه‌وه ئیسرائیلێکی به‌توانا ده‌توانێ کومه‌ێک بۆ زۆتر به‌ئاکام گه‌یشتنی پرسی کورد بێ.
ئارامی و ئاسایش و ئازادیی نه‌ته‌وه‌ی کورد لانی که‌م دەبێتە هۆی پێکهاتنی چوار ده‌سه‌ڵاتی دێموکراتێک له ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ئه‌وه‌ش مانای ئه‌وه‌یه که به‌ربه‌ره‌کانی ئه‌و چوار ده‌سه‌ڵاته به‌رامبه‌ر به ئیسرائیل له به‌ین ده‌چێ و بێگومان شوێن و كاریگه‌ریی باشی له سه‌ر، ئارامی و هێمنی و سه‌قامگیریی وڵاتی جووله‌که‌کان ده‌بێ.
کوردستانێکی سه‌ربه‌خۆی به هێز و ئارام و سه‌قامگیر، یاخۆ چوار ده‌وڵه‌تی فێدراڵی کورد له چوار به‌شی داگیرکراو، هه‌م له به‌رژه‌وه‌ندیی ئیسرائیله، هه‌میش دۆخێکی له‌بار و پاڵپشتێک بە هێز بۆ پیاده‌کردنی پرۆسه و ڕێبازی ئاشتی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته.
نیزیکبوونه‌وه‌ی کورد له جوولکه نه‌ک به‌قازانج و له به‌رژه‌وه‌ندیی جووڵانه‌وه‌ی کورده، به‌ڵکوو ده‌توانی پاڵپشتێک و گۆژمێک بەنرخ بێ له زووتر به ئه‌نجام گه‌یشتنی کورد له خه‌باتی نه‌ته‌وه‌ییی خۆیدا.
کێشه‌کانی کورد و ئیسرائیل، ئه‌گه‌ر هاوبه‌شیش نه‌به‌ن، دوژمنانه‌کان یاخۆ جۆریه‌کن. کوردستانێکی هێمن و ئازاد و سه‌ربه‌خۆ پاڵپشتێک و گۆژمێکه بۆ به‌هێزتربوونی ئیسرائیل و سه‌قامگیریی ئه‌و و‌ڵاته‌یه.
ئیسرائیلێکی به توانا و به هێز و سه‌قامگیر و هێمن، دڵنیاییه‌كه بۆ به‌رده‌وامی هه‌رێمی کوردستان و باشتربوونی دۆخی کورد له سێ به‌شه‌کانی تری کوردستانی داگیرکراو.
دامه‌زران و به‌دیهاتنی حکوومه‌تێکی فێدڕاڵ له هه‌ریه‌ک له به‌شه داگیرکراوه‌کانی کوردستان، به‌مانای نه‌مانی ده‌رده‌سه‌رییه‌که بۆ ئیسرائیلە.
کورد ده‌بێ له بارودۆخی خۆڵقاوی هه‌نوکه، واتە کێشه‌ی نێوان ده‌سه‌ڵاتی ئه‌نکارا و ئیسرائیل به باشتری شێوه گونجاو بۆ قازانج و به‌ژه‌وه‌ندییکانی نه‌ته‌وی کورد که‌ڵکی لێ وه‌ربگرێت و هه‌موو هه‌وڵێکی بۆ قۆزینه‌وه‌ی بدا.
، توێژه‌ران، رێکه‌وتی ١٠ مانگی جوون ساڵی ٢٠١٠ ی زائینی.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست