شەهیدی ئازیز
Thursday, 12/03/2015, 12:00
ئەی ئـەو شـەهیدەی خـوێـنـت ڕژاوە
بـۆ خــاكـی ووڵات ســەرت دانـاوە
تا دوا هەناسەت تۆ لە سەنگەر بـووی
پێشمەرگەی ئازا تـۆ تێكۆشەر بـووی
گیانـت هەڵفـڕی دای لە شـەقەی بـاڵ
بە جێت هێشت گەل و نیشتمان و ماڵ
بە بەرگی سوورو جـەستەی خـوێناوی
لـە بـاوەشـی خـاك تــۆ ڕاكـشـاوی
شـەهیدی ئـازیز دۆسـت و هــەڤـاڵم
دێـمە سـەردانـت تــۆی لە خـەیـاڵم
تۆ ئەو پێشمەرگەی گیانت بەخشـیوە
بنـوو بێ خـەم بە سـەربەرزیت دیـوە
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست