حكومەت ناسراوترە یا هونەری میللی
Wednesday, 23/12/2009, 12:00
دوینی ریكەوتی 22/12/2009 كاتژمیر 4 ی پاش نیوەرۆ لە رادیۆی جەماوەری كوردستان لە بەرنامەی تەمەن لەگەڵ ریزی تەواوم بۆ ئەو بەرنامەیەو پیشكەشكاری بەرنامەكە كاك بنار هیدایت كە بەراستی بەرنامەیەكی سەركەوتوە بەجانی پیشكەشی ئەكات میوانداری گۆرانی بیژیكی میللیی كردبوو بەناوی عومەر گەرمیانی من ئەوە یەكەم جارم بوو گویم لە ناوی ئەو برادەرە بیت لە وەلامی پرسیاریكی پیشكەش كاری بەرنامەكە لەسەر هونەری میللی تاچەند ناسراوە كاكی هونەرمەند ووتی ئەوەندەی هونەری میللی كوردی لە ئەوروپا و ئەمەریكا ناسراوە حكومەتی كوردی ناسراو نیە جا باشە كاكی گەرمیانی (هەرچەندە لە ناو بەرنامەكەیا ووتی من گەرمیانی نیم) ئەم هونەرەی تۆ كە ئەوەندە ناسراوە بۆ ناچی ناوچەدابراوەكان بخەیتەوە سەر هەریمی كوردستان و مادەی 140 جی َ بەجی َ بكەیت.. لەگەل ئەوپەری ریزم بۆ تەواوی گۆرانی بێژە میللیەكان هەرچەندە پەنجەی دەست وەكو یەك نیە بەلام میللەتیك لە هونەری فۆلكلۆردا خاوەنی برایمی قادری و سەید عەلی سەردەشتی و قادری مامەندی بیت گوناحە بەخۆتان بلین گۆرانی بیژی میللی لەگەل ریزم بۆ هەموو لایەك..............
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست