کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دژه‌ دز *

Saturday, 22/09/2012, 12:00




نکۆڵی له‌تۆ ناکه‌م
که‌ له‌ناو دڵما ده‌ژی
ئه‌و که‌سه‌ی بێ وه‌ته‌ن بێت
مردوه‌ مه‌ڵێن ده‌ژی
غه‌ریبی وای لێکردم
زیاتر بۆت عه‌وداڵ بم
خودایه‌ هه‌تاكو كه‌ی
من بێ ده‌وڵه‌ت و ماڵ بم
داخی ئه‌و دزانه‌ی
له‌سه‌رم مشه‌خۆرن
مێژوی پاکی شه‌هیدان
به‌ ده‌ستی پیس ده‌گۆڕن
لیستی خیانه‌تکاری
وا به‌سه‌ر یان ده‌باری
گه‌لێک سه‌رکرده‌ی دزبێت
قه‌ت ناکات گۆڕانکاری
ئه‌ی شاعیری کورد په‌روه‌ر
نه‌که‌ی تۆش خۆت بفرۆشی
له‌ناو شاعیرانى پاک
((بێ دڵ)) وا گوڵ ده‌فرۆشی
سامان و پاره‌و ده‌وڵه‌ت
نه‌یجوڵاندوه‌ هه‌ستی
گه‌ر به‌ کافر تێی ده‌گه‌ن
((بێ دڵ)) خاک ده‌په‌رستی
پاره‌ی ئه‌وها خه‌یاڵی
خانوبه‌ره‌ی ئیتاڵی
فه‌رمانده‌ی کورد گه‌نده‌ڵه‌و
سه‌ر سوڕمێنه‌ره‌ ماڵی
هه‌تاکو دوێنێ جاش بون
ئه‌وانیش کوڕی باش بون
وه‌ره گه‌ر وێژه‌وانی
به‌دوای پاره‌ ناکه‌ویت
نرخی میله‌ت ده‌زانی
((خاڵه‌ حه‌مه‌)) به‌پیری
ده‌گرێی بۆ میله‌تی
ده‌یبێنێ به‌ زه‌لیلی
ئه‌و به‌ڵێنی پێداوم
کوردبم هه‌تاکو ماوم
که‌سێک که‌ وا دز نه‌بێت
پێڵاوی وه‌بان چاوم
له‌وانه‌یه‌ بچمه‌وه‌
وه‌ک زه‌رده‌شت هه‌ڵمواسن
ئه‌و زۆردارنه‌ی که‌وا
خوداش به‌حه‌ق ناناسن
ئه‌وڕۆژنامه‌نوسانه‌ی
په‌یامنێری دزانن
وا خۆیان فرۆشتوه‌
مانای عه‌یبه‌ نازانن
ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تم نه‌ بێت
پاره‌ و کورسیم بۆچیه‌
تڤ له‌و سه‌رکرده‌ی دزه‌
گه‌لیشی زۆر برسیه‌
کۆڕه‌ک و ئاسیا سێڵن
ناڵێم سه‌رکرده‌ی خێڵن
ده‌مه‌وێ بێ خوێن ڕشتن
ماڵی کورد به‌جێبڵێن
ئه‌و وه‌زیره‌ سه‌ر گه‌وره‌ی
له‌ پشت ئاغا ده‌وه‌ستی
گه‌ر خزمی ئاغا نه‌بای
که‌ریان پێ نه‌ ده‌به‌ستی
ئه‌وه‌ی دز و نه‌زانه‌
ئێستا له‌ په‌رله‌مانه‌
چاره‌نوسی کورد لایان
وه‌ک وه‌ره‌قه‌ی کۆنكانه‌
ڕۆژ نیه‌ من نه‌گریم
بۆ خوێنی شه‌هیدانم
مه‌حاڵه‌ به‌ ده‌ستی دز
ئازاد بێت نیشتیمانم


دژه‌ دز *
بیرۆکه‌ی ئه‌م شیعره‌م داڕشت کاتێک
شاعیری گه‌وره‌ی کورد ((خاڵه‌ حه‌مه‌))
داوای لێم کرد دژی دز و گه‌نده‌ڵانی
کوردستان پێنوسم بهێنمه‌ گه‌ڕ

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە