کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


لەكەركوك دا نەك نەوت مرۆڤەكانیش ئەسوتێنن

Wednesday, 16/10/2013, 12:00

1488 بینراوە






بەداخەوە جارێكى ترو لەبۆنەیەكى تردا شارى كەركوكى سوتاو كرایە ئامانج لەم قوربانەدا كەیادى ڕزگاركردنى مرۆڤە لەلەناوبردن و ئازاد كردنى مرۆڤەكانە بۆئەوەى لەبرى مردن بژین ,ئەوەى كەهەموومان سەرسام ئەكات ئەو دەست ڕەش ناخ ڕەشانەیە كە نە جیاواى لەنێوان بێ تاوان وتاوانبارو شوێن وكات و كەسەكان ناكات وەتەنها ئاواتیان سوكایەتى كردنە بەبەهاى مرۆڤەكان و لەناوبردنیانە ئەم تیرۆرە نەدینى هەیەو نەمرۆڤایەتى چونكە هیچ پێوەرێك ئەو دڕندییە قبوڵ ناكات كە ئەمانەئەیكەن ئەتوانین بڵێین ئەمانە بە دڵنیاییەوە هیچ دینێك پەیڕەو ناكەن چونكە تەواوى پەیامەئاسمانیەكان وپێغەمبەران بۆ ئازادكردنى مرۆڤایتى هاتوون وەبۆگیرێڕانەوەى دادپەروەرى و یەكسانى كۆمەڵایەتى تێكۆشاون و خەباتیان كردووە ئامانجیان بووە وە مرۆڤ ومرۆڤایەتى لەتەواوى پەیامەئاسمانیەكاندا ئامانج بوە بۆئەوەى بەختەوەر و سەرفراز و كامەران بێت بەڵام ئەمانەئەیانەویێت مرۆڤەكان بسوتێنن ئاشتى بشێوێن مناڵان و ئافرەتان وپیرەكانیش لەناو بەرن كە ئەمان هاووڵاتى بێ تاوانن پێویستە هەمیشە پارێزگاریان لێ بكرێت ئەمانە نە پیرۆزى و نە شوێن و نەكەسەكان ئەناسن ئەمانە دڕندەن و لەپێسیتى مرۆڤدان ئەمانە سوكایەتى بەمەخلوقى خوائەكەن ئەو ژیانەى كەخوابەخشیویەتى بەمرۆڤەكان ئەمانە لە ناوى ئەبەن بەناشیرنترین شێوە بۆیە لەیەكەم ڕۆژى جەژنى قوربانى پیرۆزدا لەناو مزگەتدا خوێن ئەڕێژن و مرۆڤەكان لەناو ئەبەن مناڵانمان هەتیو ئەكەن ئارامى ئەشێوێنن شارمان ئەسوتێنن بۆیە پێویستە ئەم كارانەوە ئەوانەش كە ئەو كارانە ئەنجام ئەدەن پێویستە ڕسوابكرێت بۆیەباهەموومان دوعابكەین لەخواى میهرەبان بپارێینەوە تا تاوان و كوشت و بڕین و سوتان و ووڵات وێران كردن كۆتایى پێ بێت با گەلەش پشوبدا زۆردەمێكە ئاشناى خوێن شەڕو بۆنى باروت و ترس بیمین دەبابەس بێت با ئازادو بەختەوەرو رێز لێگیراوبین دەبا ئێستامان نەسوتێت و ئایندەمان تاریك نەبێت بەڵكو ئێستا بەختەوەربین و ئایندەشمان ڕۆشن بێت بەوهیوایەى ئەم كارە نەخوازراوانە دووبارەنەبنەوەى و ووڵاتمان ئارام و ئاوەدان بێت .




چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)