کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


بڕۆن ده‌نگ بد‌ه‌ن به‌‌لیستی گۆران ونه‌و‌شیروان مستفا

Tuesday, 28/04/2009, 12:00

1172 بینراوە


خوێنه‌ری به‌ڕێز. بۆئاگاداری به‌ڕێزتان من نه‌نوسه‌رم وه‌نه‌مێژوناسم ته‌نها ناخی دڵمه‌
من وه‌کو ‌کوڕه‌ شه‌هیدکی پارتی وه کو هه‌مو تاکی کورد که‌م تا زۆرئاگاداری کۆ مه‌ڵێک کێشه‌ی میللته‌که‌مم . دوای ساڵی 1991 که‌ته‌مه‌نی من به‌ر‌ه‌و15 ساڵی ده‌چوو .بیر کرد نه‌وه‌ی حیزبایه‌تی من تاکو ده‌هات قوڵ تر ده‌بۆو.هۆیه‌که‌شی ده گه‌ڕایه‌وه‌ بۆ ئه‌و کاته‌ ی که‌ تاکی کورد زۆر بێ ئاگابوو له‌گۆڕانکارێکانی جیها ن وه‌هه‌روه‌ها له‌وه‌گرانتر که‌باوکی من له‌شه‌ڕی براکوژی به‌ده‌ستی ینک شه‌هید کرا.
بۆ خۆم که‌گه‌نجکی کورد وه‌خه‌لکی سلیمانی پێم وابوو هه‌موو جیهان ته‌نها لــه شاری سلیمانی خۆی ده‌بینته‌وه.وام ده‌زانی کامیره‌کانی ڕاگه‌یاندنو هه‌موو شته‌کانــی تر ته‌نها له‌شاری سلیمانی پێوانه‌ده‌کرێت. به کوردی و کرمانجی زۆر گیل بوین .ئێمه‌ تاوانمان نه‌بوو له‌دوای ڕاپه‌ڕینه‌که‌ وه‌کو ئێشاره‌یم پێدا زۆر خۆین گه‌رم بوین بۆ حیزبه‌که‌مان نه‌ک بۆ کورد وه ده‌وری به‌رپرسانی حیزبی زۆر کاریگری خراپی هه‌بوو له‌سه‌ر ئێمه که‌ وه‌کو ئه‌ندامێکی ئه‌وکاتی پارتی هه‌ڵبه‌ت یه‌کیتی نانیشتمانی زۆر خراپتر بوو‌ مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه‌ که‌هه‌ردوو لا ئه‌وه‌نده‌ی هانیان ده‌داین بۆدژایه‌تی یه‌کتری که‌ئه‌مه‌ وای لێهات شه‌ڕی براکوژێکه‌ی لێ که‌و ته‌وه‌ له‌ 1 .5 1994 به‌هه‌رحاڵ چه‌ند ساڵێک شه‌ڕی براکوژیشمان بۆ کردن به‌مللی وردمان .بۆیه‌ده‌ڵێم ده‌ستمان شکی چونکه‌گه‌وره‌ترین خیانه‌تی نه‌ته‌وه‌یمان کرد به‌رامبه‌ر به‌خاکی کوردستان.ڕاسته‌ئێمه‌ گێل بوین به‌ڵام له‌ئێمه‌گێل تروو خائێن تر سه‌رکرده‌کانمان بوون یه‌کێک له‌ وانه‌ کاکه‌ نه‌وه‌ بوو من ناتوانم وه‌کو شاهد عیان باسی پێش ساڵه‌کانی 80 کان بکه‌م ..
داواده‌که‌م له‌خه‌لکی کوردستان که‌ده‌نگ بده‌ن به‌لیستی گۆڕان.که‌واته‌پێویست ناکا ت من باس له‌وه‌ بکم که‌ئه‌مڕۆ ئێمه‌ش وه‌کو تاکێکی کورد چه‌ند بێزارین له‌ده‌ستی ده‌سته‌ڵاتی کورد که‌چه‌ند بێزارین له‌سه‌رکردایه‌تی پارتی من باسی ینک ناکه‌م چونکه‌ئه‌وه‌ ڕون و ئاشکرایه‌ ئێمه‌‌خوێنمان به‌خشی به‌کوردستان بۆ کاک نیجرڤان و  کاک مسروو نه‌بوو بۆ شێخ سیروانوو کاک سیداد نه‌بوو به‌ڵام زۆر به‌داخه‌وه‌ بۆ سه‌رۆکی به‌ڕێز که‌ته‌نها سه‌رۆکی بنه‌ماڵه‌ی خۆیه‌تی . ڕیسوابونو سه‌رشۆڕی بۆ سه‌رکردایه‌تی پارتی واته‌ ئه‌وئه‌ندامانه‌ی مکتبی ناوه‌ندی و وه‌مکتبی سیاسی . پارتی و پاره‌ی شه‌هیدانی، پیڕۆزی سه‌رباز هه‌ورامی بێت .له‌کۆتایدا ده‌مه‌وی بڵێم کاک نه‌وشیروان پیاوێکی زۆر شازی کورد نیه‌ . به‌ڵام به‌و هه‌موو شتانه‌ی که‌ئاماژه‌م پێداوه ئه‌گه‌ر کاسه‌لێسه‌کانی پارتی و یه‌کێتی نه‌که‌ونه ‌ساخته‌و ساخته‌کار ی ده‌نگ به‌ده‌ست بهێنی ئه‌وه‌هیج نه‌بێت میلله‌ته‌که‌مان ئاسوده‌ ده‌بیت له‌خواردنی پاره‌ی میلله‌یه‌که‌مان بۆگیرفانی ئه‌وانه‌ی ئیشاره‌تم پێ دا. داواکاریشم له‌ کاک نه‌وشیروان ئه‌وه‌یه‌ تکایه‌ ئه‌گه‌ر چونه ‌په‌رله‌مانه‌داگیر کراوه‌که‌ی کورد تکامان وایه‌ خوێن مژانی کورد مه‌که‌ به‌ نۆێنه‌ری خۆتان وه کو سالار عزیز و عتا سه‌راوی و وه‌چه‌ندانی تر که‌ به‌ته‌ڵی شه‌ڕی براکوژی بوون




چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)