کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نزیكه‌ی (4) ملیۆن دۆلار له‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران دزراوه‌

Thursday, 17/05/2012, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌یامنێری 2 هه‌ولێر
به‌ پێی سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ خانمه‌ سكرتێره‌كه‌ی دكتۆر عزه‌ت مه‌ڵا عه‌لی بارزانییه‌وه‌، ئه‌وه‌ ئاشكرابووه،‌ كه‌ ماوه‌ی 15 رۆژه‌ ئه‌و هه‌واڵه‌ بڵاو بۆته‌وه‌ كه‌ نزیكه‌ی 380 ده‌فته‌ر دۆلار له‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌ نێوان خاتوو ئاوێزان و عزه‌ت مه‌لا عه‌لی دیار نه‌ماوه‌.
تا ئه‌وه‌ی ئێستا ئه‌و باسه‌ بۆته‌ باسی ناو ده‌زگاكانی حكومه‌ت، كه‌ ئه‌و مه‌بله‌غه‌ قابیلی وون بوون نییه‌، به‌ڵكو به‌ ئاشكرا دزراوه‌، سه‌رچاوه‌كه‌ ئه‌وه‌شی باسكردووه‌ كه‌ دارو ده‌سته‌كه‌ی ئاوێزان ئه‌و دزیه‌ به‌ دكتۆر عزه‌ت مه‌لا عه‌لی بارزانی ده‌زانن، نه‌ك به‌ خاتوو ئاویزان ، ئه‌وه‌یش به‌ هۆكاری ئه‌وه‌ی زیاتر له‌ 10 ساڵ زیاتره‌ ئه‌و خاتوونه‌ له‌و شوێنه‌یه ‌و هیچ رووداوێكی وه‌های لێ دیار نه‌كه‌وتووه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌یان ئاشكرا كردووه‌، كه‌ شك و گومان نه‌ماوه‌، كه‌ عزه‌ت مه‌لا عه‌لی بارزانی ئه‌و دزییه‌ی كردبێت، چونكه‌ ئه‌وه‌ دووهه‌مین جاره‌ له‌ ماوه‌ی 4 ساڵدا پاره‌ی زۆر له‌لای عزه‌ت مه‌لا عەلی‌ دیارنامێنیت و پاشانیش ئاشكرا بووه،‌ كه‌ هه‌ر خۆی ئه‌و تاوانه‌ی كردووه‌.
شایانی باسه‌ عزه‌ت مه‌لا عه‌لی وێرای ئه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كارگێڕی و دارایی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌ له‌ هه‌مان كاتدا یه‌كێكه‌ له‌ شه‌ریكه‌كانی كۆمپانیای سه‌ردار له‌ سه‌یاره‌ی رانجدرۆڤه‌ر و سه‌همی تیا هه‌یه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە