ئاسایشی گشتی هه‌ڵه‌بجه بایكۆتی یه‌كیه‌تی و مه‌ڵبه‌ندی 9ی شاره‌زوور ئه‌كات
Wednesday, 09/01/2013, 12:00
دوای ئه‌وه‌ی خه‌باتێكی زۆرمان كرد له‌دوای ئه‌وه‌ی بوینه خاوه‌نی زۆرینه‌ی شه‌هیدانی كوردستان ، له‌دوای شه‌هید كردنی شاره‌كه‌مان و نازناوی شاری شه‌هیدانمان پێ به‌خشرا ،هه‌ڵه‌بجه خوێناوی بوو هه‌مووجیهان بۆمان گریا ده‌ریایه‌ك فرمیسكیان بۆمان ڕشت ، بێ دایه وبابه ماینه‌وه له‌بری شه‌هیده‌كانمان خه‌باتی درێژخایه‌نمان ئه‌نجامدا وامان زانی له‌سایه‌ی هه‌رێمیكی داپه‌روه‌ردا ده‌حه‌وێینه‌وه نه‌مان زانی ته‌نها ده‌ست مایه‌مان یه‌كیه‌تی ئه‌بێت ئه‌ویش ئه‌بێته موڵكی تایبه‌ت و تاك ، دێمه سه‌ر ناوه‌ڕۆكی بابه‌ته‌كه‌م له‌دوای نه‌خۆشی مامه و لادانی به‌رپرسی مه‌ڵمه‌به‌ندی 9ی شاره زوور له‌بری غه‌مباری و نزاكردن بۆ سكرتیری یه‌كیه‌تیه‌كه‌مان ، زیاتر یه‌كیه‌تی كراوه به‌موڵكی شه‌خسی ، له‌و سه‌رو به‌نده‌دا به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ند گۆڕا و سامان گه‌رمیانی له‌هه‌نده‌رانه‌وه هاته شاره‌كه‌مان له‌بری به‌خێر هاتنی له‌ڕێگه‌ی چه‌ند نابه‌ر پرسێكه‌وه ده‌ست كرا به‌بایكۆت كردنی ، زۆرسه‌یره دانیشتوانی شار به‌پیری ئه‌و كادره‌ی یه‌كیه‌تیه‌وه چوون ، به‌ڵام هه‌ندێ كادری پاش كه‌وتوو دۆڕاو كه‌ماوه‌ی نیوسه‌دیه‌ی به‌پرسیارێتی شاریان له‌ئه‌ستۆ گرتوه، یه‌كیه‌تی و ده‌سه‌ڵاتی قایمقام و به‌ڕێوبه‌رایه‌تیه‌كانیان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان به‌كار هێنا له‌بری خزمه‌تكردن ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ دۆڕان دۆڕان تاگیرفانیان دڕا‌و ڕۆژیان كۆتای هات ، دیسانه‌وه وازناهێنن خه‌ریكی ته‌كه‌تول و ململانێی نا په‌سه‌ندن ، به‌تایبه‌تی له‌م كاته‌دا كه گوزه‌رانی یه‌كیه‌تی شپرزی پێوه دیاره هه‌وڵ ئه‌ده‌ن لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وخه‌ڵكه به‌رێزه‌دا بكه‌ن كه‌ڕێزی شه‌هید و خه‌بات و میوانیان پێده‌گیرێت ، له‌م ڕۆژانه‌دا چه‌ند موفه‌وه‌زێكی ئاسیایش و ئه‌فسه‌رێك چوونه خزمه‌ت سامان گه‌رمیانی و میوانداریان كرد وه‌ك یه‌كیه‌تی زۆر به‌داخه‌وه (ئه‌كره‌می ئه‌حۆلێ) كه‌به‌رێوبه‌ری ئاسایشی گشتی هه‌ڵه‌بجه‌یه بانگی یه‌كه‌به‌یه‌كه‌ی ئه‌فسه‌ر و موفه‌ره‌زه‌كان ئه‌كات و شه‌رمه‌زاریان ئه‌كات گوایه رێزگرتن گوناهه‌و نابێت كه‌س بچێت بۆ لای سامان گه‌رمیانی ئه‌یه‌وێت هه‌موو شار بایكۆتی مه‌ڵبه‌ند و یه‌كیه‌تی بكات ، ئه‌مڕۆ به‌رواری 9ی مانگ واته‌رۆژی چوار شه‌مه هه‌موانی بانگ كردوو به‌لێن نامه‌ی لێوه‌رگرتن هه‌ركه‌س بچێت بۆ مه‌ڵبه‌ند سزای ئه‌دات و دووری ئه‌خاته‌وه ، ته‌نانه‌ت ئه‌و مفه‌وه‌زانه برای شه‌هیدن ، بژی یه‌كیه‌تی كه‌ئه‌وه‌نده لاواز بووه حوكومڕانی شارێكی پێناكرێت ، ئیتر به‌س نیه ده‌سه‌ڵاتی هه‌ڵه‌بجه‌ی شاری شه‌هیدان قۆرخ بكرێت هه‌موو مافه‌كانی بۆ شه‌خس بێت ، زۆر یه‌كیه‌تی بووین وامان لێهاتوه ده‌ستی پارتی ماچ كه‌ین كه‌ویستی شارمان بۆ بكات به‌پارێزگا ، چاوی گۆڕان ماچ ئه‌كه‌ین كه سه‌ركۆنه‌ی گه‌نده‌ڵكارانی شاره‌كه‌مان ئه‌كات ، بایه‌كیه‌تی و كاك ئه‌كره‌م باش بزانێ گه‌ر ده‌سه‌ڵات وابڕوات له‌مشاره‌دا له‌چه‌ند مانگی ئاینده‌دا یه‌ك ده‌نگیان ناده‌ینێ ، ئێمه سه‌رو ماڵی هاوڵاتیان ئه‌پارێزین له‌ناو جه‌رگه‌ی شه‌وی تاریكدا نه‌ك كاك ئه‌كره‌م كه‌ته‌نها گیرفانه‌كانی قورس ئه‌كات ، داواكارین چۆن به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ند دوور خرایه‌وه ئه‌كره‌میش دووتر بخه‌نه‌وه تا كار له‌كار نه‌ترازاوه ، له‌ئاینده‌دا كار و پیشه‌ی ئه‌م به‌ڕێوبه‌رایه‌تیه‌تان بۆ ده‌خه‌ینه ڕوو چۆن به‌بێتاوان خه‌ڵك پڕشه‌ق ئه‌كه‌ن و له‌زیندانی ده‌ئاخنن .
كاره‌مه‌ندێكی ئاسایشی گشتی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست