کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


لێرەوە بوەستە...!!

Saturday, 04/08/2012, 12:00





 لە    14/7/2012  كوردستان پۆست (رەوەز)ناوێك بابەتێكى نوسیوە بە ناو نیشانى بە بنەماڵە كردنى حزب و حكومەت لە ماڵى مەلا مستەفاوە بۆ ماڵى ئازاد جوندیانى هەر چى نوسیویەتى بیرو باوەرى شەخێى خۆیەتى ئەوە دەكرێ هەردوو ئەو ناوەى لەسەرەوە هاتووە خۆیان وەلامى بدەنەوە بەڵام جێگاى سەرسورمانە لە پەرەگرافەكانى كۆتایى بابەتەكەى زۆر بە توندى نارەواو قێزەون ناوى من دەبا بە ماستاوچى و پیاوى كاك ئازاد جوندیانى . نازانم ماستاو بەمەفهومى ئەو برادەرە چ مانایەك دەگەیەنێ چونكە لەوانەیە ئەو خۆى زۆر شارەزایى هەبێ لە ماستاو و شتى تریش لەبەر ئەوەى منێك خاوەنى 29 سالأ خەبات لە ناو(ى.ن.ك) كە لێپرسراوەكانمان پێمان نەزانن چ پێویست دەكا ماستاویان بۆ بكەین بەڵام كاكە رەوەز راست دەكا ئەگەر ئەوێ رۆژێ ئەو (ستار ئەمین)ەى جەنابى بە ماستاو چى و پیاوى خەڵكى لێپرسراو لە قەڵەم دەدا جل و بەرگى زەیتونى و دەمانچەى دیارى سید رئیس و شتى تر پێم وابوو راستى كرد بەڵام ئەو برادەرە یان ئەوەتا من ناناسێ یاخود زۆر عاقلانە هەڵسوكەوتى لەگەڵ ووشەكان كردووە بۆ ئەوەى من بیرم بۆ لاى ئەو نەچێ ئەگینا هەموو كەسێك ئەو راستیانە باش دەزانێ من ماوەیەكى زۆرە لە تەلەفزیۆنى گەلى كوردستان یادى كۆمەڵێك قارەمانى نێو سەنگەرەكانى كوردایەتى و زیندانە تاریكەكان كردووە ، ئەوەى ئەو باسى دەكا ئەوە دواین كارم بووە پێم وایە هەڵەم نەكردووە چونكە بەرێز كاك ئازاد جوندیانى یەكێك بووە لەخەبات گێرانەى كەلە رۆژە سەخت و ئەنگوستە چاوەكان لەشارو لەشاخ خەباتى بۆ كردووە من لە نزیكەوە ئاگادارى ئەو هەڤاڵە بەرێزە بویمە (وەهاب ئاغا)ش. كەباوكى ئەو بەرێزەیە دەبێ گوناهى چى بێت كە دواى زیاتر لە نیو سەدە تێپەر بوون وەك هەر كەسێكى ترى ئاسایى یادى بكەینەوە كاك رەوەز جگە لەو راستیانەى سەرەوە كەباسم كرد زۆر مەسائیلى عەلەق و بەلەقى لەبابەتەكەى خۆى باس كردووە بە من نامەوێ وەلامى بدەمەوە ئەوەندە بەسە گەر من هەلەم كردووە ئەوە ناوی خۆم و وێنەو ئیمێل و ئەدرەسى من هەمووى دیارن ئەگەر زاتى ئەوە دەكا و خۆى بەدیار بەیەخێ بەخۆى دەزانێ من دیارم.


http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=714224be

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە