کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


" تاقمێک لە ،،، گیا خۆرەکانی،،، ناوداری دونیاو سەرکردەکانی کورد لە باشور "

Wednesday, 03/09/2014, 12:00

1932 بینراوە




ئەو ناوانەی کە خوارووی ئەو بابەتە دەیانوسم چەند کەسێکن ناسراو بە ،گیاخۆر، بەو مانایە بە هۆی فکرو ڕامانی جۆراوجۆو وفەلسەفەی تایبەت بە خۆیان،لە خواردنی گۆشت خۆیان پاراستووە جگە لە گیاگەلی هەمەە رەنگەو هەمەتام لە ژیانی خۆیاندا دوور بون لە خواردنی گۆشت. جا لە بەرسرووشت یا ژیانی بونەوەری دیکە یا هەر هۆی دیکە .،، گیاخواردن،، لەوسەردەمەدا بۆتە کولتور یا دەگەڕێتەوە بۆ سەر ئێرادە ورامانی ئەو کەسە. لەوەش بترازێ ئەو کەسانە مرۆڤگەلێکی ئاسایی نەبون .هەرکام لەوانە جێگا پەنجەیان لە زانست، ئەدەب، سیاسەت، ئاکادێمی، خوڵقاندن،پەروەردە، راهێنان و......... دیارەو لە کۆمەڵگای ناونەتەوەیی ومرۆڤدۆستانەدا ناویان بزر نابێ بونەتە هۆی ئاڵۆگۆڕی زۆر مەزن لەو دونیایەدا.
بێگومان لە مێژووی کوردەواریدا کەسانی شارەزاو خاوەن بیر فراوانن. لەزۆر ئاستدا کورد ناوبانگی جیهانی بۆ خۆی تۆمار کردووە تەنانەت لەبواری سیاسیشدا لە ئاستی پێویستداناویان بەرز راگیراوە. پرسیاری هەرە مەزن ئەوەیە ئەدی بۆ کورد لە دەسپێکی هەزارەی سێدا لەو حالورۆژەدایە کە لەبەر چاوانە؟! رووخساری ئەو بابەتە رەخنەییە لە باشووری وڵاتە کە خودای ناخواستە ئێمە پێمان وایە ،، ئازادەو پڕە لە دێمۆکڕاسی وژیانی گەرم ونەرم ،،.
ئەو رۆژانە پێهەڵاگوتن بە کوڕەهەژار، (پێشمەرگە) هەمبانەی مێدیاو سیاسەتی دیکتاتۆڕە کانی خۆماڵی پڕ کردووە. نۆبە بە یەکتر نادەن ناوی پێشمەرگە وەدوای ناوی کەس بکەوێ. لە حاڵێکدا رزقی رۆژانەی هەژارەکان بۆ ژیانی رۆژانەیان کەوتۆتە بەر دەستی ،، قوباد تاڵەبانی،، کە ئیزن نادا هیچ شتێک هەرزان بدرێ بە خەڵک! هەڕەشە دایکو بابی ئەو کەسانە دەکا کە کوڕەکانیان ئێستێ لە بەرەی شەڕدا دەجەنگن.
کۆمەڵێک کەڵەگاو کاربەدەست کە بەزەبری داگیرکاروهێزە ئیمپریالیستەکان دەست لە بینەقاقای ژیانی خەڵک بەرنادەن هیچ،، وڵاتیشیان بۆ بەڕێوە ناچێ. ئەو کەسانە کاتی خۆی شۆڕشگێڕی سەر شێخ بون. ئەوڕۆ سەرمایەداری ناو شارن! کاوەکوژی بەردەرگای ماڵی کوڕی ئەنفالن.چاو لە قەڵافەتیانکە، ورگن،پیر،نەخۆش، جڵتە لێدروا، پەککەوتە، موفتەخۆر، خاوەنی دەیان خانووبەرەو سامانی نەغد،لە ناو خۆی وڵات وەک شێر ولەدەرەوەی وڵاتیش گزیر. هەم گیاخورن، هەم گۆشتخۆر، هەم بازەرگانی خوێن، هەم هەڕڕاج کاری سەرخان وژێرخانی وڵات......... بە هەموویان چوار پەڕتووکی فەلسەفی، مێژوویی، پەروەردەیی، زانستی،یا ئەدەبیان نییە!سرنج بدەنە ئەو ناوانە کە چۆن بونە مایەی سەربڵیندی نەتەوەکەی خۆیان وشێنازی دونیای ئازادو مرۆڤ دۆست.
ئاڵبێرت ئەنیشتاین،،مێهاتمان گاندی،،فیساغورێس،،لێئۆناردۆ وینچی،،تۆماس ئاڵوا ئیدیسۆن،، نیوتۆن،،تولستوی،، کافکا،ژان ژاک روسوو،ویلتێر،، بنجامین فڕانکلین.
ئەوانە گیاخۆر بون. لەلای کورد لە باشوور، مفتەخۆر، پارەبگیری بێکار،دەسەڵاتی بێدەسەڵات،ئەوەندەیان هاتووچووی بەغدا یان کردووە ماندوو بون بەڵام بۆ راگرتنی دەسەڵاتی خۆیان نەتەوەکیان چوککردۆتەوە. کاک مەسعود گوتی: شەڕی داعش ،شەڕی ئێمە نییە! دیتمان ئەگەر فڕۆکەی ئەمریکی نەبوایە لە پیش هەموو کەسدا بە خڕوپتوونی بنە ماڵەی بارزانی وتاڵەبانی لەتاران وئانکارا مۆڵگەیان دابەستبوو. رۆژ نییە بیر لە رۆژهەڵاتی وڵات نەکەمەوە کە لەوێ چمان بەسەردێ لە چەنگ حیزبەکانی ئەزمون پارێزی باشوورکە نیشتەجێکراون لە کەمپەکاندا. ئاخرئەوان قەرارە کۆپی ئەو سیستمەمان بۆ بە دیاری بێنن کە ٣٥ ساڵە پێی گۆش کراون.
جەعفەر کەریمی
٣/٩/٢٠١٤


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)