کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پــه‌كــه‌كـــه‌ هــه‌ڵــوێـسـتـی‌ ئــاسـایشــی‌ سلێمانــی‌ ئیدانـــه‌ ده‌كـــات

Sunday, 14/03/2010, 12:00


 پارتی كرێكارانی كوردستان هه‌ڵوێستی ئاسایشی سلێمانی به‌رامبه‌ر رێگرتنی كۆكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ك بۆ رۆژ تیڤی پرۆتستۆ ده‌كات.
ئه‌حمه‌د ده‌نیز ووته‌بیَژی‌ پارتی‌ كریَكارانی‌ كوردستان ڕایگه‌یاند كه‌دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ پۆلیسی‌ به‌لژیك هیَرشیان كرده‌ سه‌ر كه‌ناڵی‌ ئاسمانی‌ ڕۆژ تی‌ ڤی‌ و زیانیَكی‌ مادیی‌ زۆریان به‌ئامیَرو كه‌ل‌و په‌لی‌ په‌خشی‌ ئه‌م كه‌ناڵه‌ گه‌یاند له‌به‌رامبه‌ردا بۆ كۆمه‌ك كردنی‌ ئه‌م كه‌ناڵه‌ كوردستانیان له‌هه‌ر چوارپارچه‌كه‌و له‌ووڵاتانی‌ ئه‌وروپا ده‌ستیان به‌كۆكردنه‌وه‌ی‌ كۆمه‌ك كرد، به‌ڵام له‌سلیَمانی‌ ئاسایش ڕیَگه‌یان لیَگرتن، بۆیه‌ ئیَمه‌ سه‌ره‌ڕای‌ نیگه‌رانیمان له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م هه‌ڵویَسته‌ی‌ ئاسایشی‌ سلیَمانی‌ زۆر به‌توندی‌ ئه‌م هه‌ڵویَسته‌ی‌ ئاسایش ئیدانه‌ ده‌كه‌ین.
ناوبراو ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌ به‌هۆی‌ ئه‌م هیَرشه‌ی‌ كراوه‌ته‌ سه‌ر ڕۆژ تی‌ ڤی‌ ئه‌م كه‌ناڵه‌ ئیَستا ناتوانیَت به‌گویَره‌ی‌ داخوازیه‌كانی‌ بینه‌رانی‌ به‌رنامه‌كانی‌ پیَشكه‌ش بكات له‌به‌ر ئه‌وه‌ ئیَستا بینه‌رانی‌ و لایه‌نگرانی‌ ده‌ستیان كردووه‌ به‌كۆكردنه‌وه‌ی‌ كۆمه‌ك بۆی‌ چونكه‌ له‌كاتی‌ هیَرشی‌ ڕۆژ تی‌ ڤی‌ بۆ سه‌ر ئه‌م كه‌ناڵه‌ زیاتر له‌ملیۆن و دوو سه‌د هه‌زار یۆرۆ زیان به‌م كه‌ناڵه‌ گه‌یشتووه‌.
ئه‌وه‌شی وت "ئیَمه‌ جاریَكیتر ویَڕای‌ ئه‌وه‌ی‌ هیچ مانایه‌ك ناده‌ینه‌ ئه‌م هه‌ڵویَسته‌ی‌ ئاسایشی‌ سلیَمانی‌ به‌ڵكو داوایان لیَده‌كه‌ین كه‌ده‌ست له‌م هه‌ڵه‌یه‌ی‌ خۆیان به‌ربده‌ن چونكه‌ ده‌بیَته‌ جیَگه‌ی‌ نیگه‌رانی‌ گشت كوردان دووباره‌ هه‌ڵویَستی‌ ئاسایشی‌ سلیَمانی‌ شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین.
كه‌ناڵی‌ ڕۆژ تی‌ ڤی‌ كه‌ناڵیَكی‌ ئاسمانی‌ كوردیه‌و ساڵانیَكی‌ زۆره‌ په‌خشی‌ به‌رنامه‌كانی‌ له‌هه‌ردوو ووڵاتی‌ به‌لجیكاو ئه‌ڵمانیا بۆ بینه‌رانی‌ پیَشكه‌ش ده‌كات‌و چه‌ند ڕۆژیَك به‌رله‌ئیَستا له‌لایه‌ن پۆلیسی‌ به‌لجیكاوه‌ هیَرشكرایه‌ سه‌ر ستۆدیۆی‌ به‌لجیكاو ئیَستا ئه‌م كه‌ناڵه‌ له‌ووڵاتی‌ ئه‌ڵمانیاوه‌ به‌رنامه‌كانی‌ په‌خش ده‌كات.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە