بەرزانی وقەیرانێكی دەستكرد لە گەل بەغدا
Friday, 23/03/2012, 12:00
لەم رۆژانە ئەوەی گوێ لە نووچە وئەخباری كوردستان بگرێت وبخوێنێت زۆر قسە ووتەو ختابی مەسعوودبەرزانی دەبینێت وبەرچاودەكەوێت.
بەرزانی لەم رَۆژانە زۆر توورَەیە وقۆڵی لێهەڵماڵیوە ئەوەی نەیناسێت وادەزانێت نییەتی شەرَی هەیە وشتێكی گەورە دەقەومێت, شەرَ لەگەڵ بەغدا, ئەو بەغدایەی ئەگەر جەنابی ئەو نەبایە ئێستا وێرانبووبوو, ئەو بەغایەی جەنابی ئاوا وئاوەدان وبەهێزیكرد. ئێستاش میللەتی كورد بەو بەغدایە دەترسێنێت, ئێستا دەڵێت بەغدا خۆئامادەكاری دژی كورد دەكات وفانتۆمی 16 كەتەیارەیەكی ئەمەریكی بەهێز وپێشكەوتووە دەكرَێت بۆ ئەوەی كوردستان بۆمباران ووێران بكات. كەواتە كوردستان ئارامیەكەی لەدەستداوە ولەخەتەردایە.
بەغدا ئەگەر شتی وابكات حەقی خۆیەتی چونكە پاداشی نەزانی وغەشیمی وچاوچنۆكی ئەو دەداتەوە.
لیرە پرسیارێك دێتە ئاراوە ئایا هۆی تێكچوونی ئەو پەیمان ونزیكبوون وبرادەرییەی بەرزانی لەگەڵ مالكیدا چییە؟ دەڵێم بەرزانی ومالكی نەك مام جەلال یان لیستی كوردستانی یان میللەتی كورد. ئایا هاشمی هۆكارە؟ ئەگەروابێ هاشمی كە لەیاسا رَایكردووە وبەتۆمەتی گەورە وخەتەرناك تۆمەتبارە سەرەرَای دژایەتی بۆ كورد ئەوە دەهێنێت كورد پەیوەندی ودۆستایەتی لەگەڵ هاوپەیمان ودۆستەكانی تێكبدات؟ ئایا ئەوە حیكمەت وعاقڵییە؟ ئەرێ بەرَاستە پەیوەندی بەرزانی وبەغدا تێكچووە؟ یان بڵقێكی ئاوە وكردوویانە بەدەریا؟
دوو هۆی سەرەكی هەن لەپشت وهۆكاری ئەم قەیرانە گەورەكراوە بێئەساسە:
بەرزانی هەستی بەشەرمەزاری بەرانبەر میللەت كرد چونكە چاوەرَێی مژدەی خۆش وگەورەیان لێدەكرد. ئەمەش لەتوانای ئەو بەدەرە بۆیە پەنای بردە بەر ئەم حیلەیە بۆ خەڵەفاندن وخەلەتاندن وخۆڵ لەچاوكردنی میللەت ومەشغوولكردنی بەشتێك وبابەتێكی لاوەكی.
حكومەتە گەندەڵەكەی كوردستان چەقیبەستووە ولە قەیرانێكی قووڵدایە. لەلایە میللەت توورَەیە وداوای چاكسازی ویەكسانی وكەرامەتی مرۆڤ دەكات چونكە لەكوردستان وجودی نییە. ئەمەش هەندێ داواكاری مرۆڤانە وسەردەمن بەدیهێنانی زەحمەتە لای بیری دواكەوتو وبەخراپی لەسەر بەرزانی وبنەماڵە گاریگەری دەبێت. لەولاشەوە ئۆپۆزسیۆن هەڵوێستێ جوان وكوردانە پرَ هەست بەمەسئولییەت كردن بەرانبەر كورد وكوردستان كە لەسایەی دزی وگەندەڵی بنەماڵە بەجددی لەخەتەردایە, بەداواكاری مەعقوول وبەشدارینەكردن لەحكومەت.كەواتە ئەم قەیرانەی لەگەڵ بەغدا رَەنگدانەوەی قەیرانەكەی كوردستانە بەرزانی دەیەوێت قەیرانەكەی هەرێم بۆ بەغدا رَەوانەبكات. لەلایە چونكە هیچ چارەسەرییەكی نییە ولەئاست قەیرانەكەی كوردستان حایرە ودەستەپاچە بووە, سەری لێتێكچووە وهەوڵی رَاكردن بۆ پێشەوە دەدات, تەنها وئاخر چارەی لەبەدەستا ماوە ئەویش بەدروستكردنی قەیرانێكی دەستكرد ودرۆیین لەگەڵ بەغدا بۆ ترساندن ونەرمكردنی میللەت وئەمەش دەبێتە پاڵەپەستۆیەك لە سەر ئۆپۆزسیۆن ومەجبووركردنی بەگۆرَینی رَا وهەڵوێستی.كەواتە بەرزانی دەیەوێت بە بەردێ دووچۆلەكە بپێكێت, كەواتە بەزانی هەر وەكو دەیناسین پەنای بردۆتە بەر پەلەتیقە وچەواشەكاری وهیچ قەیرانێكی رَاستەقینە لەگەڵ بەغدا بوون وئەساسی نییە. ئەگەر قەیرانی رَاستەقینە هەبوایە ئەم بگرە وبەردەی نەدەویست بەرزانی دەتوانێت لەحكومەت بكشێتەوە وكۆتایی بە قەیران وحكومەت ومالكی وعیراق بهێنێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست