لیستی هیوا قه‌ده‌غه مه‌که‌ن له‌به‌رامبه‌ر تورکیا‌و ئێران هه‌ڵوێستتان هه‌بێت
Saturday, 06/06/2009, 12:00
له‌و به‌رواره‌ی که پارتی چاره‌سه‌ری دیموکراتی کوردستانی تیا دامه‌زرا هه‌تا ڕۆژگاری ئه‌مڕۆ ده‌سته‌ڵاتی دوحزبه‌که به‌هه‌موو شێوازێك له هه‌وڵی پیلان داڕشتندا بوون بۆ ته‌سفیه‌کردنو بێ ئیراده‌کردنی کادرو ئه‌ندامو جه‌ماوه‌ری ئه‌م پارته مرۆڤ دۆسته. به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای دڵخۆشیه کادرو ئه‌ندامانی پارتی چاره‌سه‌ری دیموکراتی کوردستان زۆر ژیرانه‌و سیاسیانه‌و دیموکراتیانه‌و به پشتبه‌ستن به ئیراده‌ی له بن نه‌هاتوی خۆیان و گه‌ل و شه‌هیدانی تێکۆشانی ئازادی و به‌فه‌لسه‌فه‌ی(سه‌رکه‌وتن، سه‌رکه‌وتن، سه‌رکه‌وتن) سه‌رجه‌م پیلانه شکستخواردۆکانی ده‌سته‌ڵاتیان ڕیشه‌کێش کرد‌و نه‌ك هه‌ر ته‌سفیه‌نه‌بون به‌ڵکو به‌رخۆدانیان کرده قه‌ڵخانی ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ته‌واوی ئه‌و نه‌خشانه‌ی که دوحزبه‌که له دژیانی داده‌ڕشت. به‌مه‌ش بۆ جاری یه‌که‌مین پارتی چاره‌سه‌ری دیموکراتی کوردستان مۆری خۆی له‌خه‌باتی شۆڕشگێڕانه‌و دیموکراتیانه دا له باشوری ووڵاته‌که‌ماندا. له کاتێکدا که دوو حزبه‌که له پیلانه‌کانیاندا له به‌رامبه‌ر (پ.چ.د.ك) دا، مایه‌پوچده‌رچوون . تاکارگه‌شته ئه‌وئاسته‌ی به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ئه‌مریکاو تورکیا‌و عێراق و نوێنه‌ری دوو حزبه‌که بڕیاری قه‌ده‌غه‌کردنی خه‌باتی سیاسی و ڕێکخستنی و دیموکراتیانه‌ی پارتی چاره‌سه‌ری دیموکراتی کوردستان بده‌ن. به‌ڵام ئه‌م جاره‌شیان (پ.چ.د.ك) وه‌ك هه‌موجاره‌کانی دیکه ده‌ست به‌رداری ئه‌و پرانسیپه سیاسی و ئه‌خلاقیه‌ی خۆی نه‌بوو وه‌ك هه‌میشه له‌خه‌بات ڕانه‌وه‌ستاو سه‌لماندی که به‌حه‌ق ئه‌م پارته مێژو ده‌ئافرێنێ و سیسته‌م ئاوا ده‌کات و ئیراده ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ گه‌ل و به بڕوابوون به‌خوود له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێك که‌سایه‌تی ڕۆشنبیر و سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی دا بڕیاریان دا پێکه‌وه به‌شداری هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌ڕله‌مانی باشوری کوردستان ببن. بۆ ئه‌وه‌ش له ژێر ئاڵای لیستی هیوادا کۆبونه‌وه‌و وه‌ك لیستێکی سه‌ربه‌خۆ خۆیانیان ڕاگه‌یاند و سه‌رلیدانیان کرد بۆئه‌وه‌ی له کۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کان لیسته‌که‌یان بێته قبوڵکردن و ئه‌وبوو کۆمیسیۆن له ڕوی یاساییه‌وه ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر لیستی هیوا نیشان دا. به‌ڵام به‌داخه‌وه له ڕۆژی ڕاگه‌یاندنی ژماره‌ی لیسته‌کان ژماره‌ی لیستی هیوا ڕانه‌گه‌یه‌نرا، له‌کاتێکدا ده‌بوو یه‌که‌م ناو ناوی لیستی هیوا رابگه‌یه‌نرایه چوون ته‌نها لیستێك که ژن پێشه‌نگایه‌تی بکات لیستی هیوابوو به‌ڵام ده‌سته‌ڵاتداران پێیان قبوڵنه‌ده‌کرا که‌ژنان له به‌ڕێوه‌بردندا پێشه‌نگایه‌تی بکه‌ن و له‌خه‌باتی سیاسی‌و دیموکراتی و به‌ڕێوه‌بردندا ژنان له‌ڕیزی پێشه‌وه‌دابن. ئێمه وه‌ك کۆمیته‌ی پشتیوانی له لیستی هیوا له شاری یۆتۆبۆری ووڵاتی سوئید داواده‌که‌ین له کۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کان به‌بڕیاره‌که‌ی خۆیدا بچێته‌وه‌و خۆی نه‌خاته ناو گه‌مه‌یه‌که‌وه که‌ده‌سته‌ڵاتی زه‌نده‌ق چوو له لیستی هیوا پێی هه‌سستاوه‌و ئه‌وگه‌مه‌یه گه‌مه‌یه‌کی سیاسییه‌و هیچ جۆره‌په‌یوه‌ندییه‌کی به یاساوه نییه‌و به پێچه‌وانه‌وه ئێوه کۆمیسیۆنی باڵا خۆتان ده‌خه‌نه ژێر به‌رپرسیارێتییه‌کی مێژویوو ده‌سته‌ڵات وه‌ك دارده‌ستی خۆی به‌کارتان ده‌هێنێت. هه‌ربۆیه تا زوه داوای لێبوردن له گه‌ل و له ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی لیستی هیواو جه‌ماوه‌ره دڵ پڕله‌هیواکه‌ی بکه‌ن و سه‌ربه‌خۆی خۆتان بپارێزن. به پێچه‌وانه‌وه گه‌ر داوای لێبوردن نه‌که‌ن نه کۆمیسیۆنن و نه باڵان و نه ده‌توانن هه‌ڵبژاردنێکی دیموکراتی و ته‌ندروست به‌ڕێوه‌ببه‌ن. داوا له گه‌له‌که‌شمان ده‌که‌ین له سه‌ر سندوقه‌کانی ده‌نگدان مافی دیموکراتیانه‌ی خۆیان بپارێزن‌و به‌یه‌ك ده‌نگ بڵێن به‌ڵێ بۆ لیستی هیوا. به‌ڕێزان له لیستی هیوا ئێمه وه‌ك کۆمیته‌ی پشتیوانی له لیسته‌که‌تان هه‌تا دوای پشتیوانی له‌ئێوه‌ی به‌ڕیز ده‌که‌ین و هیوادارین سوربن له‌سه‌ر خه‌باتی دیموکراتیانه‌ی خۆتان و هیوای گه‌ل بهێننه دی.سه‌رکه‌وتوبێت خه‌باتتان شکۆداربێت هیواتان
پارتی چاره سه ری دیموکراتی کوردستان
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست