هه‌ڵه‌بجه له بێده‌نگیدا
Thursday, 18/03/2010, 12:00
22 ساڵ ده‌رباز ده‌بێت به‌سه‌ر ئه‌و مه‌رگه‌ساته‌ی که به‌سه‌ر شاری هه‌ڵه‌بجه‌دا هات ، پاش 22 ساڵ هێشتا زامداره‌کانی چه‌کی کیمیاوی به ئازار و بێچارهسهرییهوه سه‌ر ده‌نێنه‌وه ، پاش 22 ساڵ هێشتا به‌سه‌ر که‌لاوه‌ی خانووه ڕووخاوه‌کانی شاری هه‌ڵه‌بجه‌دا هه‌نگاو ده‌نێین ، پاش 22 ساڵ ته‌نها گوێبیستی گوته سواوه‌کانی سه‌رانی هه‌ردوو بنه‌ماڵه ده‌بین که بۆ مه‌به‌سته تایبه‌تیه‌کانی خۆیان هه‌ڵه‌بجه‌ی پێ ده‌لاوێننه‌وه .
ئه‌وه‌ی کیمیابارانی شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی کرد بریتی‌بوو له عێراقی داگیرکه‌ری دڕنده به فه‌رمانڕه‌وایی به‌عسیه گۆڕکراوهکان .
ئه‌وه‌ی شاره‌که‌شی داگیرکرد له‌و کاته‌دا بریتی‌بوو له کۆماری ئیسلامی داگیرکه‌ر و فتواده‌ری جیهاد له‌سه‌ر کوردان .
ئه‌وه‌ی په‌لکێشی کۆماری ئیسلامی داگیرکه‌ریشی کرد بۆ سه‌ر شاری هه‌ڵه‌بجه بریتی‌بوو له سه‌رکرده‌کانی به ڕوکه‌ش کوردایه‌تی و به ناوه‌ڕۆک تاوان و خیانه‌ت .
ئه‌و سه‌رکردانه‌ی که هه‌میشه له کێبڕکێدا بوون بۆ باوه‌شی داگیرکه‌ران و گۆڕینی داگیرکه‌رێک به داگیرکه‌رێکی دیکه .
ئه‌و سه‌رکردانه‌ی که له لوتکه‌ی به‌هێزییه‌وه به‌ره‌و ئاشبه‌تاڵ ، له سه‌رهه‌ڵدانه‌وه بۆ تێکشکان ، له کۆڕه‌وه‌وه بۆ ماچ و موچی کیمیاوهشێنان ، له لاوازی داگیرکه‌رانه‌وه بۆ چاوساخی و په‌لکێشی داگیرکه‌ران ، له نه‌مانی داگیرکه‌ره‌وه بۆ یه‌کخستنه‌وه‌ی ماڵی داگیرکه‌ران ، به‌ناوی کوردبوونه‌وه تاجه گوڵینهبردن بۆسه‌ر گۆڕی دوژمنانی نه‌ته‌وه‌که‌مان ، له لاوازبوونیشهوه بۆ دروشمی باقوبریقهداری کورد فریوده‌ری و هه‌ڵخه‌ڵه‌تان.
ئه‌وه‌ی ڕێگربوو له به‌رده‌م ده‌ربازبوونی هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌کان بریتی‌بوو له بڕیارده‌ره یه‌که‌مییه‌کانی حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کان .
ئه‌وه‌ی تاڵانی شاره‌که‌شی پێ سپێردرا بریتی‌بوو له‌و فایلدارانه‌ی که به چه‌پڵه‌ڕێزان پێشوازییان لێ‌کرا .
ئه‌وه‌ی پاره‌ی بانکه‌که و گیرفانی ههڵهبجهییهکانیشی نۆشکرد بریتی‌بوو له فه‌خامه‌تی سه‌رۆککۆماره نوکته‌چییه‌که‌ی ئیمڕۆی عێراقی عه‌ره‌بی .
ئه‌وه‌ی ده‌ست و په‌نجه‌ی ئافره‌ته گیان لێسهندراوهکانیشی ده‌بڕییه‌وه بۆ بازنگ و مستیله‌ی ده‌ستیان بریتی‌بوو له به‌رپرسه‌کانی ئیمڕۆی ده‌زگای زانیاری و پاراستن و هێزی زێره‌ڤانی و دژه تیرۆر .
پاداشتی هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌کانیش له دوای نه‌مان ، بریتی بوو له ئاخ هه‌ڵکێشان بۆدووبارهبوونهوهی دوو سێ هه‌ڵه‌بجه‌ی دیکه و ناوزڕاندنیان به گوته‌ی "هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌کان یان جاشن یان ئاشن" .
ده‌ستکه‌وتی کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌ش بریتی‌بوو له 5001 کۆمپانیا بۆ به‌رپرسه‌کان .
خاوه‌نداریکردن له هه‌ڵه‌بجه‌ش بریتی‌بوو له ئازادکردنی فڕۆکه‌وانه‌کان و پاراستنی ته‌واوی به‌عسیه‌کان و به ئه‌ستێره ناساندنی تاوانباران .
ئه‌وه‌ی زه‌ره‌رمه‌ند بوو له مه‌رگه‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌دا بریتی‌بوو له نه‌ته‌وه‌یه‌کی بێناسنامه به ناوی کورده‌وه و شیرازه تێکچوونی زه‌حمه‌تکێشانی هه‌ڵه‌بجه ، به‌ڵام سودمه‌نده‌کان له‌م مه‌رگه‌ساته‌دا گه‌لێک زۆربوون به‌م شێوه‌یه :-
1- به‌گه‌ڕخستنی ته‌واوی کۆمپانیا به‌رهه‌مهێنه‌ره‌کانی جیهانی پیسی سه‌رمایه‌داری به‌گشتی و ئه‌ڵمان و هۆڵاند به‌تایبه‌تی .
2- سه‌رکه‌وتنی کۆماری ئیسلامی له ڕووبه‌رێکی به‌رفراوانی به‌ره‌کانی شه‌ڕدا به‌بێ زیان .
3- کرانه‌وه‌ی ده‌ستی عێراقی داگیرکه‌ر و ناسیۆنالیستی عه‌ره‌بی ئیسلامی بۆ قه‌ڵاچۆکردن و سه‌رکوتکردنی ئازادیخوازانی کوردستان .
4- خۆده‌وڵه‌مه‌ندکردنی سه‌رانی بازرگان و تاوانباری پارته به‌ناو کوردیه‌کانی یه‌کێتی و پارتی و حسک و ئیسلامییه کۆنه‌په‌رسته‌کان .
له 23هه‌مین ساڵڕۆژی کیمیابارانی شاری هه‌ڵه‌بجه‌دا سه‌ری ڕێز و نه‌وازش بۆ ته‌واوی هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌کان داده‌نه‌وێنم و هه‌زاران تف و نه‌فره‌تیش بۆ ته‌وێڵی ئیمپریالیزم و داگیرکه‌ران و به‌کرێگیراوه چاوساخهکانی داگیرکه‌ران ده‌نێرم .
جه‌لال چوارتایی
هۆڵاند
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست