هیچ مرۆڤێكى ماف خواز بەتیرۆریست نازانم
Thursday, 17/09/2009, 12:00
بەداخ و كەسەرێكى زۆرەوە كەهەواڵى كۆچى دوایى مامۆستا سۆرانم بیست بەڕاستى هەواڵێكى ناخۆش و جەرگبڕبوو هەرچەندە لەنزیكەوە بەخزمەتى مامۆستا نەگەیشتبووم بەڵام ڕۆژگار شانسى ئەوەى پێبەخشیم بۆ تەنها جارێك ئەگەر بەناڕاستەوخۆش بێت مامۆستاى خۆشەویست بدوێنم،بەداخەوە قەدەر دەرفەتى ئەوەى نەدا جارێكى تر مامۆستابدوێنمەوە بۆیە لێرەدا بەپێویستى دەزانم ئەم دیمانەیەى بڵاوبكەمەوە كەبەرلەهەڵبژاردنە سەرۆكایەتیەكەى ئەمساڵى ئێران سازمكردبوو لەگەڵیدا،
دەکرێت بزانین مامۆستا سه‌لاح سۆران کێیە و نازناوى سۆران لەچیەوە هاتووە؟ من ناوم حه‌سه‌ن سه‌لاح سۆران ، کهنووسراوهکانم زۆرتر به‌ناوی (ح.س.سۆران) بڵاو ده‌بنه‌وه. بابم سه‌رهه‌نگ برایم سه‌لاح فه‌رمانده‌ی هێزی کۆماری دێمۆکڕاتیکی کوردستان له‌مه‌هاباد بو، که بهبنهچهک ده‌چێته‌وه‌سه‌ر فه‌رمانڕه‌وایانی موکریان و دایکیشم ناوی ئامینه‌ی گه‌لاوێژ بو کهلهدایکهوه، له‌بنه‌ماڵه‌ی ناسراوی فه‌رمانڕه‌وایانی ئه‌رده‌ڵانه (خوشکه‌زای نه‌مر سه‌ردار سه‌یفه‌ددین خانی ئه‌رده‌ڵانه، کهعوسمانیهکان له‌سێداره‌یان دا) . له‌رۆژی دوی مانگی ره‌زبه‌ری 1320 ی هه‌تاوی، له‌ئاوایی سارووقامیشی جه‌غه‌تو ، سه‌ر به‌ناوچه‌ی بۆکان هاتوومهتهدنیاوه(ئه‌گه‌ر پێویست به‌ژیان نامه‌ی چڕ‌و پڕتر بو، بچنه سه‌ر ماڵپه‌ڕی bokan.de و له‌وێ وه‌ریبگرن) . نازناوی " سۆران " ، له زاراوه‌ی سۆرانی زمانی کوردیه‌وه دێ ، که من زوربه‌ی نووسراوه‌کانم ، به‌م زاراوه‌یه نووسیوه - (هه‌رچه‌ند به زمانگه‌لی دیکه‌ی بیانی و به زاراوه‌گه‌لی دیکه‌ی کورردیش نووسراوه‌م هه‌یه) .
مامۆستا لەگەڵ هیچ پارت و لایەنێکى سیاسى خەباتى کردووە؟ قه‌ت نه لهمهوپێش له هیچ حیزب و لایه‌نێکی رامیاری دا بووم ، نه ئێستا هه‌م و نه ده‌مه‌وێ له داهاتووش دا ببم . به بیر وڕای من ، هۆنه‌ر ، نووسه‌ر یا هونهروان (هونه‌رمه‌ند) ی به‌رپرس هی ته‌واوی گه‌له‌که‌یه‌تی یا با بڵێم به چه‌شنی دێفاکتۆ (نافه‌رمی) ، دڵسۆزی هه‌مو لایه‌نه رامیاریه دڵسۆزه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌یه‌تی ، نه‌ک هه‌ر هی لایه‌نێک و له لایه‌کیشه‌وه پێویسته بۆخۆی خاوه‌نی مانیفێستێک بێ (که من به هۆنراوه ئه‌و مانیفێسته‌م نووسیوه) ، چون هه‌مو ده‌زانین لایه‌نی رامیاڕی ره‌نگه په‌یتا په‌یتا ئاڵوگۆڕی زوزوی به‌سه‌ر دا بێ ، به‌ڵام بۆ وێنه بیرۆکه‌ی هۆنه‌ران و نووسه‌رانی به‌رپرس ، شتێکی بنه‌وه‌شت و هه‌رماو (جاویدان) ن ، بۆ وێنه ئه‌وه‌ی که ماموه‌ستا ئه‌حمه‌دی خانی چه‌ند سه‌د ساڵ پێش فه‌رموویه‌تی ، ئێستاش زیندو و هه‌ر ماوه ، به مسقاڵ نه‌گۆڕراوه ، به مانیفێستی نه‌ته‌وه‌ی کوردی ده‌زانن و زۆر له سهرۆکگهلی کورد ، ئه‌گه‌ر سه‌رکه‌وتنێکیان وه‌ده‌ست هێنابێ ، له سێبه‌ری ئامۆژگاری و رێنوێنی ئه‌و چه‌شنه مانیفێستانه دا بوه . هه‌ر چۆن بێ ، ده‌بێ هۆنه‌ر ، نووسه‌ر و هونهرهوان (هونه‌رمه‌ند)ی به‌رپرس ، بۆ خۆیان بیری نه‌ته‌وه‌یی له قاڵب بده‌ن ، نه‌ک به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه بێ .
مامۆستا چۆن دەڕوانێتە بارودۆخى سیاسى کورد بەگشتى؟ پێم وایه ئێستا بارودۆخی رامیاری کورد به گشتی رو له باشیه ، به تایبه‌ت به هه‌بوونی ئه‌و گشته مێدیا کوردیه ، به‌ر جهوهندی و دۆزی کورد هه‌م بۆ خۆی و هه‌م بۆ خه‌ڵکی جیهان باشتر ناسراوه و له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه ، باوه‌کو کوردستانی گه‌وره به چه‌شنی فیزیکی هێشتا سنوور و تیغه‌ی هه‌یه ، به‌ڵام به چه‌شنی ئێلێکترۆنیکی به له‌ونێک سنووره‌کان روخێندراون ، ده‌نا بۆ وێنه ئێوه کوا با بڵێم، سی ساڵ پێش ، ده‌تان توانی ئه‌م دیمانه‌یه ، به‌م چه‌شنه له گه‌ڵ من پێک بهێنن . دیاره بێستانیش قه‌ت بێ چه‌قه‌ڵ نابێ ، له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندنی په‌یوه‌ندی پان وبه‌رینی نێو کوردستانی و جیهانی دا ، کاره‌ساتی له‌توکوت بوونی لایه‌نه کان ، به چه‌شنی ڤایڕووسێکی زۆر پڕ مه‌ترسی ده‌زانم . له ژوور هه‌مو شتێکه‌وه ، کورد پێویستی به لۆبیه‌ک (LOBBY) ی یه‌کگرتوی نێو نه‌ته‌وه‌یی کوردی هه‌یه ، به چه‌شنێک که وه‌ک داشدار و وته بێژی گه‌لی کورد، بۆ هه‌ر پێنج پارچه‌که‌ی کوردستانی گه‌وره و ته‌نانه‌ت بۆ دیاسپۆڕای کوردیش ، قسه بکا . ده‌نا کوا ئێستا به‌م لهتوکوتیه ، کۆمه‌ڵی نێو نه‌ته‌وه‌یی گوێ له‌و گشته ده‌نگه جۆربه‌جۆره شل ده‌کا و چۆن ده‌زانی کامیان نوێنه‌ری راسته‌قینه‌ی کوردن ؟؟؟.
دەکرێت بزانین مامۆستا چۆن دەڕوانێتە ئایندەى کورد و چى بەباش دەزانێت و چى بەخراپ دەزانێت بۆ داهاتووى کورد؟ زۆر گه‌ش بینم . به‌ره‌وژوور بردنی راده‌ی زانست ، خۆناسین ، یه‌کگرتن و هه‌ر وه‌ک له خاڵی (3) دا ئاماژه‌م پێ کرد ، ساز کردنی لۆبیه‌کی پته‌و و به هێزی نێو نه‌ته‌وه‌یی کوردی ، که نوێنه‌ری ته‌واوی کوردگه‌لی جیهان به هه‌ر زاراوه ، ئایین و بیرۆکه‌یه‌که‌وه بێ ، زۆر به باش ده‌زانم . شتی زۆر خراپیش بۆ کورد ، بریهتین له خۆمالێ خۆمالێ ، گه‌نده‌ڵی ، ململانێ ، شهڕهدهندووکێ ، کهڵوهجهڕێ و کێشه‌ی نێوخۆییه ، به تایبه‌ت خۆخۆری و بیانی خوازیه .
مامۆستا وەکو ئاشکرایە لەرابردو و لەئیستادا کورد زۆر هیواى بەئەمریکا هەبووە، بەڵام هیچ کاتێک بەمشێوەیە نەبووە کەکورد چاوەروانى لەئەمریکا هەبووە؟بۆ ئەمەیان چى دەڵێیت؟ کورد به هۆی ساکاری ، جوامێری ، ره‌به‌نی و دڵ‌پاکی ، زۆر جار هیوای به خه‌ڵکی ناکورد به‌ستوه ، به‌ڵام له ئاخر دا ئه‌و چاوه‌ڕوانیانه زۆرتر بونه‌ته بڵقی سه‌رئاو . بۆ وێنه له کاتی کۆماری دێمۆکڕتیکی مه‌هابادیش دا، یه‌که‌ێک له سرووده‌کان ئه‌مه بو :" ئه‌ستالین پێشه‌وایه بۆ کوردان وه‌ک باب وایه ! " ، له پاشان به چاوی خۆمان دیمان که ئه‌ستالین بۆ کوردان باوه‌پیاره و زر باوکیش نه‌بو . ئامریکاش ، تا هه‌ر جێگه‌یه‌ک قازابجی رێگه بدا ، له‌گه‌ڵ کورد هاورێیه ، به‌ڵام له کاتی دیکه دا ، هه‌ر چێڕۆکی دۆستی و لایه‌نگری ئه‌ستالین و مهستالین دووباره ده‌بێته‌وه . دیاره هه‌موومان ده‌زانین ، ئه‌گه‌ر پێگه‌ی ئینجیرلیک نه‌بوایه ، سه‌ددام باشووری کوردستانی له گه‌ڵ زوه‌ی ته‌خت ده‌کرد و خۆڵی به تووره‌که دهبێژاوه ، به‌ڵام ئه‌و پێگه‌یه بۆ ئه‌وه ساز نه‌ببو که ئامریکا به‌زه‌یی به کورد دا ده‌هات ، به‌ڵکه به‌رنامه‌ی سه‌ربه‌خۆ و جیاوازی ستڕاتێژیکی خۆدی ئامریکا بو . ده‌نا ئه‌گه‌ر ئامریکا به‌زه‌یی به کورد دا دێ و دۆستی گیانی گیانی کورده ، بۆ کوردی باش و کوردی خراپی پۆلێن کردوه . کورد له هه‌مو جێگه‌یه‌ک ده‌ردی هه‌ر یه‌که . که‌رد چه‌وساوه ،مافخواز و ئاشتی خوازه و تێئۆری کوردی باش و کوردی خراپ ،ته‌نیا گه‌مه و قهشمهریهکی رامیاریه .
ئەى دەربارەى ئەو هەڵوێستەى کەپەکەکە بەتیرۆریست دەزانێت و پەژاکیشى خستە هەمان لیستەوە؟ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌م له خاڵی (5) دا ، داوه‌ته‌وه و پێویستی به چه‌ند پاته کردنه‌وه نیه .ئامریکا به پێی بهرجهوندی خۆی " په که که " ه و "په‌ژاک "ی ، وه‌ک کوردی خراپ پۆلێن کردوه !!!
بەڵام وەزیرى ناوخۆى هەرێمیش ئیمزاى لەسەر بەتیرۆریست بوونى پەکەکە کردووە؟دەکرێت بزانین مامۆستا بۆ ئەمەیان چى دەڵێت؟ من هیچ مرۆڤێکی ماف خواز به تێڕۆڕیست نازانم ، وشه‌ی تێڕوڕیست به زمانی فه‌ڕه‌نگی به واته‌ی "ترسێنه‌ر"ه ، ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست له‌وه بێ ، دژ به سته‌م بوێستێ و ده‌سته‌ڵاته سته‌مکاره‌که لێی بترسێ ، ئه‌وه شتێکی سروشتیه . ده‌سته‌ڵاتی ئینگلیسیش له گاندی ده‌ترسا ، به‌ڵام ئایا گاندی تێڕۆڕیست بو ؟ . ئه‌و که‌سانه‌ی که له هه‌ر ده‌ڤه‌رێکی جیهانی دا بۆ مافی خۆیان تێ ده‌کۆشن ، با زۆر داران لێشیان بترسن ، تێڕۆڕیست نین ، بۆ وێنه گه‌لی تێبێت ، به‌بره‌کانی تامیل ، خه‌ڵکی باسکی ئیسپانیا ، کهشمیریهکان و هتد ، قه‌ت به تێڕۆڕیست دانانراێن ، به‌ڵکه ئازدای ویست و رزگاری خوازن . ئایا بۆ وێنه وه‌زیری ناوخۆی تورکیا ، قهڵخیشی بکه‌ی ، ده‌ڵێ تورکه‌کانی قیبرهس تێڕۆڕیستن ؟! زمانیشی له پشت ملیه‌وه ده‌ر بهێنن ، قه‌ت شتی وا واژۆ ناکاو .
ئەم پرسیارەیان تایبەتە ئەگەر وەڵامیش نەدەیتەوە ئاساییە؟ *دەکرێت بزانین ئەگەر مامۆستا ئێستا تەمەنى 18ساڵان بوایە دەبوو بەئەندامى کام پارتى کوردى...
هه‌رچه‌ند ته‌واوی خزمه‌تگوزارانی کوردم به قه‌ت چاوم خۆش ده‌وێ ، له هیچ پارتیک دا ئه‌ندام نه‌ده‌بووم . چون هه‌ر وه‌ک وتم پێم وایه هۆنه‌ر ، نووسه‌ر و هونهرهوانی هه‌ر گه‌لێک ده‌بێ هی ته‌واوی ئه‌و گه‌له بێ . به‌س ده‌بێ بڵێم هه‌ر به چه‌شنی کوردێکی رزگاری خوازی سه‌ربه‌خۆ ده‌مامه‌وه نه‌ده‌بووم به ئه‌ندامی هیچ لایه‌نێکی تایبه‌ت . به‌ڵام بێجگه له چینی هۆنه‌ر ، نووسه‌ر و هونهرهوان (هونه‌رمه‌ند) ، هه‌ر که‌س مافی خۆیه‌تی لایه‌نێک بۆ خۆی هه‌ڵ بژێرێ .
ئێستا باسی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆمار له ئێران له گۆرێ دا یه و زۆر که‌س بۆ ئه‌م پۆسته خۆیان پاڵاوتوه ، به له به‌ر چاو گرتنی ئه‌وه‌ی بیستمان ساڵی 2008 ، پاڵێوراوی خه‌ڵاتی ئاشتی نۆبێل بوی ، ئایا ناته‌وێ بۆ ئه‌م هه‌ڵبژارنه‌ش وه‌ک کاندیدایه‌کی کورد ، خۆت بپاڵێوی ؟ باسی خه‌ڵاتی نۆبێل زۆری تۆفیر بو ، ئه‌و شتێک بو که ده‌بو خه‌ڵک کاندیدا دیاری بکه‌ن و منیش هه‌ر به‌م شێوه‌یه ، خه‌ڵک کاندیدایان کردبووم و ببومه پاڵێوراو ، به‌ڵام بۆ سه‌رۆک کۆماری ئێران ، به پێی یاسای بنه‌ڕه‌تی ئه‌م وڵاته ، سه‌رۆک کۆمار ده‌بێ ئایینی ته‌شه‌ییوعی هه‌بێ ، که به‌م پییه من ئه‌و مافه‌م نیه خۆم بپالێوم ؛ له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه ، به زۆر هۆ و ره‌ت بوون له حه‌وت خانی دیکه ، نامه‌وێ ئه‌م کاره بکه‌م . ده‌نا ره‌نگه ئه‌گه‌ر کوردێکی لێهاتو ببێ به سه‌رۆک کۆماری ئێران ، بتوانێ زۆر خزمه‌ت به‌م وڵاته بکا ، هه‌ر وه‌ک له نێوان چه‌ندین پادشای پێشوی مێژوی ئێران دا ، که‌ریم خانی زه‌ند ، که کورد بوه ، ئێستاش که رێژیمی پادشایه‌تی رووخاوه و رێزی تکاوه ، هێشتا که‌ریم خان هه‌ر رێزی لێ ده‌گیردرێ ، چون ده‌توانم بڵێم باوه‌کو کارێکی بۆ کورد نه‌کردوه ، به‌ڵام به گشتی بۆ وڵاتی ئێران زۆر سه‌رۆکێکی شیاو ، دادگه‌ر و لێهاتو بوه .
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست