کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


ئەمڕۆ لە مەڵبەندى سلێمانى چ باس بوو

Saturday, 14/02/2009, 12:00

1421 بینراوە


دوایى ئەوەى دوێنێ ئەو پێنج هەڤاڵەى مەكتەبى سیاسى بە كۆمەڵ وازیان هێنا و بۆ پشتگیرى ئەوانیش كۆمەڵێك ئەندامى سەركردایەتى كە تائێستا ژمارەیان گەیشتۆتە 16 هەڤاڵى سەركردایەتى و هەر لە زیاد بونیشایە پشتگیرى ئەوانن و بۆ واز هێنانیش ئامادەن , لەگەڵ ئەوەشدا كادرەكانى خوارەوە ئەوانیش ئامادەن بۆ هەموو كارێك و تەنانەت وازهێنانى بە كۆمەڵیش ئەگەر پێویست بكات , بۆیە ئەمڕۆ وەزعى ناو مەڵبەند شڵەقابوو , ئەو هەڤاڵانەى كە پێشتر سەر بە كاك كۆسرەت بوون خۆیان ئامادە كردبوو بۆ هەموو شتێك , تەنانەت ئەنوەر ساڵحى كارگێڕى مەڵبەند كە سەر بە باڵى كاك كۆسرەتە لاى هەندێك هەڤاڵ ووتبوى ((ئیتر هەموو شتەكان ڕوون بۆتەوە پیویستە بەرزانیش خۆى ساغ بكاتەوە )) بەرزان و دوو جێگرەكەشى هەریەكەیان بە جۆرێك ئیشیان دەكرد , ئازادى جێگرى دووەم كە سەر بە باڵى كاك كۆسرەتە هەموو ئەو برادەرانەى خۆى كە سەر بە باڵى كۆسرەتن بانگى كردبوون و پێى ووتبون خۆتان ئامادە بكەن بۆ هەموو شتێك ئەمە ڕۆژى ترس نیە , ئەمە قسەى بەینى خۆیان بوو پێشى ووتبون ئەگەر بەرزان بانگى كردن پێى بڵێن ئێمە هەر سەر بە خۆتانین و خەمى هیچتان نەبێت , ئەم كارەى ئازاد خۆ ئامادە كردنێكى باشە بۆ هەر ئەگەرێك كە ڕوو بدات , هەموو ئەوانەى خۆیان بە ستافى كاك كۆسرەت ئەزانى هەموویان بە جلى كوردیەوە هاتبون و مامۆستا عادل ووتبوى قەت بە قەد ئەمڕۆ دڵم خۆش نیە بۆیە شاڵم لەبەر كردوە ئیتر كاتى ئەوەیە لەم بەرزانە گەندەڵە نەجاتم بێت
شێخ جەمالى تاسلوجەش یەك یەك هەموو لێپرسراوى كۆمیتەكانى بانك كردوە و هەڕەشەى ئەوەى لێ كردوون كە ئاگایان لە خۆیان وكۆمیتەكانیان بێت , نابێت ڕێگا بدەن بە هیچ كەسێك هیچ شتێك بكات , قسەى زۆر ناشیرینى بەو هەڤاڵانە ووتبوو تەنانەت ووتبوى كۆسرەت ئەوە عادەتیەتى پێش هەموو هەڵبژاردنێك ئەمە ئەكات بۆ ئەوەى مام جەلال پارەى بداتێ , شێخ جەمالى تاسلوجە كە كاتى ڕژێم زابت بوە لە بازگەى تاسلوجە ئێستا جێگرى مەڵبەندە ئێستا ئاوا قسە بە سەركردەكانى یەكێتى بڵێ , بەمەش دڵیان ئاوى نەدەخواردەوە ئەبوایە جارێكى تریش ئەوانەى لاى دوو جێگرە بوون بچونایە بۆ لاى بەرزان و بەرزانیش بیان بینێ ,وەكو ئەنوەر ووتبوى كاتى ئەوەیە ئیتر بەرزانیش خۆى ساغ بكاتەوە , چونكە چەند ڕۆژێك پێش كۆبونەوەكە بەرزان سەردانى ماڵى كۆسرەتى كردبوو , بۆیە ئەنوەر ووتبوى خۆى ساغ بكاتەوە بۆئەوەى یان وەكو ئەو لێپرسراوى مەڵبەندانەى تر یان كۆسرەتى بێت یان جەلالى .

(دەنگدراوە: 0)